Erbil 15°C سێشەممە 30 نیسان 03:24

4 به‌ندكراوی كورد له‌ ئێران له‌ سێداره‌دران

کوردستان TV
100%


ژماره‌یه‌ك به‌ندكراوی كورد له‌ كوردستانی ئێران له‌ سێداره‌دران.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، سزای سێدارەی پێنج بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی مەشهەد (وەکیل ئاباد) جێبەجێ کرا، ئەم بەندکراوانە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە لەلایەن دەزگای دادوەری  ئێران سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا بوو. چوار کەسیان خەڵکی مەشهەد بوون کەسێکیان خەڵکی ئەفغانستان بووە.

 رێكخراوه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 15ی4ی2024، سزای سێدارەی سێ بەندکراوی خەڵکی مەشهەد بە ناوەکانی بێهروز نامدار، مستەفا عەبدی و جەواد بەیگی، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەشهەد جێبەجکرا.


هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، ئەم سێ بەندکراوە لەگەڵ دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی قاسم نەسروڵڵازاده خەڵکی نەیشابوور و عەلی ئەحمەدی خەڵکی ئەفغانستان ، پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکرابوون و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو.

له‌ كۆتاییدا رێكخراوه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم بەندکراوانە لە میدیاكانی ئێران بڵاو نەکراوەتەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.