|
دوای سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ وڵاتی ئیمارات سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌وه پایته‌خت |
|
|

|
kurdistantv@kurdistantv.net
02 أيار, 2012
|
KTV ...
له دوای سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ وڵاتی ئیمارات و كۆبوونه‌وه و دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ سمو شێخ محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مه‌كتوم سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیمارات و حاكمی دوبه‌ی و شێخ محه‌مه‌د بن زاید جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان كه تێیاندا دووپات له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه. پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان.  به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌شی له شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی له ئیمارات له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و ژماره‌یه‌ك بزنسكاری ئیمارت كۆبۆوه و ته‌ئكید له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی بازرگانی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئیمارات كرایه‌وه به شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولادا بێت. PDF File
|
|
|
|