كوردی| عربي| Türkçe | Kurdî     
Sunday May 26, 2013
Skip Navigation Links
Live
كه‌ش و هه‌وا گه‌له‌رى

بژارده‌
مه‌سرور بارزانى: پڕۆژه‌ ده‌ستووری هه‌رێم قۆناغه‌ یاساییه‌كانی تێپه‌ڕاندووه‌ و هیچ لایه‌نێك ده‌سه‌ڵاتی نییه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ په‌رله‌مان +++ ڤیدیۆ


ده‌قى وته‌ى نێچیرڤان بارزانى له‌ ڕێوڕه‌سمى دانانى به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌ى ئاوى بارزان


فازل میرانى: ناكرێ لایه‌نى دیكه‌ ناڕه‌زایى به‌رامبه‌ر خۆپاڵاوتنه‌وه‌ى بارزانى ده‌رببڕێت


پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌ كوردستاندا به‌ره‌و دواوه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌


نێچیرڤان بارزانی: هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ شه‌و و ڕۆژێك چاره‌سه‌ر نابن


كوردستان تیڤى له‌ فه‌یس بووكدا , ته‌نیا خاوه‌نى په‌یجی (Kurdistan TV/official)ـه‌


وتاری سه‌رۆك وه‌زیران له‌ رێوڕه‌سمی ده‌رچوونی خولی 4ـه‌می ئه‌فسه‌رانی كۆلێژی پۆلیسی سلێمانی (تێكست و ڤیدیۆ)

  

 
په‌یامی کوردستان تی ڤی
 [HyperLink2]
سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن و رۆشنبیری كوردستانیه‌, پێره‌وی بیری نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری و كومه‌ڵایه‌تییه‌, كه‌ له‌ رووی مێژووییه‌وه‌ له‌ پراكتیك و هزری بارزانیی نه‌مردا به‌رجه‌سته‌ بووه‌, سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان به‌رهه‌می ساڵانێكی زۆری خه‌باتی گه‌لێكی زۆر لێكراوه‌ كه‌ رووی له‌ ئازادی و سه‌ربه‌ستیه‌, ئه‌م كه‌ناڵه‌ تاودانێكی كاریگه‌ره‌ له‌ به‌زاندنی په‌رژینی دابڕان و هه‌وڵی بێده‌نگكردن و ئه‌و چه‌واشه‌كاری و شێواندنه‌ی كه‌ ده‌رهه‌ق به‌ مێژووی گه‌لی كوردستان كراوه‌, نیشاندانی رووی راسته‌قینه‌ی دیموكراتی و مرۆڤ دۆستانه‌ی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستانه‌ و ده‌روازه‌یه‌كی به‌رده‌وامیی تێكه‌ڵبوونی گه‌لی كوردستانه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی پێشكه‌وتوو, به‌ پشت به‌ستن به‌ بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری و پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ و یه‌كسانی له‌ناو گه‌لاندا.
 
په‌یامی كه‌ناڵه‌كه‌ پته‌وكردن و پێشخستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌یه‌ كه‌ بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان به‌ ده‌ستی هێناون, رووه‌و به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌ مێژووییه‌كانی ئه‌و بزاڤه‌ و وه‌دیهێنانی ئامانجه‌ ئازادیخوازه‌ ره‌واكانی له‌ سه‌ر بنه‌مای مافی بریاردانی چاره‌نووس و بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌مكه‌كانی فیدرالیزم و هاوكاری و دۆستایه‌تی له‌ نێوان گه‌لاندا و ره‌تكردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی و شۆفێنیزم و دیكتاتۆریه‌ت و مه‌حكوم كردنی تیرۆر و بونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی شارستانیی كه‌ بناغه‌كه‌ی دیموكراسی و مافی مرۆڤ و سه‌روه‌ریی یاسا و یه‌كسانی بێت.

سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان درێژه‌پێده‌ری ئه‌و كاروانه‌ فه‌رهه‌نگیه‌خه‌باتكاره‌یه‌ كه‌ هاوشانی تێكۆشانی گه‌لی كوردستانه‌ به‌ پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و كۆمه‌لاتییه‌كه‌یه‌وه‌ بره‌ودانه‌ به‌ به‌ها ئازادیخوازه‌كانی و ده‌ستگرتنه‌ به‌ بنه‌ما رۆشنبیرییه‌ پێشكه‌وتووه‌كانییه‌وه‌, به‌ره‌و گه‌ڵاله‌بوونی گوتارێكی نیشتیمانی و دیموكراسی و ئاوێته‌بوونی له‌گه‌ڵ كولتووری هاوچه‌رخی مرۆڤایه‌تیدا, كولتوورێك كه‌ پابه‌نده‌ به‌ بنه‌ماكانی فره‌ ره‌نگی و دیالۆگ و ئازادی بیروبۆچوون و راده‌ربڕین و لێبورده‌یی و قبووڵكردن و رێزگرتن له‌ ره‌وایی بوونی به‌رامبه‌ر, سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان هه‌وڵده‌دات گه‌شه‌ به‌ پرۆسه‌ی دیموكراسی و به‌مه‌ده‌نی كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و هه‌موو ئه‌و فاكته‌رانه‌ بدات كه‌ ده‌رفه‌ت له‌ به‌رده‌م گۆڕانكارییه‌ كۆمه‌ڵاتییه‌كان ده‌ڕه‌خسێنن تا هاوشانی كاروانی شارستانی و به‌ها و ده‌رهاوێشته‌كانی رێبكات, كه‌ بریتین له‌ بانگه‌شه‌كردن بۆ پێشكه‌وتن و ئاشتی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و له‌یه‌ك تێگه‌یشتن.

  

زانست
KTV ... رۆژانه‌ فشاری‌ ده‌روونی‌ لاى مرۆڤ به‌دیده‌كرێت  
ئابووری
KTV ... 45 پرۆژه‌ی گه‌شتیاری به‌ بڕی 77 ملیار و نیو له‌ساڵی 2013 ده‌ست ده‌كرێ به‌ جێبه‌جێكردنیان  
وه‌رزش
KTV ... سه‌د وه‌رزشڤانێن دێرین پارێزگه‌ها كه‌كروكێ هاتنه‌ خه‌لات كرن  
هه‌مه‌ڕه‌نگ
KTV ... دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی هۆشداری له‌ په‌یدابوونی به‌رنامه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له‌ناو تۆرى ئه‌نته‌رنێت ده‌دات  
Copyright © 2005 - 2013 Kurdistan Television. Developed by SoftMax