له‌ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیی هاوبه‌ش بۆ لێژنه‌ی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی له‌په‌رله‌مانی كوردستان‌و یه‌كێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا سه‌ره‌تا د.به‌شیر خه‌لیل حه‌داد سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، مه‌به‌ستی سازدانی كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌ی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن روونكرده‌وه كه بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی موسڵمانی كوردستان‌و مامۆستایانی ئاینی‌و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكاریانه‌ی كه به‌رامبه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی كه له‌گۆڤاری چرپه‌دا بڵاوكرابۆوه‌و تیایدا ته‌شهیرو بێڕێزی به‌رامبه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیسلام كرابوو.
له كۆنگره‌كه‌دا سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف باسی له‌و به‌ڵێنانه كرد كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه درابوون بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌و گۆڤاره‌كه‌و جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكاریانه‌ی كه هه‌بوون، وه‌ك داخستنی گۆڤاره‌كه‌و ده‌ستگیركردنی سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی و ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسایه‌كی تایبه‌ت بۆ پاراستنی پیرۆزییه ئاینییه‌كان كه ئێستا ته‌واوبووه‌و ئیمزای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیشی بۆ كۆكراوه‌ته‌وه‌و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كراوه بۆئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بكرێت‌و دواتربخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه تا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت.
هه‌ر له‌كۆنگره‌كه‌دا سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌ڕێگه‌گرتن له‌هه‌ر بێڕێزی‌و سووكایه‌تییه‌ك كرده‌وه كه‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ئاینێك بكرێت‌و ته‌ئكیدیشی له‌سه‌ر ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری‌و ئازادیی راده‌ربڕین كرده‌وه‌و رایگه‌یاند: "به‌ڵام نابێ به‌ناوی ئازادییه‌وه ئازادیی كه‌سانی تر پێشێل بكرێت"، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌ڕووداوه‌كه‌ی رۆژی 8ی ئه‌م مانگه كرد كه له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناوی خۆپیشاندانه‌وه كرا‌و تیایدا هێرشكرایه سه‌ر په‌رله‌مان و بێڕێزی به‌رامبه‌ر گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی یاسایی له‌هه‌رێمی كوردستان كرا كه‌نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستانی تێدایه‌و رایگه‌یاند: "من ناوی نانێم خۆپیشاندان چونكه له‌هه‌موو ئه‌و بنه‌مایانه دووربوو كه‌خۆپیشاندان هه‌یه‌تی"، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه‌نابێ هیچ كه‌سێ به‌بێ پاساوی یاسایی بگیرێت‌و ئه‌وانه‌شی كه‌له‌و رۆژه‌دا تاوانیان ئه‌نجامداوه به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
دواتر مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵا سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان تیشكی خسته سه‌ر هه‌ڵوێستی یه‌كێتی زانایانی ئاینی‌و ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بابه‌ته گرتیانه‌به‌ر به‌هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان‌و لیژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌ت‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، له‌پێناو گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و گۆڤاره‌و مامۆستایانی ئاینی‌و خه‌ڵكی موسڵمانی كوردستانیشی دڵنیاكرده‌وه كه‌سه‌رجه‌م ئه‌وداواكاریانه‌ی هه‌بوون جێبه‌جێكراون.
دواتر له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانه‌وه چه‌ندین پرسیار سه‌باره‌ت به‌ڕووداوه‌كه‌ی 8ی ئه‌م مانگه‌و ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه یاساكه‌ی كه‌ئاماده‌كراوه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف‌و سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان كرا‌و ئه‌وانیش وه‌ڵامی پێویستی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانیان دایه‌وه.