نوێنه‌رایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له پۆلۆنیا و سه‌نته‌رى كوردى بۆ رۆشه‌نبیرى و زانیارى له كراكوڤ له سه‌ره‌تاى حوزه‌یران به‌شداریان له "ده‌یه‌مین سه‌یرانى گه‌وره‌ى – هه‌رێمى ئه‌وروپا و جیهان" كرد.
ئه‌م ئاهه‌نگه ساڵانه به شێوه‌ى به‌رده‌وام له شارى پێشچێنا له لایه‌ن كونسوڵخانه‌ى كۆمارى سۆڤێنیا له مێسوڤیچ و ته‌له‌فزیونى پۆلۆنى و ده‌ستهه‌لاتى شارى پێشچێنا رێك ده‌خرێت، ئه‌م ئاهه‌نگه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئاهه‌نگه‌كانى باشوورى پۆلۆنیا داده‌نرێت.
به ده‌یان هه‌زار خه‌ڵك به‌شداریان له ده‌یه‌مین سه‌یرانى گه‌وره كرد، له سه‌یرانه‌كه چه‌ندین ووڵات به‌شداریان كردبوو كه خاوه‌نى نوێنه‌رایه‌تى دیپلوماسین له پۆلۆنیا له كاتى ده‌ستپێك و كردنه‌وه‌ى سه‌یرانه‌كه، ئاڵاى هه‌ر وولاتێك به ماتور بۆ خێمه‌ى هه‌ر ووڵاتێك كه بۆ نه‌مایشكردنى ووڵاته‌كه‌یان ده‌ستنیشانكرا بوو، گواسترایه‌وه، هه‌روه‌ها ئاڵاى كوردستانیش به‌م شێوه‌یه هاته گواستنه‌وه. هه‌ر ووڵاتێك شوێنى خۆى هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى زانیارى میژوویى ، شوێنه گه‌شت وگوزارى، كه‌لتوورى و ئابوورى سه‌باره‌ت به ووڵاته‌كه‌ى پیشانبدات، له سه‌ر سه‌كۆى سه‌ره‌كیدا هه‌ندێ نه‌مایش له لایه‌ن گرووپى كه‌لتوورى و خۆشى، شانۆى سه‌ما و موسیقا(كابارێت) و گرووپى هۆنه‌رى و وه‌رزشى پێشكه‌شكرا.
كوردستان له لایه‌ن نوێنه‌رى هه‌رێمى كوردستان له پۆلۆنیا، زیاد ره‌ئووف و ئه‌و كوردانه‌ى كه له سه‌نته‌رى كوردى بۆ رۆشه‌نبیرى و زانیارى له كراكوڤ كار ده‌كه‌ن، پێشكه‌شكرا و مێوانه‌كان له‌و شوێنه‌ى كه نووسرابوو كوردستان ده‌یانتوانى سه‌باره‌ت به كوردستان بدوێن و كارتى زانیارى سه‌باره‌ت به كوردستانى عێراق و سه‌نته‌رى كوردى بۆ رۆشه‌نبیرى و زانیارى له كراكوڤ ، كارتى زانیارى كه هانى دروستكردنى په‌یوه‌ندى ئابوورى له گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات، وه‌ربگرن و شوێنى تایبه‌ت به كوردستان له لایه‌ن سه‌رۆكى پێشووى پۆلۆنیا ئه‌لكساندێر كفاشنیه‌ڤسكى به‌سه‌ر كرایه‌وه.