پسپۆرانى ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند ئێران بڕى له %3.5 له‌یۆرانیۆمى پیتێنراوى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى چوارمانگدا به‌شى پێویست له یۆرانیۆمى پیتێنراوى باڵا به‌ده‌ست بێنێت بۆ دروستكردنى بۆمبى ئه‌تۆمى ، هاوكات نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان نیگه‌رانى خۆى له‌به‌رامبه‌ر گفتوگۆكانى نێوان زلهێزه‌كان و ئێران له مۆسكۆ به‌هۆى ئه‌وه‌ى هیچ ئه‌نجامێكى ئه‌رێنى له نه‌كه‌وته‌وه ده‌ربڕى،
له‌لایه‌كى تر ستیفن ریدیمیكر پسپۆر له ناوه‌ندى لێكۆڵینه‌وه سیاسیه‌كان له واشنتۆن له‌به‌رده‌م لیژنه‌ى به‌رگرى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران رایگه‌یاند ئاشكرایه ئێران له‌تواناى دایه به به‌شێوه‌یه‌كى زۆر خێرا بۆمبى ئه‌تۆمى له‌نزیكترین ده‌رفه‌ت دروستبكات ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستى بێت ، ئه‌و پسپۆره ئه‌مریكیه راشیگه‌یاند ئێران بڕى 3345 كیلۆ غرام له یۆرانیۆمى پیتێنراوى به‌رهه‌م هێناوه واته به‌بڕى له سه‌دا سێ پۆئینت پێنج ئه‌مه‌ش بڕێكى زۆره و ئێران ده‌توانێت دوو بۆمبى ئه‌تۆمى لێوه به‌رهه‌م بهێنێت ،
هاوكات ده‌یڤد ئه‌ولبرایت سه‌رۆكى په‌یمانگاى له‌پێناو زانست و ئاسایشى جیهانى رایگه‌یاند ئێران پێویستى به چوار مانگ هه‌یه بۆ به‌رهه‌م هێنانى یۆرانیۆمى پێویست بۆ ئه‌وه‌ى له‌بوارى سه‌ربازیدا سودى لێوه‌ربگرێت .