د هه‌ڤدیتنه‌كه نێڤبه‌را عه‌لی حوسێن به‌رپرسیارێ تایێ دو یێ پارتی یا ده‌مۆكراتا كوردستانێ و كرم بلگی سه‌رۆكێ به‌شا سیاسی و ئابووری یا كونسلخانه‌یا ئه‌مه‌ریكایێده ل هه‌رێما كوردستانێ خورتكرنا تێكلی ێن نێڤبه‌را هه‌ردو ئالیان هاته ته‌كه‌زكرن .
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا دواى گرنگیدان به په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ردوو لا، ئاماژه به ڕه‌وشى عێراق و دواین پرسه سیاسى و كێشه و گرفته‌كانى به‌رده‌م ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنى نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان و ئه‌و هاوپه‌یمانه‌تیه به هێزه كرا به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له نورى مالیكى به جۆرێك كه بۆته ڕێگا چاره‌ى گونجاو بۆ سه‌رجه‌م كێشه و مه‌ترسیه‌كانى سه‌ر پرۆسه‌ى دیموكراسى له عێراقدا.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا پرسى چاوه‌ڕوانكراوى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان و چۆنیه‌تى هه‌ماهه‌نگی و كاركردنى هاوبه‌ش ڕێكخستنى ئه‌م پرۆسه‌یه خرایه به‌رباس و گفتوگۆ، لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكى به‌شیى سیاسى و ئابورى كونسڵى ئه‌مه‌ریكارایگه‌یاند قۆناغى ئه‌مڕۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان جیاواز له قۆناغى دواى شه‌ڕ ئه‌مه‌ریكا ڕۆڵى تێدا هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریكردنه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پارت و لایه‌ن سیاسیه‌كان ئه‌مه‌ش له پێَناو پێشڤه‌چوونى سیسته‌مى سیاسى و پرۆسه‌ى دیموكراسى و ئابورى و بوژاندنه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كوردستان، له‌و باره‌یه‌شه‌وه شانده‌كه ئاماژه‌یان به ئارامى و كه‌شیى ئازادى كوردستان كرد و به جۆرێك ئه‌م ڕه‌وشه سه‌قامگیره واده‌كات كۆمپانیاكان زیاتر گرنگى به هه‌رێمى كوردستان بده‌ن و كار له هه‌رێمدا بكه‌ن.
هاوكات به‌رپرسى لقى دوو دواى ستایش و هه‌ڵوێست و كاره‌كانى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێم، هه‌موو هاوكارى و پاڵپشتى و كارئاسانى بۆ به‌ڕێوه‌چونى كاره‌كانیان له شارى هه‌ولێر ده‌ربڕى.