لیستێكى سالانه‌ى سه‌روه‌ت و سامانى به‌ریتانیا ، كه له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌ى سه‌نداى تایمز بلاوكرایه‌وه ئاشكراى كردووه ، كه داهاتى ده‌وله‌مه‌نده‌كانى به‌ریتانیا له‌چاو ساڵی ڕابردوو زیادى كردووه ، به‌مه‌ش ئاستێكى پێوانه‌ى تازه‌ى تۆماركرد له به‌ریتانیادا .
به‌پێی ڕۆژنامه‌كه ، داهاتى كۆكراوه به رێژه‌ى 5% زیادى كردووه ، كه ده‌گاته زیاتر له 414 ملیارد جۆنه‌یهى ئیسته‌رلینى (670 ملیار دۆلار) ، وه له ماوه‌ى 24 ساڵی ڕابردوویه‌وه ئه‌مه گه‌وره‌ترین داهاته .
له ساڵی 2012 دا 77 كه‌سى ده‌وله‌مه‌ند له‌وانه‌ى له لیستى سه‌روه‌ت و سامانه‌كاندا تۆماركرابوون ، داهاته‌كانیان له‌چاو ساڵی 2008 زۆر زیادى كردووه .
هه‌روه‌ها داهاتى لاكشمى میتال به رێژه‌ى یه‌ك له‌سه‌ر چوارى داهاته‌كه‌ى له‌ده‌ستداوه له‌ماوه‌ى ساڵی ڕابردوودا ، ئه‌مه‌ش به‌هۆى دابه‌زینى به‌هاى كۆمپانیاى ئه‌رسیلور میتال ، كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیاى دروستكردنى كونكرێته له جیهاندا .
له‌لایه‌كى تریشه‌وه سه‌روه‌ت و سامانى ئه‌و پیاوه ده‌وله‌مه‌نده به‌ناوبانگه‌ى به‌ڕه‌گه‌ز هندى به رێژه‌ى 4,8 ملیارد جۆنه‌یهى ئیسته‌رلینى كه‌مى كردبوو له سالى ڕابردوو ، به‌لام له‌م ساله‌دا داهاته‌كه‌ى هه‌لكشانى به خۆیه‌وه بینیوه .