لهه‌ڤجڤینا ئه‌ره‌بی ژبۆ سه‌رخستنا دۆزا كورد ل ژێر دروشما ئازادی و به‌هایێن ده‌مۆكراسیێ و ژیانا سڤیلتی و ده‌ستووری و رێزگرتن ل مافێن كه‌لان ژبۆ بریارگرتنا چارنووسێ، گه‌ره‌نتی یا براتی و وه‌كهه‌ڤی یا نه‌ته‌وه‌یی و ژیانا هه‌ڤبه‌ش ل رۆژهلاتا ناڤین، كو دوه ده‌ست ب كارێن خوه كر، د دویه‌م رۆژا كارێن خوه ده ب ئاماده‌بوونا ره‌وشه‌نبیر و هزرڤانان دو مژار خستن به‌رباس و لێكۆلینێ ـ
یه‌كه‌م بابه‌ت ده‌رباره‌ى ئه‌مازیق و ئیسلامى سیاسى بوو له‌لایه‌ن له‌یلا شافعى پێشكه‌ش كرا كه تێیدا باسى له ژیانى ئه‌مازیقیه‌كان و مێژوى ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ى كرد و تیشكى خسته سه‌ر لاوازى په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌مازیقه‌كان و ئیسلامى سیاسى , دوه‌م بابه‌ت سه‌باره‌ت به خه‌باتى میله‌تى كورد له توركیا‌و سوریا و ئیران له پێناو به‌ده‌ست هێنانى مافه نه‌ته‌وه‌یى و رۆشنبیریه‌كان له‌لایه‌ن دكتۆر ته‌یسیر ئالوسى پێشكه‌ش كرا كه له ناوه‌رۆكى بابه‌ته‌كه‌دا تیشكى خسته سه‌ر ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ى له رابردوودا به‌سه‌ر گه‌لى كورد هاتوون ، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هه‌وێنى كاره‌كان و ئێستاش خه‌بات له پێناو پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان ده‌كه‌ن .
پاش پێشكه‌شكردنى بابه‌ته‌كانیش ده‌سته‌ى گشتى نوێى گردبونه‌وه‌ى عه‌ره‌بى بۆ سه‌رخستنى دۆزى كورد هه‌ڵبژێردران تا درێژه‌پێده‌رى ئه‌و كۆنگره‌یه‌بن و كاره‌كانیان له داهاتوودا ئه‌نجام بده‌ن .
له‌به‌شى كۆتایى دانیشتى دووه‌میشدا به‌یانى كۆتایى كۆنگره‌كه له‌لایه‌ن دكتۆر كازم حبیب خوێندرایه‌وه كه خۆى له‌چه‌ند خاڵێكدا بینییه‌وه :

یه‌كه‌م : پشتگیریكردنى گه‌لى كوردستان له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى به‌سه‌ریاندا دابه‌ش كراون له رێگه‌ى چالاكی هاریكارى و سیاسی و رۆشنبیرى و میدیاییه‌وه.
دووه‌م: پشتیوانیكردن و رێزگرتنى بڕیارى چاره‌ى خۆنووسین بۆ گه‌لانی كوردستان به‌و پێیه‌ى ئه‌م گه‌لانه بڕیارى له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
سێیه‌م: كاركردن له پێناوى ئه‌وه‌ى كه گردبوونه‌وه‌ى عه‌ره‌بی بۆ پاڵپشتیكرنى پرسى كورد ببێته رێكخراوێكى مه‌ده‌نى سه‌ربه‌خۆ به‌پێى تواناكانى له به‌دیهێنانى ئه‌و ئامانجانه‌دا تێبكۆشێت كه له په‌یڕه‌وى ناوخۆیدا ئاماژه‌ى پێ ده‌كرێت كه دواتر دووه‌مین كۆنگره‌ى گردبونه‌وه‌كه بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌دات.
چواره‌م: ره‌تكردنه‌وه و سه‌ركۆنه‌كرنى ئه‌و پێشێلكارییانه‌ى ده‌كرێنه سه‌ر گه‌لى كورد و مافه ره‌واكانى و داواكردن له رژێمه سیاسییه‌كان به مافی مرۆڤ و مافی نه‌ته‌وه‌كان په‌ره‌پێدانی نیشتمانی له وڵاته‌كایاندا پابه‌ندبن.
پێنجه‌م: به‌شداربووان داوا ده‌كه‌ن كێشه هه‌ڵپه‌سێرراوه‌كانى نێوان حكوومه‌تى فیدراڵى عیراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له سه‌ر بنه‌ماى وتووێژى ئاشتیانه‌و دیموكراسیانه‌و دوور له هه‌ڕه‌شه و به‌كارهێنانی ئه‌و شێوازانه‌ى كه ژیان سه‌لماندوویه‌تى سه‌رناگرن به پشت به‌ستن به ده‌ستوورى عیراقی ساڵى دوو هه‌زار و پێنج سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كانى ئیستا ئه‌ویش له پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى عیراق به هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانى و په‌ره‌سه‌ندنى دیموكراسیانه‌ى نوێییه‌وه.
شه‌شه‌م: گردبوونه‌وه خۆشحاڵه كه هه‌رێمى كوردستانی عیراق بووه‌ته نموونه‌یه‌ك بۆ مومامه‌ره‌سه‌كردنى ئازادییه گشتییه‌كان و مافی مرۆڤ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دیارده نیگه‌تیڤه‌كان ئه‌وانه‌ى له سه‌رده‌مه‌كانى پێشووه‌وه ماونه‌ته‌وه.
حه‌وته‌م: پته‌وتركردنى پردى برایه‌تى و هاریكارى نێوان عه‌ره‌ب و كورد و نێوان كورد‌و ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ى له هه‌ر چوار ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵى ده‌ژین له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌گه‌لأ گه‌لانى دیكه‌ى ناوچه‌كه‌دا، له چوارچێوه‌ى ده‌ركردنى كتێب و بڵاوكراوه و كۆڕ‌و چالاكى جۆراوجۆر به هاریكارى له‌گه‌لأ ڕێكخراوه مرۆییه‌كاندا له‌وانه‌یش رێكخروى مافی مرۆڤ به شێوه‌یه‌ك پشتیوانى له‌م ئامانجانه بكات.
هه‌شته‌م: بڕگه‌یه‌ك هه‌یه سه‌باره‌ت به پشتیوانیكردنى گه‌لى فه‌له‌ستین و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى و پشتیوانیكردنى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستینی نیشتمانى سه‌ربه‌خۆ و سه‌كۆنه‌كردنى ده‌ستدرێژى به‌رده‌وامى ئیسرائیل بۆ سه‌ر گه‌لى فه‌له‌ستین و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستین كه پایته‌خته‌كه‌ى قودس بێت و بڕیارى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و فه‌له‌سستینیانه‌ى له خاك و زه‌وى خۆیان ده‌ركراون.
بڕگه‌یه‌كى دیكه سه‌باره‌ت به گه‌لى سووریا كه به‌شداربووانی كۆنگره‌كه سه‌ركۆنه‌ى سیاسه‌ت و ره‌فتار و كرده‌وه‌كانى رژێمى دیكتاتۆرى سووریا ده‌كه‌ن كه به‌رانبه‌ر به گه‌لى سووریا ئه‌نجامیان ده‌دات و كه‌وتۆته وێزه‌ى گه‌لى سووریا و رۆژانه رۆڵه‌كانى ئه‌و گه‌له ده‌كوژێت.