كوشتن و سه‌ركوتكردنى هاوڵاتیان و تۆپبارانكردنى شار و شارۆچكه‌كانى سوریا له‌لایه‌ن سوپاى رژێمى ئه‌سه‌د به‌رده‌وامى هه‌یه، له‌مباره‌یه‌وه تۆڕى سوریا بۆمافه‌كانى مرۆڤ رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ 50 كه‌س به‌گوله‌ى هێزه ئه‌منیه‌كانى رژێم كوژران كه زۆربه‌یان له پارێزگاكانى ده‌رعا وحمس بوون.
هاوكات تۆڕى شام بۆ هه‌واڵه‌كان رایگه‌یاند شارى ئینخه‌ل له پارێزگاى ده‌رعا و شارى دۆما له ریف دیمه‌شق و گوندى حوایج له دیرئه‌لزور و شارى قه‌سیر له ریف حمس وشارى حریتان له ریف حه‌له‌ب و شارى ئه‌رمناز له ئیدله‌ب روبه‌ڕوى تۆپبارانى چڕى سوپاى رژێم بونه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه لیژنه‌كانى هه‌ماهه‌نگى ناوخۆیى سوریا رایانگه‌یاند ژماره‌ى كوژراوانى دوێنێى سوریا گه‌یشته 60 كه‌س كه 10 كه‌س له دیمه‌شق وده‌وروبه‌رى وحه‌وت كه‌س له حه‌ما وشه‌ش كه‌س له ده‌رعا وشه‌ش كه‌سى دیكه له حمس و دوو كه‌س له لازقیه و دوو كه‌سى دیكه له دیرئه‌لزور و ئه‌وانى دیكه‌ش له حه‌له‌ب وئیدله‌ب بوون.
هاوكات بۆردومانى سوپاى رژێم بۆسه‌ر شاروشارۆچكه‌كانى سوریا به‌رده‌وامه له‌وباره‌یه‌وه تۆڕى سوریا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ وچالاكوانانى سوریا رایانگه‌یاند فڕۆكه جه‌نگیه‌كانى رژێم به‌چڕى بۆردومانى گوندى شحیل له دیر ئه‌لزور و گوندى بیانون له حه‌له‌ب و چه‌ندناوچه‌یه‌كى شارى ده‌رعایان كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی داوای له رووسیا كرد كه پڕچه‌ك كردنی هێزه‌كانی رژێمی سوریا رابگرێت. له‌مباره‌وه باڵیۆز ئه‌حمه‌د بن حلی جێگری سكرتێری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی له لێدوانێك دا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئینته‌ر فاكسی رووسی رایگه‌یاند كه هاوكاری كردنی سوپای سوریا له‌لایه‌ن روسیاوه ده‌بێته هۆی كوشتنی زیاتر خه‌ڵكی سوریا و پێویسته هه‌موو لایه‌ك هاوكار بێت بۆ راگرتنی توندوتیژییه‌كانی سوریا.
هه‌روه‌ها كۆمكاری عه‌ره‌بی داوای كرد كه ماوه‌ی پلانی ئاشتیی كۆفی ئه‌نان نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌بی سه‌باره‌ت به سوریا درێژ بكرێته‌وه؛ چونكه تاكه رێگه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ناوخۆی سوریا.