به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی ناسراوی بنه‌ماڵه‌ی بارزان (شێخ عبدالله بارزانی) مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان برووسكه‌یه‌كی ماته‌مینی راگه‌یاند , ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
سه‌رۆكی هێژامان جه‌نابی كاك مسعود بارزانی
بنه‌ماڵه‌ی بارزان و خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو
به غه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی ناسراوی ده‌ڤه‌ر و بنه‌ماڵه‌ی بارزان (شێخ عبدالله بارزانی)ـمان پێگه‌یشت و له‌ناخه‌وه نیگه‌ران و خه‌مباری كردین.
هه‌موومان (شێخ عبدالله محمد صدیق شێخ محمد بارزانی)ـمان ناسیوه كه كه‌سایه‌تییه‌كی خاكی و مرۆڤدۆست و پاكژ و كۆمه‌ڵایه‌تی بووه و له ئه‌هلی ته‌صه‌وف و زانست و ئه‌ده‌ب بووه. ده‌ستی نووسینی شیعر و وه‌رگێڕانی هه‌بووه و یه‌كێك له دیوانه‌كانی (حافزی شیرازی) وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، زمانی عه‌ره‌بی و فارسی و كه‌مێك ئینگلیزیشی زانیوه.
به‌هه‌شتی (شێخ عبدالله) برازای بارزانی نه‌مر بووه و هه‌میشه لێوه‌ی نزیك بووه. له ساڵی 1954دا چۆته كوردستانی ئێران. له بزووته‌نه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌ماندا پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلول و گوڵان بووه و به‌هۆی كوردپه‌روه‌ری و هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕییه‌وه ده‌ربه‌ده‌ری زۆری دیوه و نه‌فی كراوه بۆ شاره‌كانی باشووری عێراق.
له‌و كاته‌وه‌ی ته‌رمی نه‌مران (مسته‌فا بارزانی و كاكه ئیدریسی جوانه‌مه‌رگ) گه‌ڕێنرانه‌وه خاكی كوردستان و له بارزان به‌خاك سپێدرانه‌وه، (شێخ عبدالله بارزانی) سه‌رپه‌رشتیاری مه‌زاری نه‌مران بووه و نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی بووه له پێشوازیكردنی میواناندا.
له‌كاتێكدا كۆچی دوایی (شێخ عبدالله) خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه له بنه‌ماڵه تێكۆشه‌ر و كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تان، هه‌روه‌ها زیانێكی مه‌زنیشه له ئێمه كه‌وتووه و شوێنی چۆڵی به ئاسانی پڕ نابێته‌وه.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له ئێوه و هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی بارزان و خانه‌واده‌ی خواڵێخۆش بوو خۆیشمان ده‌كه‌ین و له خوای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه به به‌هشتی خۆی شاد بكات و سه‌بووری و دڵنه‌واییش به ئێوه و به هه‌موومان ببه‌خشێ.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
13/5/2012