محمدصالح .. ناوه‌ندى بالاى گه‌رمیانى یه‌كێتى لاوانى دیمو‌كراتى كوردستان به‌هاوكارى ناوه‌ندى چالاكى و پێگه‌یاندنى لاوانى رزگارى له درێژه‌ى كاروچالاكیه‌كانى خۆى دا ئه‌مرۆ هه‌ستان به‌كردنه‌وه‌ى پێشانگایه‌كى كتێب به‌ناونیشانى باكتێب هه‌میشه هاورێت بێت بۆ هه‌ردوو شاعیرى ناودارى كورد هه‌ژار موكریانى و هێمن موكریانى له‌هۆڵى كتیبخانه‌ى گشتى رزگارى سه‌ر به شارۆچكه‌ى كه‌لار، پێشانگایه‌كه به ئاماده‌بونى به‌رپرسى لیژنه‌ى ناوچه‌ى رزگارى و به‌ریوه‌به‌رى شاره‌دێی رزگاری و شاره‌وانى وپۆلس و مامۆستایان و قوتابیان ولاوان كرایه‌وه. كتێبه‌كانیش خۆى له ئاینى و فه‌لسه‌فه و میژووى و كۆمپیوته‌رو كۆمه‌لایه‌تى به‌زمانه‌كانى كوردى و عه‌ربى و ئینگلیزىبون و هه‌ر وه‌ها له‌سه‌دا 25 داشكانیشى بۆكراوه.