به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كرد به بۆنه‌ی كۆچی دوایی باوكی، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
برای به‌رێز مامۆستا عه‌لی باپیر
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
سڵاوی خواتان لێ بێت
به‌دڵێكی پڕ له بروا به قه‌زا و قه‌ده‌ری یه‌زدان ، هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێیخۆشبێت مام باپیر وه‌تمان _ی باوكی به‌رێزتانم پێگه‌یشت .
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه له برای خۆتانه‌وه راستگۆترین پرسه و سه‌ره‌خۆشی قبووڵ بفه‌رموون و خۆتان و خانه‌واده‌كه‌تان خۆش بن .
له خوای گه‌وره داواكارم گیانی كۆچكردوو بخاته به‌ر ره‌حمه‌ت و دڵۆڤانی خۆی و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و دڵنه‌واییش به هه‌موو لایه‌كتان ببه‌خشێ و له هه‌ر ناخۆشی و به‌ڵایه‌ك به‌دوورتان بگرێت و ئه‌مه دوایین ناخۆشیتان بێت ، دووباره خۆتان خۆش بن و هاوبه‌شی خه‌متانم و ته‌مه‌ن درێژیش بۆ ئێوه‌ی به‌رێز .
انا لله و انا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2012/5/26