به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سول جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و دكتۆر ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و نێجیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری پارت و لاینه سیاسیه‌كانی كوردستان و ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی سیاسی و ئیداری و كه‌سایه‌تی سیاسی و ڕۆشنبیری كوردستان و خزم و كه‌سوكاری، له شاری هه‌ولێر ساڵیدای كۆچی دوایی یه‌كه‌م سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی كوردستان و پێشمه‌رگه‌و سیاسیه‌ت مه‌داری كورد جه‌وهه‌ر نامیق سالم به‌ڕێوه‌چو، كه تیایدا وێرای نمایشكردنی فلیمی دیكۆمێنتاری له‌سه‌ر ژیان و خه‌باتی جه‌وهه‌ر نامیق ،هه‌روه‌ها چه‌ند یادوه‌رییه‌كی خوالێخوشبوو له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵانیه‌وه گێڕدرایه‌وه.
پاشانیش له لایه‌ن به‌رپرسانی ئاماده‌بووی مه‌ڕاسیم چه‌ندین په‌یڤ و وتار پێشكه‌ش كران، سه‌ره‌تا كۆسره‌ت ڕه‌سول جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش و كرد‌و به ناوی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه هاوخه‌می خۆی له ساڵیادی كۆچی دوای ئه‌و سه‌ركرده‌یه به بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری خوالێخوشبوو ڕاگه‌یاند، وه‌ك ئه‌و وتیشی به مردنی كاكه جه‌وهه‌ر نامیق زیانێكی زۆر به نه‌ته‌وی كورد و خه‌ڵكی كوردستان گه‌یشت.
دواتر دكتۆر ئه‌ڕسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و تیایدا هه‌وڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی ژیانی ئه‌و پیاوه مه‌زنه كرد به تایبه‌ت له خه‌باتی په‌ڕله‌مانیدا كرد، وه‌ك ئه‌و وتی له‌سه‌رده‌می جه‌رهه‌ر نامیقدا كۆمه‌ڵێك یاسا‌و بڕیاری زۆر گرینگ له یه‌كه‌م خولی په‌ڕله‌مانی كوردستان ده‌رچوون كه ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانیان هه‌یه و ئێستاش كاریان پێ ده‌كرێت له‌سه‌رو هه‌مووشینانه‌وه بڕیاری فیدڕاڵیه كه ئێستا له عێراق كاری پێده‌كرێت، دوا به‌دوای ئه‌وانیشه‌وه به‌ڕێز نێجیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پیشكه‌ش كرد، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وتاره‌كه‌یدا وێڕای ده‌ربڕنی هاوخه‌می خۆی له‌و بۆنه خه‌مناكه‌وه هه‌روه‌ها وتیشی خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان به تایبه‌تی به له ده‌ستدانی سیاسیه‌ت مه‌دارو خه‌باتگێری گه‌له‌كه‌مان جه‌وهه‌ر نامیق زیانێكی زۆر مه‌زنمان به‌ر كه‌وت، چونكه جه‌وهه‌ر نامیق جگه له‌وه‌ی توانی له خه‌باتی شاخ ده‌سكه‌وتی زۆر مه‌زنی بۆ خۆی و گه‌له‌كه‌ی تۆمار بكات هه‌روه‌ها ئه‌م قاره‌مانه توانیشی له خه‌باتی شار به گشتی و خه‌باتی سیاسی به تایبه‌تی كۆمه‌ڵیك ده‌سكه‌وتی تر بۆ گه‌له‌كه‌ی وه‌دسه‌ت بێنی به تایبه‌ت له ژیانی په‌ڕله‌مانیداـ هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستا ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند خوالێشخوشبوو توانی له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا ڕۆڵێكی یه‌كجار گه‌وره بگێریت له ئاشته‌وای نیشتیمانی و لێكتر نزیكردنه‌وه‌ی پارت ولاینه‌وه سیاسیه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ و دانوستاندان، جگه له مانه‌ش ئه‌م سه‌ركرده‌یه توانی به هه‌وڵوێسته بوێره‌كانی ڕێكچكه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆی له خه‌باتی سیاسی و پێشمه‌رگایه‌تی تۆمار بكات كه ئێستا هه‌موومان شانازی به خه‌باتی ئه‌و پیاوه هاوشێوه‌كانی ده‌كه‌ین له كوردستان كه له‌سه‌ر ڕێبازی بارزانی نه‌مروه په‌روه‌رده‌بوون، چونكه ئه‌وان ئێستا بوونه‌ته مۆڵكی نه‌ته‌وه‌یه‌ك.