وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێدوانێكی سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ى نوری مالكی بۆ شاری كه‌ركوك بڵاوكرده‌وه ، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ڕێز نوری ئه‌لمالكی نیازی راسته‌قینه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به مادده‌ی 140 ی ده‌ستووری عێراقی ئاشكرا كرد له میانی ئه‌و سه‌ردانه‌ی دوێنێی بۆ كه‌ركوك. ئه‌و خۆی له‌و پرسه به‌دوور گرت و ته‌نانه‌ت ئاماژه‌یه‌كیشی به مادده‌ی 140 نه‌دا و له‌لای خۆیه‌وه ناسنامه‌یه‌كی بۆ كه‌ركوك داتاشی وه‌ك مانۆڕێك بۆ راكێشانی مه‌یلی هه‌ندێ له شۆڤینستان. ئه‌گه‌ر به‌ڕێز مالكی بیه‌وێ كێشه‌ی ناوچه دابڕێندراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، له‌سه‌ری پێویسته مادده‌ی 140 جێبه‌جێ بكات و ده‌رفه‌ت به دانیشتووانی كه‌ركوك بدرێ چاره‌نووسی خۆیان ده‌ستنیشان بكه‌ن. ناسنامه‌ی كه‌ركوك به هێنانی چه‌ندین لیوای هێزی تایبه‌ت و سووڕاندنه‌وه‌ی فڕۆكه به ئاسماندا ده‌ستنیشان ناكرێ. ناسنامه‌ی كه‌ركوك: شارێكی عێراقیه و ناسنامه‌كه‌شی كوردستانییه.
د.ئومێد سه‌باح عوسمان
وته‌بێژ به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
9/5/2012