كوردی| عربي| Türkçe | Kurdî     
Friday May 24, 2013
Skip Navigation Links
Live
كه‌ش و هه‌وا گه‌له‌رى

بژارده‌
مه‌سرور بارزانى: پڕۆژه‌ ده‌ستووری هه‌رێم قۆناغه‌ یاساییه‌كانی تێپه‌ڕاندووه‌ و هیچ لایه‌نێك ده‌سه‌ڵاتی نییه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ په‌رله‌مان +++ ڤیدیۆ


ده‌قى وته‌ى نێچیرڤان بارزانى له‌ ڕێوڕه‌سمى دانانى به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌ى ئاوى بارزان


فازل میرانى: ناكرێ لایه‌نى دیكه‌ ناڕه‌زایى به‌رامبه‌ر خۆپاڵاوتنه‌وه‌ى بارزانى ده‌رببڕێت


پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌ كوردستاندا به‌ره‌و دواوه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌


نێچیرڤان بارزانی: هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ شه‌و و ڕۆژێك چاره‌سه‌ر نابن


كوردستان تیڤى له‌ فه‌یس بووكدا , ته‌نیا خاوه‌نى په‌یجی (Kurdistan TV/official)ـه‌


وتاری سه‌رۆك وه‌زیران له‌ رێوڕه‌سمی ده‌رچوونی خولی 4ـه‌می ئه‌فسه‌رانی كۆلێژی پۆلیسی سلێمانی (تێكست و ڤیدیۆ)

  

 
پرۆژه‌ی نوێی شه‌هرام عه‌لیدی له‌ نێوان 10 باشترین پرۆژه‌ی دنیا له‌ فیستیڤاڵی كاندا هه‌ڵبژێردرا



 
kurdistantv@kurdistantv.net

08 أيار, 2012

Print this page
KTV ...


نوێترین پرۆژه‌ی سینه‌مایی فیلمسازی كورد شه‌هرام عه‌لیدی له‌ نێوان 10 باشترین پرۆژه‌ی به‌رچاوی دنیا له‌ شه‌ست و پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی 2012 هه‌ڵبژێردرا.

به‌ پێی راگه‌یاندنی گشتیی ئه‌م پرۆژه‌یه‌، "ئه‌و گۆڕستانه‌ی كه‌ هه‌موو رۆژ ێك ترێی ده‌دا" A Cemetery Which Breeds Grapes Every Morning نوێترین پرۆژه‌ی سینه‌مایی فیلمسازی سنه‌یی شه‌هرام عه‌لیدی له‌ نێوان 10 باشترین پرۆژه‌ی به‌رچاوی دنیا له‌ به‌شی "سینه‌مای جیهان له‌ كان" cinema du monde له‌ شه‌ست و پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی 2012 هه‌ڵبژێردرا.

به‌شی "سینه‌مای جیهان له‌ كان" كه‌ به‌ به‌شی كه‌شف و ناساندنی پرۆژه‌ سینه‌ماییه‌كانی جیهان ناسراوه‌، هه‌موو ساڵێك 10 سیناریۆ و 10 ده‌رهێنه‌ری سه‌ركه‌وتووی دنیا ده‌ستنیشانده‌كات كه‌ ئه‌مساڵ له‌ نێوان 140 سیناریۆ له‌ 50 وڵاتی جیهان، 10 باشترین پرۆژه‌ی به‌رچاوی دنیا هه‌ڵبژێردراون كه‌ نوێترین پرۆژه‌ی سینه‌مایی شه‌هرام عه‌لیدی به‌ ناوی "ئه‌و گۆڕستانه‌ی كه‌ هه‌موو رۆژ ێك ترێی ده‌دا" له‌ ته‌نیشت 10 سیناریۆی ده‌رهێنه‌ره‌كانی وڵاتانی شیلی، برازیل، ڤێیه‌تنام، ماداگاسكار، پاراگوئا، روواندا، برێمه‌، تونس و فلستین به‌رچاوده‌كه‌ێت.    

ئه‌م 10 ده‌رهێنه‌ره‌ی دنیا له‌ لایه‌ن دوو هونه‌رمه‌ندی ناوداری سینه‌مای جیهان له‌وانه‌: ئه‌كته‌ر و ئه‌ستێره‌ی ناوداری سینه‌مای جهان "ماریا دێ مێدریووس" Maria de Medeiros و ده‌رهێنه‌ری ناوداری دنیا "ئیلیا سوله‌یمان" Elia Suleiman له‌ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كانی 2012 هاوڕێیه‌تی ده‌كرێن.

ئه‌م 10 ده‌رهێنه‌ره‌ی كه‌ بۆ به‌شی "سینه‌مای جیهان له‌ كان" ده‌ستنیشانكراون له‌ رۆژانی 16 تا 25ی ئایار / مایۆی 2012 له‌ شه‌ست و پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی 2012 ئاماده‌ده‌بن تاكوو چه‌خماغه‌ی به‌رهه‌مهێنانی پرۆژه‌ی هه‌ڵبژێردراو و چوونه‌ناو سینه‌مای جیهان لێبده‌ن.

