فه‌رمان عه‌لی .. بۆ یه‌كه‌م جار له هه‌رێمى كوردستان په‌یمانگه‌ى ئه‌مریكى به هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ئه‌قاف و كارووبارى ئاینى ، خولێكى تایبه‌ت به پێكه‌وه ژیانى ئاینى و ڕۆڵى ئاین له دابین كردنى ئاشتى له ناوچه‌كه كرده‌وه ، له‌و خوله‌ش دا 30 سى مامۆستاى ئاینى له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى ده‌كه‌ن و خوله‌كه‌ش بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته به‌رده‌وامى ده‌بێت و تیاشیدا ژماره‌یه‌ك مامۆستاى زانكۆى ئه‌مریكى و پسپۆرانى جیا جیا وانه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن ، دروست كردنى په‌یوه‌ندى به‌هێز له نێوان تێكراى پێكهاته‌كان و شى كردنه‌وه‌ى مه‌سه‌له‌ى پێكه‌وه ژیان و ئاسوده‌یى ویستن بۆ هه‌مووان وه‌ك یه‌ك ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌و خوله پیكده‌هێنێت .