له ئاكامى شه‌ڕوپێكدادانه‌كانى هه‌فته‌ى رابردووى رۆژئاواى لیبیا زیاتر له 105 كوژرا و 500 بریندارى لێكه‌وته‌وه.
ناسر مانع وته‌بێژی حكومه‌تى لیبیا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند له ئه‌نجامى هه‌فته‌یه‌ك شه‌ڕوپێكدادانى چه‌كدارى له نێوان چه‌كدارانى شارۆچكه‌ى زنتان و هۆزى مشاشیه له رۆژئاواى وڵات زیاتر له‌سه‌د كه‌س كوژران و 500 كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون.
هاوكات وته‌بێژه‌كه‌ى حكومه‌ت ئه‌وه‌شى راگه‌یاند چه‌كى قورس وسوك له شه‌ڕوپێكدادانه چه‌كداریه‌كه به‌كارهاتوه و هێزه چه‌كداره‌كانى لیبیا ئێستا ئاماده‌ن له شوێنى روداوه‌كه و ره‌وشه‌كه ئارام بۆته‌وه.