Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 18:17

نووسەر و شاعیر و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول سەڵاح رواندزی كۆچی دوایی كرد

کوردستان TV
100%


پاش توشبوونی بە نەخۆشی ، نووسه‌ر و شاعیر و پێشمه‌رگه‌ی شۆرشی ئه‌یلول سەڵاح ره‌فیق رواندزی دوێنی دووشممه‌ 29/4/2024 له‌شاری هه‌ولێركۆچی دوایی كرد.

سەڵاح رەفیق ڕواندزی لە ساڵی 1942لە شاری بەرخودان و مێژوو و کوردایەتی و سروشتی جوان، شاری ڕواندز، چاوی بە خاکی کوردستان ھەڵێنا لە خانەوادەی زێڕنگرەکانی ڕواندز. ئەو تاقە کوڕی وەستا ڕەفیق ڕواندزی بوو.

لەسەرەتایی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو، لەگەڵ مامۆستا ساجیدە ئامۆزایی و نەوەی وەستا سەدیق زئڕینگەری ڕواندزی ژیانی ھاوسەری پێک هێنابوو خاوه‌نی چوار كچه‌ به‌ ناوه‌كانی( میدیاو ئارین و ئاڵاو ڕۆژان. 

نووسه‌رو شاعیر سەڵاح رەفیق ھەر زۆر زوو ئاڵوەدەی شیعرو نوسین بوو. سەدەھا شیعری بەرزی ھەیە باسی سروشتی وەڵات و خەمەکانی گەل و جوانی مرۆڤ و خەونەکانی ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان دەکات.

لەو دوو ساڵەیی رابردوو، بە یارمەتی نوسەری بەتوانا کاک شێرزاد ھەینی،  سەڵاح بیرەوەریەکانی کۆکردوە وە پەرتووکی 'لە دەو خەرەندی دەحەسێمەوە' لە دایک بوو.

نووسه‌ر و پێشمه‌رگه‌ سەڵاح ره‌فیق لە شەستەکانەوە بەشداری شۆڕشە مەزنەکەی ئەیلولی کردووه‌ و وەک پێشمەرگەی ناوشارو شاخ و قوربانی زۆری دا بە ماڵ و دووربوون لە خانەوادەکەی لەو خەباتە پیرۆزەی. لەو دواییە ئەندامی  به‌شی پەیوەندیەکانی پارتی بوو . بەوەفا مایەوە تا دواھەناسەی بۆ کوردستان و کوردایەتی و خەبات بۆ مافی چارەنووسی کوردستان.

ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 30/4/2024 پرسەكه‌ی  لە شاری ھەولیر لە مزگەوتی جەلیل خەیات به‌رێوه‌ ده‌چێت.

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.