سكرتاریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: دوای پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ورد، ئه‌مڕۆ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2012 په‌سند كرا و له لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئیمزا كرا بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت.
بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2012 كه سبه‌ی دووشه‌ممه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت؛ (15) ترلیۆن و (245) ملیار و (797) ملیۆن دیناره و به هۆی دواكه‌وتنی په‌سندكردنی بودجه‌ی عێراقه‌وه و بۆ دوایین پێداچوونه‌وه؛ له واده‌ی ناردنی بۆ په‌رله‌مان دوا كه‌وت، دوای په‌سندكردنی؛ ئه‌مڕۆ له لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئیمزا كرا و سبه‌ی ده‌گاته په‌رله‌مانی كوردستان.