به‌رێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كۆچى دوایى جه‌عفه‌ر لاوه‌رانى، بروسكه‌یه‌كى سه‌رخۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو كرد ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى :
به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان ، خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی خوالێخۆشبوو جه‌عفه‌ر لاوه‌رانی ، سڵاوی خواتان لێبێت ، به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ری ناسراو و دڵسۆزی گه‌له‌كه‌مان خوالێخۆشبوو جه‌عفه‌ر لاوه‌رانی-م پێگه‌یشت و زۆر دڵته‌نگی كردم.
كۆچكردوو پێشمه‌رگه و كادرێكی سه‌ربازیی دیاری هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان بوو، بۆ هێنانه‌دی ئاواته‌كانی گه‌لی كوردستان هه‌میشه گیان له‌سه‌ر ده‌ست بوو، له‌و پێناوه‌شدا چه‌ندین جار بریندار بووه و گیانی كه‌وتۆته مه‌ترسییه‌وه وه‌كو ڕێزلێنانێكیش بۆ ئه‌و هه‌موو خه‌بات و تێكۆشانه‌ی میدالیای بارزانیی نه‌مری پێ به‌خشرا.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی ئه‌و خه‌باتگێڕه نه‌مره ده‌كه‌م و هاوبه‌شی خه‌متانم. له‌خوادای گه‌وره داواكارم گیانی پاكی ئه‌و قاره‌مانه به‌به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و دڵنیایی و ئۆخره‌یش به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ. انا لله وانا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
3/5/2012