ژبۆ ژنێزیكڤه هایداری ره‌وشا كۆنفرنسێن نافخۆیی یێن پارتیێ خه‌سرۆ گۆران به‌رپرسیارێ سازی یا هلبژاردنان یا پارتی یا ده‌مۆكراتا كوردستانێ و ئه‌ڤین هرۆری به‌رپرسیارا لێژنه‌یا كۆنفرانسان ل پارێزگه‌ها هه‌ولێرێ سه‌ری ل تایێ دو یێ پارتێ ل هه‌ولیرێ و تایێ ده‌ه ل سۆرانێ دا .
ئه‌و كۆنفرانسانه له ڕێكه‌وتی دووی ئه‌و مانگه‌وه له بنكه‌كانه‌وه بو لقه‌كان ده‌ستیان پێكرا و له سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كۆردستان و ناوچه دابڕێنراوه‌كان به‌رێوه‌چوون . دواتر رۆژی هه‌ینی به كۆنفرانسی لقی دوو كوتاییان پێهات ، له‌لایه‌ن خوشیه‌وه خه‌سرۆ گۆران رایگه‌یاند كه پرۆسه‌كه له كه‌ش و هه‌وایه‌كی دیموكراسیانه و دوور له‌هه‌ر كێشه‌یه‌ك به‌رێوه چووه .
به‌مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتی كردنی ئه‌و كۆنفرانسانه لیژنه‌یه‌كی باڵا له حه‌وت ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی پێكهاتووه . هه‌روه‌ها سێسه‌د و سی كادیری پارتی چاودێری چۆنییه‌تی به‌رێوه‌چوون و ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنه‌كانیان ده‌كرد ، له ئاستی پارێزگاكانیش پێنج لیژنه پێكهاتبوون و هه‌ر لقێكیش لیژنه‌یه‌كی بۆ دروست كرابوو كه له‌سێ گرووپ پێكهاتبوو .