بریاره سبه‌ى هه‌ینى له شارى هه‌ولێر به ئاماده‌بونى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانى حزبی و حكوومى ، یه‌كه‌م كۆنگره‌ى گردبونه‌وى عه‌ره‌بی بۆ سه‌رخستنى دۆزى كورد به‌رێوه‌بچێت كه ماوه‌ى سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆنگره‌یه‌كى رۆنامه‌نوسى بۆ سكرتێر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى گردبونه‌وه‌كه له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو.
كازم حه‌بیب سكرتێرى گردبونه‌وه‌كه رایگه‌یاند" بریاره رۆژى هه‌ینى له شارى هه‌ولێر یه‌كه‌م كۆنگره‌ى ( گردبونه‌وى عه‌ره‌بی بۆ سه‌رخستنى دۆزى كورد) به‌به‌شدارى 120كه‌س له‌كه‌سایه‌تى ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى عێراق وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و ئوسترالیا و لبنان و كه‌نه‌دا و میسر ) به‌رێوه‌بچێت .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: گردبونه‌وى عه‌ره‌بی بۆ سه‌رخستنى دۆزى كورد له ساڵى 2004 دامه‌زراوه ، ئه‌مه یه‌كه‌م كۆنگره‌یه ئه‌نجامى ده‌دات به‌مه‌به‌ستى رێكخستنه‌وه‌ى گردبونه‌وه‌كه و هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌یه‌كى تازه .
له‌و كۆنگره‌یه جگه له مه‌راسیمى كردنه‌وه پێنج بابه‌ت پێشكه‌شده‌كرێت ئه‌وانیش:
1- كورد و عه‌ره‌ب له‌چوارچێوه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بی
2- په‌یوه‌ندى عه‌ره‌ب و كورد له‌چوارچێوه ره‌سمى میللى له عێراق
3- گردبونه‌وه‌كه و گرنگیه‌كه‌ى
4- خه‌باتى گه‌لى كورد له‌هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستان بۆ مافه ره‌واكانى
5- ئه‌مازیغ و ئیسلامى سیاسی .
زیاتر وتی: دامه‌زراندنى ئه‌و گردبونه‌وه‌یه له‌سه‌ر دوو بنه‌ما دامه‌زراوه ، ئه‌وانیش په‌ره‌پێدانى دیموكراسی له عێراق و به‌ده‌ستهێنانى مافى نه‌ته‌وه‌یی بۆ كورد ، له‌گه‌ڵ مافى رۆشنبیرى و كارگێرى بۆ ته‌واو‌ی پێكهاته‌كانى تر‌ى عێراق ، زۆربه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌و گردبونه‌وه‌یه‌ش ئه‌وانه‌ن كه به‌شداریان له شۆرشى چه‌كدارى دژى رژێمى دیكتاتۆرى سه‌دام كردووه ، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ن كه بروایان به مافى كورد له هه‌رچوارپارچه‌ى كوردستان هه‌یه.