ته‌له‌فزیۆنی سوریا رایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ هه‌ینى هێزه‌كانی ئاسایش له شارى حه‌له‌ب هه‌وڵێكی خۆكوژیان به ئۆتۆمبێل كه 200 كیلۆگرام ماده‌ی ته‌قه‌مه‌نی هه‌ڵگرتبوو پوچه‌ڵكرده‌وه‌و هه‌ر ئه‌مڕۆش له خۆپیشاندانه‌كاندا 14 كه‌س كوژراون.
ئهوتهلهفزیۆنه وتیشی: هێزه‌كانی ئاسایش ته‌قه‌یان له خۆكوژه‌كه كردووه، پێش ئه‌وه‌ی به ئۆتۆمبێله‌كه‌وه خۆی بته‌قێنێته‌وه ، كوشتویانه.
ئه‌م هێرشه دوای رۆژێك له دوو ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك دێت ، كه تێیدا 55 كه‌س كوژران.
له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی شاره‌كان ، ئه‌مڕۆ نارازاییهكان هاتنه ده‌ره‌وه ، له مهنینی یه‌كێك له ئاواییه‌كانی سه‌ر به دیمه‌شق و ئهتاربی سه‌ر به حه‌له‌ب و دروشمی ئازادیان ده‌وته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا بڕیاره لیژنه‌ی چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌یی بگه‌نه حه‌مس ، هاوكات لیژنه‌كانی هه‌ماهه‌نگی خۆجێیه‌تی ئۆپۆزسیۆن رایگه‌یاند" له ئه‌دله‌ب و حه‌ره‌ستا ئاواییه‌كانی سه‌ر به حه‌ما و دیمه‌شق 13 كه‌س كوژراون و سوپای حكومه‌تیش چوونه‌ته دوو شارۆچكه‌ی سه‌ر به حه‌ما و ههڵمهتكی رهشبگیریان تێدا ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها رستنی سه‌ر به حه‌مس له‌لایه‌ن تۆپخانه‌كانی سوپاوه بۆردومانكراوه ، شارۆچكه‌ی تهلكهلهخ كه ئه‌ویش سه‌ر به حومسه ، به چه‌كی قورس بۆردومانكراوه.