ژبۆ رۆنكرنا هه‌لویستا لیسته‌یا خوه ل هه‌مبه‌ر پرسا ستاندنا باوه‌ریێ ژ سه‌رۆك وه‌زیرێ ئیراقا فه‌ده‌رال نووری مالكی شانده‌كه لیسته‌یا ئیراقیه ب سه‌رۆكاتی یا ئه‌یاد عه‌لاوی و ب به‌شداری یا ئوسامه نوجه‌یفی و سالح موتله‌گ سه‌ری ل پارێزگه‌ها مووسلێ دا و دگه‌ل خه‌لكێ ده‌ڤه‌رێ جڤیا .
ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكى وتارێكى پێشكێش كرد‌و تیایدا هه‌ڵویستى نه‌گۆڕى لیسته‌كه‌یانى له‌باره‌ى سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیران دوپاتكرده‌وه و داواشى له به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمار كرد پارێزگارى له ده‌ستورى عێراق بكات .
له‌به‌شێكى تر‌ى وته‌كه‌یدا، ئه‌یاد هۆشدارى دایه وڵاتانى دراوسێى عێراق و ژماره‌یه‌ك له وڵاتانى بیانى بۆ ئه‌وه‌ى چیتر ده‌ست نه‌خه‌نه نێو كاروبارى ناوخۆی عێراقه‌وه . هاوكات سه‌ركرده‌كانى عێراقیه وه‌ك دڵنیاكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ جه‌ماوه‌رى خۆیان، جه‌ختیان له هه‌ڵویستى نه‌گۆڕیان كرده‌وه به‌رامبه‌ر به‌و دروشمانه‌ى كه له كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوو له پارێزگاى مووسڵ دابوویان، هاوكات ئه‌م هه‌ڵویسته‌ى سه‌ركرده‌كانى ئه‌لعێراقیه نیگه‌رانى ئه‌ندامانى لیستى برایه‌تى نه‌ینه‌وه‌ى لێكه‌وته‌وه .