كوردی| عربي| Türkçe | Kurdî     
Saturday May 25, 2013
Skip Navigation Links
Live
كه‌ش و هه‌وا گه‌له‌رى

بژارده‌
مه‌سرور بارزانى: پڕۆژه‌ ده‌ستووری هه‌رێم قۆناغه‌ یاساییه‌كانی تێپه‌ڕاندووه‌ و هیچ لایه‌نێك ده‌سه‌ڵاتی نییه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ په‌رله‌مان +++ ڤیدیۆ


ده‌قى وته‌ى نێچیرڤان بارزانى له‌ ڕێوڕه‌سمى دانانى به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌ى ئاوى بارزان


فازل میرانى: ناكرێ لایه‌نى دیكه‌ ناڕه‌زایى به‌رامبه‌ر خۆپاڵاوتنه‌وه‌ى بارزانى ده‌رببڕێت


پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌ كوردستاندا به‌ره‌و دواوه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌


نێچیرڤان بارزانی: هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ شه‌و و ڕۆژێك چاره‌سه‌ر نابن


كوردستان تیڤى له‌ فه‌یس بووكدا , ته‌نیا خاوه‌نى په‌یجی (Kurdistan TV/official)ـه‌


وتاری سه‌رۆك وه‌زیران له‌ رێوڕه‌سمی ده‌رچوونی خولی 4ـه‌می ئه‌فسه‌رانی كۆلێژی پۆلیسی سلێمانی (تێكست و ڤیدیۆ)

  

 
ده‌قی دیمانه‌ی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی الحره‌



 
kurdistantv@kurdistantv.net

08 نيسان, 2012

Print this page
KTV ...


* ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك ئێوە لەگەڵ سەرۆك ئۆباما و جۆ بایدنی‮ ‬جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا دانیشتن‮ ‬،‮ ‬دەكرێ مەبەستی‮ ‬سەرەكیی‮ ‬ئەو دیدارانەمان بۆ باسبكەن؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬زۆر سوپاستان دەكەم بەخێربێن،‮ ‬دوێنێ لەوایت هاوس لەگەڵ سەرۆك و جێگری‮ ‬سەرۆك كۆبووینەوە،‮ ‬دیدارەكە لە كەشوهەوایەكی‮ ‬ئیجابی‮ ‬بوو تیایدا چەندین تەوەری‮ ‬گرنگمان خستەڕوو،‮ ‬بەڵام سەرەكیترین تەوەری‮ ‬دیدارەكەمان بەردەوامبوونی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬ئێراق بوو‮ ‬،‮ ‬هەروەها‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬كورد و بەردەوامبوونی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕۆڵە لەئێراق‮. ‬ئێمە لەبارەی‮ ‬هەلومەرجی‮ ‬ئێستای‮ ‬ئێراق وپەرەسەندنی‮ ‬بارودۆخ تیایدا بەتایبەتی‮ ‬لەماوەی‮ ‬ڕابردوودا دیدی‮ ‬خۆمان خستەڕوو‮ ‬،‮ ‬هەروەها گوێبیستی‮ ‬تێبینی‮ ‬وبۆچوونەكانیان بووین و ئەوەی‮ ‬بەلای‮ ‬من زۆر گرنگ بوو لەفەخامەتی‮ ‬سەرۆك و فەخامەتی‮ ‬جێگری‮ ‬سەرۆكەوە پابەندوونی‮ ‬خۆیان وئەمەریكا بە ئێراقی‮ ‬دیموكرات وفیدراڵ وفرە لایەن ببیستم،‮ ‬هەروەها پابەندبوون بە مافی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و پاراستنی‮ ‬دەستكەوتەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬من ئەو هەڵوێستە بەگرنگ وئیجابی‮ ‬دەزانم‮. ‬ئێمە لەبارەی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬ئێراقەوە بیر و بۆچوونی‮ ‬خۆمان خستەڕوو بەوەی‮ ‬كەپرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە ئێراقدا پەكی‮ ‬كەوتووە و گرفتی‮ ‬جیددی‮ ‬و قەیرانی‮ ‬ڕاستەقینە لەو وڵاتەدا هەن،‮ ‬پێویستە بە هەماهەنگیی‮ ‬لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬ئێراق ئەم پرسە چارەسەر بكرێت چونكە هەلومەرجی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬ئێراق بەهەموو شێوەیەك‮ ‬ڕەتكراوە و هیچ كەس ولایەنێك قبووڵی‮ ‬ناكات‮.‬ ‮

* گوتت گرنگ بوو لاتان پابەندبوونی‮ ‬ئەمەریكا بەرامبەر بە هەرێمی‮ ‬كوردستان ببیستن‮ ‬،‮ ‬ئایا ئێوە هیچ نیگەرانییەكتان لەمبارەیەوە هەبوو؟بە نیگەرانییەوە هاتنە واشنتۆن؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬بۆ من زۆر گرنگە لە هەڵوێستی‮ ‬ڕاستەقینەی‮ ‬ئەمەریكا بەرامبەر هەرێمی‮ ‬كوردستان تێبگەین و دووپاتكردنەوەی‮ ‬ئەم هەڵوێستە لەلایەن سەرۆك وجێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا ببیستم بەتایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬كشانەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئەمەریكا لەئێراق كە بووە هۆی‮ ‬هاتنەئارای‮ ‬بارودۆخێكی‮ ‬تازە لە وڵاتدا‮.‬ ‮

