فازل میرانى سه‌كره‌ته‌رێ مه‌كته‌با سیاسى یا پارتیا ده‌موكراتا كوردستانێ پێشوازى یا ئێرك موون سه‌كره‌ته‌رێ گشتیێ یه‌كێتى یا ده‌موكراتێن جیهانى كر. د هه‌ڤدیتنێ ده كو محموود محه‌مه‌د و جعفه‌ر ئیبراهیم ئه‌ندامێن مه‌كته‌با سیاسى و ره‌مزى شه‌عبان ئه‌ندامێ یه‌ده‌ك یێ مه‌كته‌با سیاسى و هێمن هه‌ورامى به‌رپرسیارێ مه‌كته‌با تێكلى یێن ده‌رڤه یێ پارتیا ده‌موكراتا كوردستانێ، ئاماده‌بوون.
میرانى به‌حسا ره‌وشا ئیرۆ یا ئێراق ب گشتى و كوردستانێ ب تایبه‌تى كر و پۆخته‌یه‌ك ل سه‌ر رۆلێ كوردان د وارێ بۆیادنان و برێڤه‌برنا ئێراقا فه‌ده‌رال ب تایبه‌تى سه‌رۆك بارزانى كو رۆله‌كه گرینگ د ئاشتبوون و چاره‌سه‌ركرنا پرسێن ناڤبه‌را هه‌موو ئالى یێن ئێراقێ ده دلیزه و دایه‌لۆگ دناڤبه‌را هێزێن سیاسى یێن ئێراقێ ده بنگه‌ها چاره‌سه‌رى یا پرسانه و نابه تو ئالیه‌ك بێته دوورخستن و سه‌رۆك بارزانى پشتى ڤه‌گه‌ریانا خوه ژ ده‌رڤه‌ى وه‌لات، پرۆگرامه‌كه تێر و ته‌سه‌ل هه‌یه ژبۆ جڤاندنا كه‌س و ئالى یێن سیاسى یێن ئێراقێ ل سه‌ر مێزا دانوستانان ژ پێخه‌مه‌تى چاره‌سه‌ركرنا پرسگرێكا سیاسى ل ئێراقێ.
هه‌روه‌ها سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى، پوخته‌یه‌ك له‌سه‌ر كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه نوێنه‌رایه‌تى گه‌لى كوردستان ده‌كات و په‌رله‌مانى كوردستان كه به زۆرینه‌ى ده‌نگى خه‌ڵكى كوردستان هه‌ڵبژێردراوه و ته‌ئكیدى كرد، كه سه‌ركردایه‌تى كوردستان هه‌وڵى جددیان خستۆته گه‌ڕ بۆ جێبه‌جێ كردن و پراكتیزه‌كردنى سیسته‌مى دیموكراسى له هه‌رێم. دواتر میرانى ئاماژه‌ى به هه‌بوونى ئۆپۆزسیۆن دا كه كارێكى ته‌ندروسته و ده‌بێ له كه‌شه دیموكراتیه‌كاندا بوونى هه‌بێت به شێوه‌یه‌كى ئیجابى و بونیادنه‌ر كه هه‌بوونى ده‌لیلى دیموكراتیه‌ته له كوردستان. سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى دووپاتى كرد، كه ئێمه نامانه‌وێت و نا‌توانیین كه قوربانى به‌ده‌سكه‌وته‌كانمان بده‌ین له ژێر هه‌ر ناو‌و و بیانوویه‌ك و ئه‌مه ئه‌و رێبازه‌یه كه سه‌رۆك بارزانى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات و پێكه‌وه ژیانى ئاشتیانه له هه‌رێم له نێوان نه‌ته‌وه‌كان و ئاینه‌كان هێڵى سووره‌و به‌هێزكردنى پێكه‌وه ژیان و پاراستنى ئه‌من و ئاسایش و پێشكه‌وتن له هه‌موو بواره‌كاندا ئه‌ركى سه‌ره‌كى سه‌ركردایه‌تى سیاسى كوردستانه.
هه‌روه‌ها میرانى ته‌ئكیدى كرد، كه خاڵى هاوبه‌ش له نێوان پارتى و ئاى دى ی‌و هه‌ن و له هه‌موویان گرنگتر دیموكراتیه‌ته‌و سه‌ردانى ئێوه‌ش زۆر گرنگه ئه‌مه هه‌نگاوى یه‌كه‌مه بۆ پته‌وتر كردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانماندا و هه‌روه‌ها سه‌ردانه دوو لایه‌نه‌كانى هاووڵاتیانى كوردستان و هاووڵاتیانى جیهان ده‌بێته هۆى دروست بوونى په‌یوه‌ندیه‌كى دووقۆڵى به‌هێز و ئاستێكى به‌رزى له یه‌كتر تێگه‌یشتن.
له‌لای خۆیه‌وه ئێریك موون سكرتێرى گشتى یه‌كێتى دیموكراته‌كانى جیهانى وێراى سوپاسى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى بۆ ره‌خساندنى ئه‌م دیداره‌و خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى به سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان و له نزیكه‌وه دیتنى پێكه‌وه ژیانى ئاشتیانه‌ى گه‌لى كوردستان و پێشكه‌وتنى له بواره جیاجیاكاندا‌و دووپاتى كرد، كه به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندى دوو قۆڵى له نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى دیموكراته‌كانى جیهانى زه‌روره‌تێكه له به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ر دوولا دیموكراتیه‌ت ئامانجیانه‌و هیواى خواست كوردستان هه‌ر له پێشكه‌وتن دا بێت و خۆشگوزه‌رانى به‌شى ژیانى گه‌لى كوردستان بێت. شایانى باسه سه‌ردانى سكرتێرى گشتى ئاى دى ی‌و بۆ كوردستان به داوه‌تى فه‌رمى مه‌كته‌بى سیاسى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌و، یه‌كێتى دیموكراته‌كانى جیهانى ئاى دى ی‌و له هه‌شتا حزب و شێست وو‌ڵاتى جیهان پێك دێت و یه‌كێتى لاوانى دیموكراتیى جیهانى و یه‌كێتى ئافره‌تانى دیمو‌كراتى جیهانى له خۆ ده‌گرێت.