بەداخەوە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا و لەكاتی بەرێوەچوونی رێورەسمی بیرەوەری چللەی وەفاتی( ئیمام حسین ـ رەزای خوای لێبێت) زنجیرەیەك تەقینەوەوهێرش وپەلاماری نامرۆڤانە لەلایەن دەستەو تاقمە تیرۆرست و شەرانگێزەكانەوە كرایە سەر بەشداربووانی ئەو مەراسیمە لەپارێزگای كەربەلاوشوێنەكانی تر كەبەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان شەهیدوبرینداربوون،
ئێمەلەسەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان وێرای بەتوندی ئیدانەو مەحكومكردنی ئەو كردەوە تیرۆرستیانە ، لەهەمان كاتدا پرسەوهاوخەمیمان بۆ كەس و كاری قوربانیان دەردەبرن و لەخودای گەورە داواكارین شەهیدەكان بەبەهەشتی بەرین بسپێرێ و هیوای چاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازین.
تاوانی پەلاماروهێرش بۆسەرهاوڵاتیان و زیارەتكارانی شوێنە پیرۆزەكان لەبۆنەویادێكی وەهادا و لەوكاتانەی وڵات بەرەو پرۆسەیەكی نوێی هەڵبژاردن هەنگاودەنێ جگەلەوەی رێزنەگرتنە لەبەها پیرۆزەكانی ئاین و مرۆڤایەتی و ئازادی رادەربرین ، لەهەمان كاتدا هەوڵدانە بۆتێكدانی ریزەكان و نانەوەی دووبەركی و ناسەقامگیری، بۆیە لەبەرامبەر وەها بارودۆخێكدا پێویستە بەجدی و بەشێوەیەكی بنەرەتی لەهەموولایەكەوە كاربكرێت بۆ بەرانگاربونەوەی تیرۆرستان و لەناوبردنیان،
جارێكی تر پرسەوهاوخەمیمان بۆ كەس و كاری قوربانیان دەردەبرین و هیوای چاكبوونەوەش بۆبریندارەكان دەخزازین..
هەولێر
هەینی 5/2/2010