رۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس تایمز؛ باری ئابووری ئێران له راپۆرتێكی شیكاریدا هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و بڵاوی ده‌كاته‌وه؛ كه ئێستا ئێران له به‌هاری ره‌شی ئابووریدایه . رۆژنامه ئه‌مریكیه‌كه بڵاویكردۆته‌وه؛ دوای زیادبوونی پاڵه‌په‌ستۆكانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئێران دژی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی به‌تایبه‌ت له بواری مامه‌ڵه‌نه‌كردنی وڵاتان له بواری نه‌وت و ووزه‌دا؛ باری ئابووری حكوومه‌ت و هاوڵاتیانی ئێران كه‌وتۆته نێو به‌هاری ره‌شدا .
رۆژنامه‌ی ئه‌نجلۆس ده‌ڵێ؛ ئه‌م خراپی باری ئابووری هاوڵاتیان وایكردوه كه كه‌سایه‌تیه ئایینیه‌كانی و قوتابیان و لاوانی ئه‌و ولاته ره‌خنه‌ی توند له حكوومه‌ت ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بگرن؛ نموونه‌ش به‌وه ده‌هێنێته‌وه كه‌به‌ر له چه‌ند رۆژێك له سه‌ردانێكی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا هاوڵاتیه‌ك پر به ده‌نگی خۆی هاواری و كردوه و به نه‌ژادی گوتوه برسیمه برسیمه . پسپۆرانیش ده‌ڵێن ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ به‌رپابوونی شۆرشێكی نشتیمانی ئێرانی دژی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یان . له‌لای خۆشیه‌وه ئایه‌تو الله موحومه‌د یه‌زدی كه‌سایه‌تی ناوداری ئایینی ئێرانی نامه‌یه‌كی ره‌خنه ئامازی بۆ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ناردووه و داوای چاكسازی به په‌له‌ی لێكردوه و پێشی راگه‌یاندوه كه ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ ئه‌م قه‌یرانه نه‌دۆزێته‌وه؛ ئه‌وا پێشبینی كار و باری له‌ناكاو له وڵات‌دا ده‌كات .