ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10ى حوزه‌یرانى 2012 به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، حه‌وته‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ساز كرد.
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران تایبه‌ت بوو به پێداچوونه‌وه به بڕیار و ڕاسپارده‌كانى شه‌ش كۆبوونه‌وه‌ى ڕابردووى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كه تیایدا گشت ئه‌و بڕیار و ڕاسپاردانه‌ى له كۆبوونه‌وه‌كانى ڕابردوودا ده‌ركرا بوون؛ خرانه‌وه به‌ر باس و هه‌ر وه‌زاره‌تێك ڕاپۆرتى خۆى له‌باره‌ى جێبه‌جێكردنى بڕیار و ڕاسپاره‌ده‌كانه‌وه خسته ڕوو.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا؛ كارى داموده‌زگاكانى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى دواى یه‌كخستنه‌وه‌یان تاتوێ كرا و وه‌زیرى دارایى و ئابوورى ڕایگه‌یاند كه دواى پرۆسه‌ى یه‌كخستنه‌وه‌ى داموده‌زگا و فه‌رمانگه‌كانى وه‌زاره‌ت، ئێستا له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان كار به یه‌ك ڕێنمایى ده‌كرێت و یه‌كخستنه‌وه‌كه به ته‌واوى كه‌وتووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆش، وه‌زیرى ناوخۆ ڕوونى كرده‌وه كه فه‌رمان كراوه به یه‌كخستنه‌وه‌ى هه‌موو ڕێنماییه‌كان و كارى به‌رده‌وام ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو فه‌رمانگه و ده‌زگاكانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ناوخۆ له هه‌موو هه‌رێمى كوردستان به یه‌ك ڕێنمایى كار بكه‌ن.
هه‌بوونى كولیتى كۆنترۆل له سه‌ر هێنانى داوده‌رمان بۆ هه‌رێمى كوردستان له ژێر چاودێرییه‌كى توند و وردى ته‌ندروستیدا، په‌یوه‌ندیى نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و داكۆكى له سه‌ر پێویستیى هه‌بوونى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌ندروست به جۆرێك كه حكوومه‌ت و په‌رله‌مان هه‌ر یه‌كه‌یان كارى خۆیان بكه‌ن و ده‌ست نه‌خه‌نه كارى یه‌كتره‌وه، تۆكمه‌كردنى سیسته‌مى دامه‌زراندن و دابه‌زاندنى ده‌سه‌ڵاته‌كان له هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان بۆ ئاسته‌كانى خواره و چه‌ندین بڕیار و ڕاسپارده‌ى تر كه له كۆبوونه‌وه‌كانى پێشوودا ده‌ركرا بوون، پێداچوونه‌وه‌یان بۆ كرا و داكۆكى له سه‌ر جێبه‌جێكردنیان كرایه‌وه.