لیژنه‌كانى هه‌ماهه‌نگى شۆڕش له سووریا رایانگه‌یاند كه رۆژى پێنج شه‌ممه 86 كه‌س به گوله‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانى سوپاى رژێم له سووریا كوژران زۆربه‌یان خه‌ڵكى شارى دۆما و ده‌رعاو حمسن له‌وانه‌یش 19 كه‌سیان له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ى شارۆچكه‌ى ئه‌نخل له پارێزگه‌ى ده‌رعا كوژراون.
كوژرانی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكى سڤیله‌یش له‌كاتێكدا دێت كه هێزه‌كانى رژێم له بۆردومان كردنى شارى حمس به‌رده‌وامن ئه‌وه‌یش رێ له تیمه‌كانى مانگى سوور‌و خاچی سوورى نێوده‌وڵه‌تى ده‌گرێت خه‌ڵكى گه‌ماردراوى شاره‌كه‌و برینداربووه‌كان رزگار بكه‌ن، تۆڕى مافی مرۆڤیش له سووریا روونی كرده‌وه كه هێزه‌كانى رژێم به خه‌ستی شارۆچكه‌ى ئه‌نخلیان له پارێزگه‌ى ده‌رعا به‌ر بۆردومان داوه‌و خانووبه‌ره‌ى هاووڵاتیانیان كردووه‌ته ئامانج و نیشانشكێنه‌كانیش له هه‌موو لایه‌كه‌وه ته‌قه له خه‌ڵكى ده‌كه‌ن و هێزێكى زۆرى ئه‌منى له شارۆچكه‌كه‌دا بڵابوونه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه هێزه‌كانى سوپاى رژێم به گوله هاوه‌ن چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى شارى دۆمایان له ریف دیمه‌شق بۆردومان كرد‌و له ئاكامدا ژماره‌یه‌كى زۆر له خه‌ڵكى شاره‌كه ماڵه‌كانى خۆیان به‌جێ هێشت، جگه له‌وه‌یش هێزه‌كانى رژێم شارى مه‌یادین له دیر الزورو شارى قه‌سیر له حمس و شارى حه‌ریتان له حه‌له‌ب و شارى ئه‌رمه‌نازیان له ئیدلب بۆردومان كرد.
له‌لایه‌كى دیكه‌و هه‌واڵه‌كان بڵاویان كردوه كه فڕۆكه‌وانێكى سووریا به فڕۆكه‌یه‌كى مێگ بیست و یه‌كه‌وه هه‌ڵات و له فڕۆكه‌خانه‌ى ئاسمانی حوسه‌ین له شارى مه‌فره‌ق نیشته‌وه‌و داواى په‌نابه‌رى سیاسی له ئوردن كرد‌و ده‌سته‌ڵاتدرانی ئوردن مافی په‌نابه‌رى سیاسیییان پێ به‌خشى.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئه‌حمه‌د بن حلی جێگرى ئه‌میندارى گشتی كۆمكارى عه‌ره‌بی له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى ئنته‌رفاكسی رووسیادا داواى له مۆسكۆ كرد چى دیكه چه‌ك به رژێمى سووریا نه‌فرۆشێت، بن حلی گوتوویه‌تى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مۆسكۆ چه‌ك ره‌وانه‌ى سووریا ده‌كات ئه‌وه یارمه‌تى كوشتنی خه‌ڵكى سڤیل و درێژه‌پێدانى توندوتیژى ده‌دات بۆیه پێویسته ئه‌و كاره رابوه‌ستێت.
لاى خۆیه‌وه ئه‌لیكزانده‌ر لۆكاشیڤیچ گوته‌بێژ به‌ناوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا رایگه‌یاند ئه‌و كه‌شتییه رووسیه‌ى چه‌ند هیلیكۆپته‌رێكى بۆ سووریا باركردبوو به‌ره‌و رووسیا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و رۆژى شه‌ممه ده‌گاته‌وه به‌نده‌رى مۆرمینسك. لاى خۆیه‌وه سێرگى لاڤرۆڤ وه‌یرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا روونی كرده‌وه كه ئه‌و كه‌شتییه سێ ته‌وافه‌ى كۆنى سووریاى باركردبوو له رووسیا چاك كرابوونه‌وه.
له لایه‌كى دیكه‌وه روانگه‌ى مافی مرۆڤ له سووریا رایگه‌یاند كه له ماوه‌ى پازده مانگى رابوردووى ده‌ست پێكردنى شۆڕشى گه‌لى سووریا پازده هه‌زار كه‌س كوژراون له‌وانه ده هه‌زارو چوارسه‌دو هه‌شتایان خه‌ڵكى سڤیلن.