وابڕیاره ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تی میسر رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو رابگه‌یه‌ندرێت. له‌مباره‌یه‌وه حاتم بجاتو ئه‌میندارى گشتى لیژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى میسر رایگه‌یاند وابڕیاره رۆژانى شه‌ممه یان یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى میسر رابگه‌یه‌ندرێت.
هاوكات حاتم بجاتو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد چاو خشاندنه‌وه به‌و په‌ڵپانه‌ى كه له‌لایه‌ن كاندیدانى سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د مورسى وئه‌حمه‌د شه‌فیق پێشكه‌شكراون هه‌ندێك كاتى پێویسته.
جێی باسه محه‌ممه‌د مورسی و ئه‌حمه‌د شه‌فیق، دوو كاندیدی خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی میسر هه‌ردووكیان به‌جیا سه‌ركه‌وتنی خۆیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا راگه‌یاندووه. ده‌گوترێت 400 سكاڵا له باری ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان كراوه.