ته‌قینێن كو ئیرۆ ل هن ده‌ڤه‌رێن ئیراقێ چێبوون؛ پارێزگه‌ها موسلێ ژی ڤه‌گرت و ژبلی زیانێن ماددی تو زیانێن جانی ژێ چێنه‌بوون.
له‌م باره‌یه‌وه په‌یامنێرى كوردستان تى ڤى له پارێزگاى موسڵ رایگه‌یاند كه به‌یانى ئه‌مرۆ له گوندى بایبۆخ سه‌ر به پارێزگاى موسڵ ئۆتۆمۆبێلێكى بۆمبرێژكراو له نیزیك چه‌ند باره‌گایێك و مالێ هاووڵاتیان ته‌قییه‌وه و له ئه‌نجامدا جگه له زیانى ماددى كه به خانووی هاوڵاتیان گه‌یشت؛ هیچ زیانى گیانى لێنه‌كه‌ته‌وه. له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه ئه‌مرۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كى ئه‌لقویساتى سه‌نته‌رى پارێزگاى موسڵ ڕوویداوه و هیچ زیانى به‌دواوه نه‌بوو ، هه‌روه‌ها سێ ئۆتۆمبیلى بۆمبرێژكراو له سێ گه‌ڕه‌كى موسڵ دۆزرانه‌وه و پوچه‌ڵ كرانه‌وه .
هاوكات هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى توانییان له ده‌وروبه‌رى موسڵ دوو تیرۆریست ده‌ستگیر بكه‌ن و ئۆتۆمبیلێكى بۆمبڕێژكراویش پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه، دواتریش راده‌ستى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان كران بۆ لێكۆڵێنه‌وه له‌گه‌ڵیاندا .