رۆژی چوارشەممە 17ی نیسانی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی شازدەمین پێشانگای نێودەولەتی کتێبی لە هەولێر کە دەزگای مەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پێی هەڵساوە، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوان و نوێنەر و کەسایەتی سیاسی و ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووسان و خوێنەران کردەوە.
16مین پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر لە ئەمڕۆ چوارشهممهوه تا 27ی 4ی2024 بەردەوام دەبێت کە 300 دەزگای چاپ و ناوەندی پەخش لە 22 وڵاتەوە بەشدارن.
ههر له پێشانگاكهدا نزیكهی 2 ملیۆن كتێب نمایش كراون.
16مین پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر ڕۆژانە لە کاتژمێر10ـی بەیانییەوە بۆ 8ـی شهو کراوە دەبێت و بۆ ئهم ساڵیش بە ڕێژەی 50% داشکان بۆ کتێبەکان کراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.