سینه‌ماكاری كورد شه‌هرام عه‌لیدی به‌ "سرته‌ له‌گه‌ڵ با" Whisper With the Wind یه‌كه‌مین فیلمی بڵندی سینه‌مایی خۆی له‌ به‌شی پێشبڕكێی به‌شی هه‌فته‌ی ره‌خنه‌گرانی شه‌ست و دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی 2009 له‌ وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌شداریكرد و سێ خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی ئه‌م به‌شه‌ی به‌ده‌ستهێنا، له‌وانه‌: "خه‌ڵاتی روانینی گه‌نج له‌ لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئه‌ورووپا"، "خه‌ڵاتی كه‌ناڵی 5 ته‌له‌فیزیۆنی فه‌ره‌نسا" و هه‌روه‌ها "نمایشكردنی فیلمه‌كه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری فه‌ره‌نسا ـ له‌ لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سینه‌مای سه‌ربه‌خۆ و سندووقی سه‌ره‌كی چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی ACID/CCAS".

ئه‌م فیلمه‌ له‌ درێژه‌دا به‌ به‌شداری له‌ فیستیڤاڵی جۆراوجۆری فیلم له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان، كۆمه‌ڵێك خه‌ڵاتی گرینگی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستهێنا، له‌وانه‌:
ـ خه‌ڵاتی ره‌خنه‌گرانی لاوی هیندستان یا خه‌ڵاتی "ده‌روازه‌ی زێوی هیند" له‌ به‌شی كێبڕكێی یازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "مۆمبای" له‌ هیندستان
ـ خه‌ڵات و مه‌دالیای شانازی زانكۆكانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له‌ بیسته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌ مێژووییه‌كانی "پساك" له‌ وڵاتی فه‌ره‌نسا
ـ خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی ناوبژیوانی شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئامازۆن" له‌ وڵاتی به‌رازیل
ـ خه‌ڵاتی باشترین فیلم له‌ لایه‌ن لێژنه‌ی ناوبژیوانی زانكۆكانی براتیسلاوا له‌ یازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "براتیسلاوا" له‌ وڵاتی ئیسلۆڤاكیا
ـ خه‌ڵاتی "دۆن كیشۆت" له‌ بیسته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ترۆمسۆ" له‌ وڵاتی نه‌رویج
ـ خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی باشترین فیلم بۆ شه‌هرام عه‌لیدی و خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری پیاوی بۆ ئه‌كته‌ری ناوداری سینه‌مای كوردستان عومه‌ر چاوشین له‌ هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئۆرۆعه‌ڕه‌ب" (ئێمال) Amal له‌ ئیسپانیا
ـ خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گرتن بۆ هونه‌رمه‌ندی كرماشانی تووره‌ج ئه‌سڵانی و باشترین ئه‌كته‌ر بۆ عومه‌ر چاوشین ئه‌كته‌ری به‌ئه‌زموونی كورستان له‌ یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "به‌غدا" له‌ وڵاتی عێراق.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتیی پرۆژه‌ی "ئه‌و گۆڕستانه‌ی كه‌ هه‌موو رۆژ ێك ترێی ده‌دا".



 
- سه‌نته‌رى موزیكى ئه‌ورووپى كشێشتۆڤ پێندرێچكى له‌ پۆلۆنیا كرایه‌وه‌
- له‌ باسرمه‌ په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌رى هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن سیساوه‌یى لادرا
- له‌ سلێمانى په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌رى شه‌هیدى هونه‌رمه‌ند سۆران سه‌ڵته‌ لادرا
- له‌مه‌و دوا ئۆتۆمبێلى فرۆكه‌ شوێنى ته‌كسی ده‌گرێته‌وه‌
- شاعیرێكى كورد بووه‌ باشترین شاعێرى شارى ئوترێختى هۆڵه‌ندا
- سینه‌ماكاری كورد (مانۆ خه‌لیل) خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی فێستیڤاڵی سینه‌مایی میونخی ئه‌ڵمانیای به‌ده‌ستهێنا
- دامه‌زرێنه‌ری‌ كۆمپانیای‌ مایكرۆسۆفت نازناوی‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین سه‌رمایه‌داری‌ جیهانی‌ به‌ده‌ستهێنا
- هه‌ڵۆیه‌كى ده‌گمه‌نى كوردستان له‌ بنارى چیاى هه‌ڵگورد راو ده‌كرێت
- ئامه‌د .. پیشانگایه‌كى كتێب كرایه‌وه‌
- ئه‌نجیلینا جولى له‌ ترسی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ مه‌مكه‌كانى بڕییه‌وه‌
- یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێلى جۆن لینون له‌ نیۆیۆرك ده‌خرێته‌ مه‌زاده‌وه‌
- ئافره‌تێكى تونسی چاوه‌ڕوانى له‌ دایكبوونى 12 دووانه‌ ده‌كات
- سه‌ركه‌وتنی په‌رواز حوسێن له‌ به‌رنامه‌ی (ئه‌ره‌ب ئایدۆل)دا به‌رده‌وامی هه‌یه‌
- به‌شی سێیه‌مى فیلمى "پیاوى ئاسنین" پڕداهاتترین فیلمى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى ئه‌مریكاى باكوره‌
- كه‌مانچه‌ ژه‌نى ئه‌مریكى (گانوس ستاركر) كۆچی دوایی كرد





زانست
KTV ... رۆژانه‌ فشاری‌ ده‌روونی‌ لاى مرۆڤ به‌دیده‌كرێت  
ئابووری
KTV ... لورستان و كرماشان زیاترین بێكاریان تێیدایه‌  
وه‌رزش
KTV ... سه‌د وه‌رزشڤانێن دێرین پارێزگه‌ها كه‌كروكێ هاتنه‌ خه‌لات كرن  
هه‌مه‌ڕه‌نگ
KTV ... هێرشى هاككه‌ران زیاتر ئه‌مه‌ریكاو چینى گرتووته‌وه‌  
Copyright © 2005 - 2013 Kurdistan Television. Developed by SoftMax