پشتی به‌لاڤكرنا مژاره‌كێ د گوڤارا چرپه ده كو تێده سڤكاتی ب پیرۆزی یێن ئولا ئیسلامێ هاتیه كرن، ئیرۆ سه‌رنڤیسكارێ گوڤارا چرپه، هاته گرتن.
پاش ئه‌وه‌ى له بابه‌تێكدا كه له گۆڤارى چرپه بڵاو كرایه‌وه و تیایدا سوكایه‌تى به پیرۆزییه‌كانى ئایینى ئیسلام كرا و نیگه‌رانییه‌كى زۆرى شه‌قامى كوردستانى لێكه‌وته‌وه و هه‌روه‌ها دواى ئه‌وه‌ى كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له گرتنه‌به‌رى رێكارى یاسایى له به‌رامبه‌ر ئه‌و گۆڤاره كرده‌وه و دوێنێش كۆمه‌ڵێك مامۆستاى ئاینى سه‌ردانى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیان كرد و سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش بڕیارى داخستنى گۆڤاره‌كه‌ى ده‌ركرد و گۆڤاره‌كه‌ش داخرا ، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى دادى هه‌رێمى كوردستانیش ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر ئه‌و پرسه دا و وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامیى كوردستانیش سكاڵایان له‌سه‌ر ته‌واوى ستافى ئه‌و گۆڤاره تۆمار كرد، ئه‌مرۆ دوانیوه‌رۆ له‌سه‌ر بڕبارى داواكارى گشتى سه‌رنووسه‌رى گۆڤارى چرپه به ناوى هێمن ئارى له لایه‌ن بنكه‌ى پۆلیسى خانه‌قاوه له شارى هه‌ولێر داوا كرا و پاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به تۆمه‌تى سوكایه‌تى كردن به پیرۆزییه‌كانى ئایینى ئیسلام ده‌ستگیر كرا و ڕه‌وانه‌ى زیندان كرا .
له لایه‌ن خۆشییه‌وه عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر به كوردستان تیڤى راگه‌یاند كه سه‌رنووسه‌رى گۆڤارى چرپه به پێى مادده‌ى 372 له یاساى سزادانى عێراقى ده‌ستگیر كرا و ئێستا له گرتووخانه‌ى گواستنه‌وه‌ى شارى هه‌ولێره .