* له 30ی كانونى یه‌كه‌مى ساڵی 1905 وله‌رۆژێكى وه‌كو ئه‌مرۆدا (ئه‌مانوئێل لویناس) فه‌یله‌سوفى ئه‌گزیستیانسیالیست یان وجودى فه‌رانسه‌وى هاتۆته ژیانه‌وه، ئه‌مانوئێل مامۆستاى فه‌لسه‌فه بووه له‌زانكۆى سۆربۆن وهه‌ولى زۆرى دابوو بۆئه‌وه‌ى بۆچونى ئه‌گزیستیانسیالیسته‌كانى فه‌رانسه‌و ئه‌ڵمانیا له‌یه‌كترى نزیك بكاته‌وه، وله‌ساڵى 1930 تا 1993 كتێبى زۆرى له‌وبواره‌وه نوسى كه گرنگترینیان (بوون وبونه‌وه‌ره‌كان) و(ئه‌ودیوى بوون) و(دیارده ناسى و(واقعیه‌تى بوون) بوون له‌هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانیدا ئه‌مانوئێل هه‌وڵیداوه باس له‌ئازادى كار كردنى بوونه‌وه‌ره‌كان قسه بكات كه به‌زۆر وله‌لایه‌ن هیچ كائینێكى میتافیزیكیه‌وه ناچار به‌كاركردن ناكرێن وهه‌روه‌ها توانیبووى جیاوازى نێوان خوێندنه‌وه‌ى شته‌كان وخودى شته‌كان به‌دیار بخات، ئه‌گزیستیانسیالیزم بریتیه له‌فه‌لسه‌فه‌یه‌ك كه‌هه‌موو شتێك بۆ خودى مرۆڤ ده‌گه‌رێنێته‌وه له‌به‌رامبه‌ر شته مه‌عنه‌ویه‌كاندا.
* له 30ی كانونى یه‌كه‌مى ساڵی 1911 وله‌رۆژێكى وه‌كو ئه‌مرۆدا بۆیه‌كه‌مین جار وڵاتى چین سه‌رۆك كۆمارێكى بۆده‌ست نیشان كرا، پێشتر بۆماوه‌ى هه‌زاران ساڵ چین له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانى پاشایه‌تیه‌وه به‌رێوه ده‌چوو، به‌ڵام دواى داگیركاریه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى رۆژئاوا‌و به‌كۆلۆنیال بوونى به‌شێكى فراوانى چین له‌لایه‌ن وڵاتانى رۆژئاوا‌و ژاپۆنه‌وه، به‌ره‌به‌ره نه‌ته‌وه په‌ره‌سته‌كانى ئه‌و وڵاته له‌ژیچرسه‌ركردایه‌تى دكتۆر (سون یات –سن) خزبى كۆمینتاك یان دروست كرد وتوانیان ده‌ست به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات دابگرن، دواترى ئه‌نجومه‌نى شۆرشى چین، دكتۆر سون یات –سنى وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆمارى ئه‌و وڵاته هه‌ڵبژارد وسیسته‌مى حوكمرانیش له‌پاشایه‌تیه‌وه بوو به‌كۆمارى ، دكتۆر سین دواى ئه‌وه‌ى كه ده‌سه‌ڵاتیشى به‌ده‌سته‌وه گرت به‌یه‌كجارى كۆتایى به‌ده‌سه‌ڵاتى پاشایه‌تى نه‌هێناو رێگاى به‌ئیمپراتۆر وبنه‌ماڵه‌كه‌ى دا له‌قه‌ڵایه‌كى تایبه‌تدا كه كۆشكه‌كانى پاشایه‌تى تێدا بوو درێژه به‌ژیانى ئاسایى خۆیان بده‌ن، به‌مه‌رجێك هیچ پیلانێك به‌دژى سیسته‌مى كۆمارى دانه‌رێژن.
* له 30ی كانونى یه‌كه‌مى ساڵی 1905دا قه‌یسه‌ر (نیكۆلاى دووه‌م)ى ئیمپراتۆرى روسیا فه‌رمانى دا كه‌به‌توندى خۆپێشاندانى خه‌ڵكى شارى مۆسكۆ سه‌ركوت بكه‌ن، ئه‌وخۆپێشاندانه كه بۆماوه‌ى بیست وسێ رۆژ به‌رده‌وام بوو 150هه‌زار كه‌س به‌شداریان تیچدا كردبوو وبه‌ره‌به‌ره ژماره‌ى خۆنیشانده‌رانیش زیادى ده‌كرد، هۆكارى ئه‌و خۆپێشاندانه‌ش بۆگرانى كه‌ل وپه‌ل ونه‌بوونى خوارده‌مه‌نى وپێداویستیه‌كانى رۆژانه‌ى خه‌ڵك وزۆربوونى گه‌نده‌ڵى له‌دام وده‌زگاكانى حكومه‌ت دابوو، سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى كه خه‌ڵك ژیانیچكى زۆردژوار وناخۆشیان هه‌بوو كه‌چى ئیمپراتۆر وشازاده‌و به‌رپرسانى وڵات به‌كه‌یفى خۆیان پاره وسامانى وڵاتیان به‌فیرۆده‌داو بۆژیانى تایبه‌تى خۆیان به‌كاریان ده‌هێنا، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى كه روسیا به‌و سوپا گه‌وره‌و وڵاته فراوانه‌یه‌وه له‌ساڵى 1904دا له‌به‌رامبه‌ر ژاپۆن دا به‌سه‌ختى شكستى خواردبوو كه خه‌لچك هۆكارى ئه‌وشكسته‌یان بۆبێتوانایى وڵینه‌هاتویى ده‌سه‌ڵاتدارانى وڵات ده‌گه‌رانده‌وه هه‌ربۆیه خه‌ڵك رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان ، وقه‌یه‌ریش بریارى تۆپباران كردنى خه‌ڵكى مه‌ده‌نى دا كه ته‌نیا له‌یه‌ك رۆژدا زیاتر له‌ده هه‌زار كه‌س كوژران وژماره‌یه‌كى زۆریش بریندار‌و ده‌ستگیر كران، ئه‌وروداوه‌ش سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆشۆرشى بلشڤى له‌ساڵى 1917 وكۆتایى هاتنى ده‌سه‌ڵاتى قه‌یسه‌ره‌كانى روسیا.