مارتن كۆبله‌ر نوێنه‌رى تایبه‌تى ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ لاى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كان له نه‌جه‌ف له‌میانه‌ى كۆنگریه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان نیگه‌رانه له‌و ته‌نگه‌ژه سیاسیه‌ى رووبه‌ڕووى عێراق بۆته‌وه‌و ته‌نگه‌ژه‌كه‌ش راسته‌قینه‌یه ،
راشیگه‌یاند رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ستوه‌رناداته پرسه‌كانى عێراق ته‌نها به داواكارى ئه‌و وڵاته نه‌بێت ، كۆبله‌ر داواشى له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌عێراقیه‌كان كرد به‌زووترین كات له‌سه‌رمێزى گفتوگۆ دابنیشن كێشه‌كان له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستورى وڵات چاره‌سه‌ر بكه‌ن و هه‌ڵبژارده‌ى به‌شدارینه‌كردنى گفتوگۆ و داناستانیشى به هه‌ڵه دانا،
نوێنه‌رى تایبه‌تى ئه‌میندارى گشتى نه‌توه‌یه‌كگرتوه‌كان داواشى له حكومه‌تى عێراقى فیدراڵ كرد خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌تایبه‌ت كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابینبكات له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى ده‌رچووانى زانكۆ و په‌یمانگاكان و ره‌خساندنى هه‌لى كار و داهاتى وڵات له‌خزمه‌تى دانیشتوانى عێراق خه‌رج بكات ،
كۆبله‌ر گوتیشى له‌گه‌ڵ گه‌وره مه‌رجه‌عى شیعه عه‌لى سیستانى باسیان له بارودۆخى سیاسى و یاسایى نه‌وت و غاز كردووه ، مارتن كۆبله‌ر راشیگه‌یاند نامه‌یه‌كیان له‌سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌درو لیستى ئه‌لعه‌راقیه به‌جیا پێگه‌یشتووه كه‌تیایدا نیگه‌رانى خۆیانیان له به‌رامبه‌ر ره‌وشى خراپى ئابورى و پێشێلكاریه‌كانى مافى مرۆڤ له‌وڵاتدا ده‌ربڕیوه .