سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنى خه‌رجكردنى موسته‌حه‌قاتى دارایی (ده‌رماڵه‌ى قوتابی و خوێندكار و كرێى خوێندن) بۆ قوتابی و خوێندكارانى به‌رنامه‌ى تواناسازى (HCDP) له ده‌ره‌وه‌ى وڵات, به باشمان زانى ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌م قوتابیان و خوێندكاران بڵاو بكه‌ینه‌وه:
1- خه‌رجكردنى پاره‌ى شایسته بۆ قوتابیان و خوێندكاران ته‌نها له ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا-فه‌رمانگه‌ى نێردراوان نییه, به‌ڵكو سه‌ر به سێ لایه‌نه كه ئه‌وانیش پێك دێن له:
- وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا- فه‌رمانگه‌ى نێردراوان به‌رپرسه له وردبین له داواكارى قوتابی و خوێندكار و ئاماده‌كردنى یاداشتى قوتابی و خوێندكاران.
- لێژنه‌ى لاوه‌كى به‌رنامه‌ى تواناسازى (HCDP) سێ ئه‌ندامى له‌م لێژنه‌یه به‌رپرسه له ئاماده‌ى واژووكردن له‌سه‌ر چه‌كى پاره.
- به‌رێوه‌به‌رایه‌تى دارایی له سه‌رۆكایه‌تى دیوانى ئه‌نجومه‌ن به‌رپرسه له رێكخستنى خشته‌ى قوتابیان و خوێندكاران و دابه‌شكردنى چه‌كى پاره له‌گه‌ڵ وردبین (تدقیق).
2- به هۆی گرنگى بابه‌ته‌كه و زۆری بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ى كه خه‌رج ده‌كرێت, بۆ هه‌ر قوتابی و خوێندكارێك پرۆسه‌یه‌كى (كورتكراو له سیسته‌مى پێشوو) جێبه‌جێ ده‌كرێت, كه نزیكه‌ى یه‌ك مانگ ده‌خایه‌نێت و (12) واژۆ له‌سه‌ر هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كرێت. هۆكارى ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه خه‌رجكردنى پاره به بڕێكى زۆر هه‌رده‌م پێویسته به چه‌ند هه‌نگاوێكی رۆتینی تێپه‌ر ببێت.
3- تا ئێستا بۆ (40) قۆناغ (وجبه) زیاتر له (100) ملیۆن دۆلار پاره بۆ كاندیداكانى تواناسازى خه‌رج كراوه, هه‌ر له سه‌ره‌تاوه‌ش بڕی پاره به پێشینه (مقدمه)ى شه‌ش مانگ ،یان زیاتر سه‌رف كراوه بۆ هه‌ر قوتابی و خوێندكارێك.
4- ته‌نها دوا قۆناغی پاره (قۆناغی 40) دوچارى هه‌ندێك دواكه‌وتن بوو، ئه‌وه‌ش به هۆی ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه:
هۆكاری ئیدارای-دارایی
سه‌رقاڵبوونى ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت به یه‌كلاكردنى (تسویه حسابات) ى ساڵی 2011، و خۆئاماده‌كردن بۆ بودجه‌ى ساڵی تازه‌ى 2012، هه‌روه‌ك وردبینى له دوا خه‌رجیه‌كانى قوناغه‌كانى پێشووى به‌رنامه‌ى تواناسازى ده‌كرا, كه كارێكى ئاسان نییه, چونكه زۆر ورده‌كارى (تفاصیل) تێدایه و خه‌رجیه‌كانى هه‌ر (قوتابی و خوێندكارێك) تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه.
هۆكارى په‌یوه‌ندیدار به قوتابییان و خوێندكاران
1. دواكه‌وتن له وه‌رگرتنى چه‌كى پاره له هه‌ر قۆناغێك, كاریگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر پرۆسه‌ى وردبین هه‌یه واده‌كات قۆناغی نۆێ دوا بكه‌وێت, بۆ نمونه ئێستا نزیكه‌ى (20) خوێندكار‌و قوتابى هه‌یه له قۆناغه‌كانى پێشوو (39،38،37،36) تا ئێستا بریكاره‌كانیان نه‌هاتوون بۆ وه‌رگرتنى چه‌كى پاره‌كه‌یان!!
2. گۆڕینى شوێنى (زانكۆ) خوێندن و درێژكردنه‌وه‌ى كۆرسی زمان، ئه‌مانه له‌لایه‌ن لێژنه‌ى تواناسازى له وه‌زاره‌ت پێویستیان به په‌سندكردن و وردبینى كردنه, كه له ئاكامدا موسته‌حه‌قاتى داواكراو دوا ده‌كه‌وێت.
3. ناردنى به‌ڵگه‌ى پێویست بۆ داواكارى خه‌رجكردنى پێداویستییه داراییه‌كان, وه‌ك ( پسوله‌ى خه‌رجیه‌كانى پێشوو، ئه‌نجامى كۆرسی زمان، نووسراوى پشتگیری به‌رده‌وام بوون و ده‌رچوون له زانكۆی بیانى), سه‌ره‌راى ئه‌م خاڵانه‌ى سه‌ره‌وه, وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى دارایی له سه‌رۆكایه‌تى دیوان, دوا قۆناغی كاره‌كانى (قۆناغی 40) و (كۆی 310 چه‌كى پاره)ى ته‌واو كردووه و له ماوه‌ى (2) رۆژ بۆ خوێندكاران و قوتابیان دابه‌ش ده‌كرێت و لیسته‌كه‌ش له ماڵپه‌رى وه‌زاره‌ت بڵاو ده‌كرێته‌وه.
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى