ئارس حه‌سۆ میرخان به‌رپرسیارێ لقا شازده یا پارتیا ده‌مۆكراتا كوردستانێ ب ئاماده‌بونا هه‌ژماره‌كه مه‌زن یا وه‌لاتى یێن ده‌ڤه‌رێ د سه‌میناره‌كێ ده بال كشاند سه‌ر ره‌وشا هه‌رێما كوردستان و ئێراقێ .
به‌رپرسى لقى شازده تیشكى خسته‌سه‌ر دوایین گۆڕان و پێشهاته‌كانى سه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسى كوردستان و عێراق ، ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ى ماوه‌یه‌كه شه‌قامى عێراقى گرتۆته‌وه به‌تایبه‌تیش كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدراڵى به‌غدا و رۆڵى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى له‌چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌رزنرخاند ، كه‌هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانى بوونه‌ته چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانه‌كان .
له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئاماژه‌ى به‌كاروپرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا له‌ده‌ڤه‌ركه‌و راشیگه‌یاند كه له‌داهاتووشدا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشكێشكردنى پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان بۆ خه‌ڵكى ده‌ڤه‌ره‌كه .
داوتر ئاماده‌بوانى كۆڕه‌كه چه‌ندین پرسیار و پێشنیاریان ئاراسته‌ى به‌رپرسى لقى شازده كرد و ئه‌ویش لاى خۆیه‌وه وه‌ڵامى پرسیارى به‌شداربوانى دایه‌وه و له كۆتایشدا به‌رپرسى لق ئاماده‌یى لقى بۆ هه‌موو هاوكاریه‌ك بۆ دانیشتوانى ده‌ڤه‌ره‌كه دوپاتكرده‌وه.