له دیدارێكى ڕۆژنامه‌وانیدا كه به‌شی فارسی ده‌نگى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستاندا ڕێكیخستووه , سه‌رۆك بارزانى بۆچوون و هه‌ڵوێستى خۆیی و كوردستانی , سه‌باره‌ت به زۆر دۆسێیه و ته‌وه‌رى گه‌رموگوڕى ڕۆژ , خستۆته‌ڕوو .
له‌وڵامى پرسیارێكدا كه ئاڵۆزییه هه‌نووكه‌ییه‌كانى عێراق و دۆسێیه‌ى تاریق هاشمى جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراقی فیدڕاڵ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یه‌تى , سه‌رۆك بارزانى ده‌ڵێت : ئه‌م دۆسێه دوولایه‌نه‌یه , لایه‌كیان قه‌زاییه كه ده‌بێت دادگا و ده‌سه‌ڵاتى قه‌زایی كارى خۆیانى تیادا بكه‌ن و هه‌مووانیش به بڕیاره‌كانیانه‌وه پابه‌ند بن , لایه‌كه‌ى دیكه‌شی سیاسییه كه وه‌ك سه‌رۆك ده‌ڵێت : ئاسان نیه و وا پێویسته بڕیارى حه‌كیمانه‌ى بۆ بدرێت چونكه به لێكدانه‌وه‌ى ئه‌و , ئه‌گه‌ر وانه‌بێت , لێكه‌وته و كاردانه‌وه‌ى نێگه‌تیڤى به‌دوادا دێت كه دیاریترینییان , ئه‌و كه‌لێن و دابڕانه‌یه كه له‌وانه‌یه له نێوان سووننه و شیعه‌دا دروستى بكات .
سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانی ئه‌مریكاش له عێراق و كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان , سه‌رۆك بارزانى ده‌ڵێت : پێش هاتنى ئه‌مریكیه‌كانیش و دواى هاتنى ئه‌وانیش , باردۆخى ته‌ناهی له كوردستان به ووریایی هاووڵاتیان و شه‌ونخوونى ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانى هه‌رێم پارێزراو و سه‌قامیگربووه , به‌ڵام ئه‌م هاوكێشه‌یه بۆ عێراق وه‌ك سه‌رۆك بارزانى شیده‌كاته‌وه , زۆر جیاوازه , چونكه ده‌ڵێت : بوونى ئه‌مریكییه‌كان له عێراق , كاریگه‌رى زۆرى هه‌بوو , چونكه به بوونى ئه‌وان , چوارچێوه‌ى كێشه‌ى و گرفته‌كان سنووردار و كۆنترۆڵ ده‌كرا .
سه‌باره‌ت به واده‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه ئه‌مریكییه‌كانیش سه‌رۆك ده‌ڵێت : بۆ كشانه‌وه‌یان جارێ زوو بوو , چونكه باردۆخى عێراق هێشتا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و قۆناغه‌ى كه به‌سه‌ر كێشه‌كانیدا زاڵ بێت .
بۆ كێشه‌ى كه‌ركووك و ناوچه دابڕێنراوه‌كانی كوردستانیش , سه‌رۆك بارزانى ده‌ڵێت : ڕێگاچاره‌ى ئه‌و كێشه‌یه ده‌ستووره و به هیچ شێوه‌یه‌كیش له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشه ڕێگایه‌ى كه له ده‌ستووردا هاتووه , موساوه‌مه ناكه‌ین .
بۆ حاڵه‌تى جێبه‌جێ نه‌كردنى مادده‌ى 140 یش له‌لایه‌ن به‌غداوه سه‌رۆك ده‌ڵێت : مه‌سه‌له‌ى كه‌ركووك و ناوچه دابڕێنراوه‌كانمان ده‌خه‌ینه به‌رده‌م په‌رله‌مانى كوردستان و له ناو گه‌لى كوردستانیشدا ڕێفراندۆمێك ده‌كه‌ین , هه‌ر بڕیارێك كه میلله‌ت ده‌یدات , پابه‌ندى ده‌بین .
بۆ خودى كه‌ركووك و ناوچه‌كانى دیكه‌ش وه‌ك سه‌رۆك ڕوونترى كردۆته‌وه , پاش ئاساییكردنه‌وه‌ى باردۆخه‌كانیان و ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى , با خه‌ڵكى ئه‌و جێگایانه خۆیان بڕیاربده‌ن , كه دێنه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان یان نا .
سه‌رۆك ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر بڕیارى گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان دا ئه‌وا زۆر باشه , خۆ ئه‌گه‌ر بڕیارییان دا نه‌یه‌نه‌وه سه‌ر هه‌رێم , ئه‌وا ئه‌وكات , به‌رپرسیارێتى مێژووى له‌سه‌ر ئێمه نامێنێ .
له هه‌ڵسه‌نگاندنى كێشه‌كانى سه‌رسنوورى هه‌رێم و دۆسێیه‌كانى په‌كه‌كه و پژاكدا سه‌رۆك ده‌ڵێت : دونیا گۆڕاوه و شێوه‌ى خه‌باتیشى گۆڕیوه , مادام بوار هه‌بێت له په‌ڕله‌ماندا كێشه و دۆزى خۆت ته‌رح بكه‌یت , په‌نا بردنه به‌ر چه‌ك پێویست نیه .
سه‌باره‌ت به وورده‌كارییه مه‌یدانییه‌كانى كێشه‌كه‌ش سه‌رۆك ده‌ڵێت : له‌سه‌ر هه‌مووان پێویسته كه ڕه‌چاوى بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن چونكه به‌رده‌وامبوونى ئه‌و كێشانه , زیانێكى گه‌وره به دۆزى كوردیش ده‌گه‌یه‌نێت .
له شیكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانیدا بۆ چاره‌سه‌رى ئاڵۆزییه‌كان , سه‌رۆك ده‌ڵێت : هه‌وڵى به‌رده‌وامى ئێمه , به ئاشتى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و دوورخستنه‌وه‌ى زمانى چه‌كه , خۆشبه‌ختانه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ڕێككه‌وتووین و له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ش هه‌ر خه‌ریكین .
له دۆسێیه‌ى سووریا و ڕووداوه‌كانیدا سه‌رۆك ده‌ڵێت : نه ڕ‌ژێمى ئێستا و نه ئۆپۆزسیۆنى ئه‌و ڕژێمه , به‌لاى ئێمه‌وه گرنگ نین , به‌لاى ئێمه‌وه مافى دوو ملێون كورد له سووریا گرنگه , كامیان له‌گه‌ڵ ئه‌و مافانه‌دا , ئیجابی بن , ئێمه‌ش به ئیجابی ته‌ماشای ده‌كه‌ین .
بۆ ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌گه‌رى هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ئیسلامى سیاسی له‌سه‌ر پرۆسه‌ى دیمو‌كراتى هه‌رێمه‌كه سه‌رۆك ده‌ڵێت : به‌شى زۆرى گه‌لى كورد موسڵمانه و به پاك و خاوێنی و به عه‌قیده‌وه موسڵمانه , ئیسلامه‌تیشمان , ئیسلامى پێغه‌مبه‌ر و قورئان و خوای گه‌وره‌یه و به هیچ شێوه‌یه‌كیش ڕێگا به‌و ته‌وژمه توندڕه‌وه ئیسلامییانه ناده‌ین له كوردستاندا جێگیر بن .