بۆ كۆچی دوایی نووسه‌ر و رۆماننوس محه‌مه‌د موكری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی خوای لێخۆشبێت كرد ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی: به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان خانه‌واده‌ی خوالێیخۆشبیێت (محه‌مه‌د موكری)؛ سڵاوی خواتان لێبێت؛ به داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی رۆمان نووس و نووسه‌ر و ئه‌دیب خوالێیخۆشبێت، محه‌مه‌د موكری – م پێگه‌یشت.
به‌م بۆنه دڵته‌زێنه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له ئێوه‌ی به‌رێز و گشت ئه‌دیب و نووسه‌رانی كوردستان ده‌كه‌م. له خوای گه‌وره داواكارم جێی كۆچكردوو به‌هه‌شتی به‌رین بێت و دڵنه‌وایی و ئۆقره‌یش به هه‌موو لایه‌كتان ببه‌خشێ. انا لله وانا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
6-5-2012