له ئاكامى دوو ته‌قینه‌وه له دیمه‌شقى پایته‌ختى سوریا چل كه‌س كوژران و سه‌دو حه‌فتا كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون. ته‌له‌فزیۆنى سوریا بڵاویانكرده‌وه به‌یانى ئه‌مڕۆ دووته‌قینه‌وه‌ى به‌هێز دیمه‌شقى پایته‌ختى سوریاى هه‌ژاند له ئه‌نجامدا 40 كه‌س كوژران و 170 كه‌سى دیكه بریندار بوون.
هه‌رله‌وچوارچێوه‌یه‌دا دواى ته‌قینه‌وه‌كان رۆبه‌رت مود سه‌رۆكى نێرده‌ى چاودێرانى نێوده‌وڵه‌تى گه‌یشته شوێنى ته‌قینه‌وه‌كان و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى كه‌س وكارى قوربانییه‌كان كرد.
هاوكات ته‌له‌فزیۆنى سوریا ئه‌وه‌شى بڵاوكرده‌وه كه ئه‌وته‌قینه‌وانه‌ى دیمه‌شق كارێكى تیرۆریستیه‌و قوربانیه‌كانیش هاوڵاتى سڤیلن. له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئۆپۆزسیۆن رژێمى سوریاى له‌و ته‌قینه‌وانه به به‌رپرسیار له قه‌ڵه‌مدا.