فیلمى تازه‌ى (تۆله‌سه‌ندنه‌وه The Avengers) به پڕداهاتترین فیلمى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى ئه‌مریكاى باكور ده‌ستنیشانكرا ، پاش ئه‌وه‌ى توانى له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌سه‌ر ئاستى سینه‌مایه‌كانى ئه‌مریكاى باكور ژماره‌یه‌كى پێوانه‌ى تۆماربكات ، به‌وه‌ى كه داهاته كۆكراوه‌كه‌ى گه‌یشته 200,3 ملیۆن دۆلار .
ئه‌م فیلمه له ده‌رهێنانى "جوس ویدون"ه‌و هه‌ریه‌ك له ئه‌كته‌رانیش ڕوبیرت دونى ئالابن و كریس ئیڤانز و مارك روفالو ڕۆلى پاله‌وانیه‌تى تێیدا ده‌بینن .
هه‌روه‌ها فیلمى (Think Like a Man ) كه هه‌فته‌ى ڕابردوو له پله‌ى یه‌كه‌م دابوو ، بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه گه‌ڕایه‌وه پله‌ى دووه‌م ، ئه‌ویش به كۆكردنه‌وه‌ى هه‌شت ملیۆن دۆلار . ئه‌م فیلمه‌ش له ده‌رهێنانى "تیم ستورى"و پاله‌وانیه‌تى كریس براون گابرییل یونیون و كیڤن هارته .
به‌پێى هه‌والى ئاژانسی ڕۆیته‌رز فیلمى (گه‌مه‌ى مردن The Hunger Games) پاش ئه‌وه‌ى له‌م هه‌فته‌یه‌دا توانى 5,7 ملیۆن دۆلار به‌ده‌ست بێنێت ، به پله‌ى سێیه‌م هات ، فیلمه‌كه‌ش له ده‌رهێنانى "گارى روس" و پاله‌وانیه‌تى هه‌ریه‌ك له جنێڤه‌ر لورنس و جوش هتشرسۆنه .
له‌لایه‌كى تریشه‌وه فیلمى ( The Lucky One) له ده‌رهێنانى "سكوت هیكس"و پاله‌وانیه‌تى زاك ئیڤرون و تایلور شیلینگ و بلیس دان ، به پله‌ى چواره‌مى فیلمى پڕداهاتى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى ئه‌مریكاى باكور هات ، پاش ئه‌وه‌ى توانى 5,5 ملیۆن دۆلار كۆبكاته‌وه .
هه‌روه‌ها فیلمى كارتوونى"جه‌رده‌ى ساڵی پار The Pirates! Band of Misfits) به كۆكردنه‌وه‌ى نزیكه‌ى 5,4 ملیۆن دۆلار توانى به پله‌ى پێنجه‌مى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى ئه‌مریكاى باكور بێت ، ئه‌م فیلمه‌ش له ده‌رهێنانى "پیته‌ر لورد و جیف نویت"ه ، وه هه‌ریه‌ك له هیو گرانت و سلما حایك و جیمرى بیفن به كارى ده‌نگ هه‌ڵساون .