سه‌ر له‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6ى ئایارى 2012، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان؛ له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا به بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنى وه‌ك ئه‌میندارى گشتیى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان، پیرۆزبایى له به‌ڕێز محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌میندارى گشتیى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان كرد.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا؛ سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ئه‌میندارى گشتیى یه‌كگرتووى ئیسلامى خواست و هه‌روه‌ها خۆشحاڵى و پیرۆزبایى خۆى بۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و سه‌ركه‌وتنى كاره‌كانى كۆنگره‌ى شه‌شه‌مى به ئه‌میندارى گشتى و ته‌واوى ئه‌ندام و لایه‌نگرانى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان ڕاگه‌یاند.
له به‌شێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌میندارى گشتیى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان؛ هیوایان خواست كه به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى به‌رده‌وامى نێوان حكوومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كان؛ پرۆسه‌ى سیاسى له هه‌رێمى كوردستان؛ له هه‌نگاونان به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رده‌وام بێ و هه‌موو لایه‌نێك ئه‌رك و به‌رپرسیارییه‌كانى خۆى جێبه‌جێ بكات.