ئیرۆ ل هه‌ولێرێ كه‌ریم شه‌نگالی وه‌زیرێ نافخۆ یێ هه‌رێما كوردستانێ پێشوازی ل خانما باربارا لیف جیگرا ئالیكارێ وه‌زیرا ده‌رڤه یا ئه‌مه‌ریكا و شانده‌كه پێره كر .
سه‌ره‌تاى دانیشتنه‌كه (ئه‌لیكس لاسكاریس)كونسولى گشتى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو،جێگرى یاریده‌ده‌رى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا خۆشحالى خۆیانى نیشان دا بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌یان بۆ هه‌رێمى كوردستان كه به مه‌به‌ستى له نزیكه‌وه ئاگادار بوون له ره‌وشى هه‌رێمى كوردستان و پێداویستیه‌كان و پرۆژه جۆره‌وجوره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌م سه‌ردانه‌یان ئه‌نجام داوه.
دواتر له باره‌ى ره‌وشى سیاسى و ئه‌منى له عێراق به گشتى و هه‌رێمى كوردستان به تایبه‌تى و دوا پێشهاته سیاسیه‌كان گفتگۆ كرا،هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوولا و پته‌و كردنى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌و هه‌ماهه‌نگیكردنى یه‌كتر و دانانى به‌رنامه بۆ پته‌و كردن و به‌ره‌و پێش بردن و هاریكارى و ئالوگۆرى شاره‌زایى و پسپۆرى نێوان هه‌ر دوو لا دا، خالێكى دیكه‌ى دانیشتنه‌كه بوو كه هه‌ردوولا به گرنگ و پێویست له قه‌له‌میاندا،له‌م باریه‌شه‌وه وه‌زیرى ناوخۆ سوپاسى ئه‌و هاوكارى و هاریكاریه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكاى كرد، كه له چه‌ند سالى رابردوو له‌گه‌ل هێزه ئه‌منیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان نواندویانه له پێناو پاراستنى ئاسایش و ئارامى له هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كانى هاوسنورى هه‌رێمى كوردستان،هیواشى خواست ئه‌م په‌یوه‌ندیانه هه‌ر به‌رده‌وام بن و زیاتریش به‌ره‌و پێش بچن.