محه‌مه‌د به‌رادعى كاندیدى پێشووى خولى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى میسر له بابه‌تێكى دا كه له تۆرى تویته‌ر بڵاوى كردته‌وه تیایدا به‌رادعى ئاماژه‌ى به‌وه داوه، به‌رژه‌وه‌ندى وڵات له سه‌رووى هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندى گشتییه‌وه‌یه به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى كه به شێوه‌یه‌كى زۆر ته‌سك بیر ده‌كه‌نه‌وه و و بارودۆخى ئیستاى میسر له ئان و ساتى ته‌قینه‌وه دایه چونكه قۆناغى ئێستاى ناوخۆى میسر قۆناغێكى هه‌ستیاره و ده‌بێت زۆر به ژیرانه و وریایه‌وه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت و هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه‌ى دیكه قبووڵ بكات.
له به‌شێكى دیكه‌ى بابه‌ته‌كه‌یدا به‌راعى ئه‌وه‌ى روون كردووه‌ته‌وه، كه بۆ ده‌رباز بوون و دوزینه‌وه‌ى رێگه چاره‌یه‌ك ، ناوبژیوانى كردنمان له سه‌ر پێویست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى جیاوازیه‌كانى هه‌ردوو لایه‌نى ڕكابه‌ر له سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى نه‌هێڵین، كه هه‌ر لایه‌نه و خۆى به براوه‌ى و ئه‌وى تریان به دۆراو و به ئه‌نجامدانى ساخته‌كارى تۆمه‌تبار ده‌كات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات وڵات به‌ره‌و قۆناغێكى دژوار براوات.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه لیژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى میسر ئه‌نجامى كۆتایى و فه‌رمى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و وڵاته‌ى بۆ رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ى داهاتوو دواخست كه بڕیاربوو ئه‌مرۆ ئه‌نجامى فه‌رمى هه‌ڵبژاردنه‌كه رابگه‌یندرایه.