دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان؛ له ئۆفیسی خۆی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران؛ پێشوازی له ئاغای حه‌سه‌نی دانایی فه‌ڕ؛ باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران له به‌غدا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیداره‌كه‌دا كه ئاغای سه‌ید عه‌زیمی حسێنی؛ سه‌ركونسلی كونسلخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی له به‌غدا، پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نێچیرڤان بارزانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست. له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا؛ باس له په‌یوه‌ندیی دووقۆڵیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی و چۆنیه‌تیی به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا؛ به تایبه‌تی له بواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و كه‌لتووریدا؛ كرا.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران له به‌غدا؛ هه‌روه‌ها ڕه‌وشی سیاسیی ئێستای عێراق و په‌یوه‌ندی و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنیان؛ خسته به‌ر باس و گفتوگۆ. هه‌ر له‌و دیداره‌دا باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران له به‌غدا؛ نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاغای عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی؛ گه‌یانده نێچیرڤان بارزانی و پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێ كرد.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی: به‌ڕێز جه‌نابی نێچیرڤان بارزانی، سڵاوی خواتان لێ بێ. وه‌رگرتنی به‌رپرسیاری بۆ خزمه‌تی گه‌لی موسڵمان و شه‌رفمه‌ندی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له لایه‌ن به‌ڕێزتانه‌وه، مایه‌ی خۆشحاڵیمانه. دڵنیاین له‌وه‌ی له ڕێگه‌ی كار و ماندووبوونی جه‌نابتانه‌وه، په‌یوه‌ندیی نێوان كۆماری عێراق و كۆماری ئیسلامیی ئێران له سایه‌ی یه‌كپارچه‌یی و یه‌كێتیی خاكی عیراقدا، به‌رده‌وام له گه‌شه‌دا ده‌بێت.
له خوای گه‌وره ده‌پاڕێمه‌وه كه له‌و ئه‌ركه مه‌زنه‌ی پێتان سپێردراوه؛ سه‌رفراز و سه‌ركه‌وتوو بن. عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران.