ئه‌مرۆ 21/6/2012 به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له شاندێكى باڵاى حزبى ئه‌لئومه‌ى عیراقى به سه‌رۆكایه‌تى به‌رێز میسال ئه‌لئالوسى سه‌رۆكى حزب كه پێكهاتبوو له ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى و ژماره‌یه‌ك له كادیرى پێشكه‌وتووى ئه‌و حزبه .
له دیدارێكدا، شاندى حزبى ئه‌لئومه‌ى عیراقى پشتگیرى خۆیان بۆ كۆبوونه‌وه‌كانى هه‌ولێر و نه‌جه‌ف دووپاتكرده‌وه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تاكره‌وى له حوكمدا و هه‌روا كاراكردنى ده‌ستوور و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و راستكردنه‌وه‌ى رێره‌وى پرۆسه‌ى سیاسى له چوارچێوه‌ى ئه‌و ده‌ستووره‌دا و له‌م رووه‌وه سه‌رۆك بارزانى پێزانینى خۆى بۆ ئاراسته نیشتمانى و چالاكیه‌كانى حزبى ئه‌لئومه‌ى عیراقى راگه‌یاند و روونیكرده‌وه كه وڵات به ته‌نگژه‌یه‌كى خه‌ته‌رناك تێپه‌ڕ ده‌بێت و خۆدزینه‌وه له چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و ته‌نگژه‌یه عیراق تووشى كاره‌ساتێكى گه‌وره ده‌كات. پێمان وابوو كه پاش ده‌رچوونى ده‌ستوور ئیتر عیراق كه‌وته سه‌ر سكه‌یه‌كى پته‌و و ده‌ستووریش ده‌بێته بنچینه‌یه‌كى باش بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ى كه دێنه پێش ، به‌ڵام به‌داخه‌وه پابه‌ندنه‌بوون به‌و ده‌ستووره و پشتگوێ خستنى ، ئه‌م ره‌وشه‌ى ئه‌مرۆى دروستكرده‌وه ، بۆیه ئه‌و ره‌وشه به هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلى قبوڵ نییه و پێویسته چاره‌سه‌رێكى ریشه‌یى بۆ بدۆزرێته‌وه و ره‌وشه‌كه‌ش بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر دۆخى جارانى خۆى و به هیچ شێوه‌یه‌كیش رێنه‌درێ جارێكى دیكه دیكتاتۆرییه‌ت له عیراق سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه . ئێستا ئێمه له قۆناغى لێپرسینه‌وه‌ین و له‌گه‌ڵ هێزه دیموكراتیه‌كانى دیكه‌دا به‌رده‌وامین له راستكردنه‌وه‌ى رێره‌وى پرۆسه‌ى سیاسى له چوارچێوه‌ى ئه‌و ده‌ستووره‌ى كه زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى خه‌ڵكى عیراق ده‌نگیان بۆداوه.
پاشان شاندى حزبى ئه‌لئومه‌ى عیراقى بیروبۆچوون و تێبینى خۆیان له‌سه‌ر ره‌وشه‌كه خسته‌ڕوو و رایانگه‌یاند كه حزبى ئه‌لئومه‌ى عیراق یه‌كه‌م قوربانى ده‌سه‌ڵات بوو كاتێ داواى راستكردنه‌وه‌ى رێره‌وى پرۆسه‌ى سیاسى عیراقى كرد و ئاماژه‌یان به نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى كرد له پارێزگاكانى عیراقدا و ته‌واوى پشتگیرى خۆشیان بۆ سه‌رۆك بارزانى دووپاتكرده‌وه و رایانگه‌یاند كه سه‌رۆك بارزانى خاوه‌ن پرۆژه‌ى عیراق بۆ عیراقییه‌كانه و پێویسته وڵاتیش له لایه‌ن ده‌ستووره‌وه حوكم بكرێت.