* ‬كشانەوەی‮ ‬ئەمەریكا لەئێراق نیگەرانی‮ ‬كردن؟ئایا كورد ئەمڕۆ لەئێراقدا واهەستدەكات كە بێ پشتە و بێ پارێزەرە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮ : ‬لەڕاستیدا من لەهەركاتێكدا پێشبینیی‮ ‬كشانەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئەمەریكام لەئێراقدا دەكرد،‮ ‬ئەمەش بۆمن شتێكی‮ ‬زۆر ئاسایی‮ ‬بوو،‮ ‬لەسەردانی‮ ‬پێشووشمدا پرسیارم لەسەرۆك ئۆباما كرد وگوتم‮ : ‬ئایا كشانەوەتان لەئێراق واتای‮ ‬تەواوبوونی‮ ‬پابەندبوونتان بەرامبەر بەئێراق دەدات؟ ئەو گوتی‮ ‬نەخێر،‮ ‬بەڵكو بەهێزتر لەجاران ئێمە پابەندی‮ ‬ئێراق دەبین بۆ منیش ئەو قسەیە زۆر گرنگە و مانەوەو كشانەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئەمەریكا ئەوەندە گرنگ نییە بەقەد پابەندبوونی‮ ‬ئەمەریكا بەرامبەر بەئێراقی‮ ‬دیموكراتی‮.‬

‮* تەنها ئێراقی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬یان پابەندبوون بەرامبەر بەكورد؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮ : ‬بێگومان بەرامبەر بەكوردیش،‮ ‬ئەم قسەیەش لەلایەن سەرۆك و جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكاوە دووپاتكرایەوە‮.‬ ‮

* هیچ پەیامێكتان لەبارەی‮ ‬دژیەكیی‮ ‬پابەندبوونی‮ ‬ئەمەریكا هەیە بەرامبەر بەئێراق وهەرێمی‮ ‬كوردستان بەتایبەتی؟ واتا پابەندبوونی‮ ‬ئەمەریكا بەرامبەر بەئێراق لەدژی‮ ‬ئێوە نییە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮ : ‬نەخێر هیچ دژیەكییەك نییە،‮ ‬چونكە تا ئێراق خاوەنی‮ ‬ئەو دەستوورە بێت هەموو ئەو پرسانەی‮ ‬بەكوردستانەوە پەیوەستن لەچوارچێوەی‮ ‬ئێراقی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬فرەلایەندا دەبێت ئەو دەستوورە‮ ‬یەكبوونی‮ ‬ئێراق دەپارێزێت‮.‬ ‮

* ئێوە بەیەكبوونی‮ ‬ئێراقەوە پابەندن؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮ : ‬ئێمە بە‮ ‬یەكبوونی‮ ‬ئێراقەوە پابەندین بەمەرجێك ئێراق بەو دەستوورەوە حوكم بكرێت‮.‬ ‮

* بەڵام ئەوانەی‮ ‬ڕەخنەشیان لێدەگرن هەمان بانگەشەیان هەیە،‮ ‬نووری‮ ‬مالیكی‮ ‬دەڵێت قەیرانی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬سیاسیی‮ ‬ئێراق بەهۆی‮ ‬ئەو تەوافوقە سیاسییانەیە كەلەسەر حیسابی‮ ‬دەستوورەوە بوو،‮ ‬هەموو لایەنەكان داوای‮ ‬پابەندبوون بەدەستوور دەكەن‮ ‬،‮ ‬ئایا ئەمە تەفسیری‮ ‬جیاوازە بۆ دەستوور؟‮ ‬

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮ : ‬پێویستە ئێراق بە تەوافوق وشەراكەتی‮ ‬ڕاستەقینەوە حوكم بكرێت،‮ ‬دەستووریش‮ ‬ڕێگەی‮ ‬لەو شتە نەگرتووە،‮ ‬بەڵام ئەو شەراكەت وئەو تەوافوقە ناكرێ لەدژی‮ ‬دەستوور بێت و لەوانەش لەكاتی‮ ‬هەبوونی‮ ‬هەر گرفتێك پەنا بۆ جێگەیەكی‮ ‬بێلایەن ببەین بۆ نموونە دادگای‮ ‬فیدراڵی‮ ‬بۆئەوەی‮ ‬لەبەندەكانی‮ ‬دەستوور تێبگەین چونكە لەوانەیە هەر لایەنێك بەپێی‮ ‬میزاجی‮ ‬خۆی‮ ‬ئەم دەستوورە شیبكاتەوە‮ ‬،‮ ‬دەستوور‮ ‬ڕونە و ئەگەر پابەندبوون بەو دەستوورە هەبوایە گرفت‮ ‬ڕووی‮ ‬نەدەدا‮.‬ ‮

* ئێوە دەڵێن پابەند بوون بەو دەستوورە مەرجی‮ ‬یەكبوونی‮ ‬ئێراقە،‮ ‬كەواتە بەپێچەوانەوە ئەگەر بارودۆخ بەویستی‮ ‬ئێوە نەبوو هەڵبژاردەكانی‮ ‬دیكە لەبەردەم ئێوەدا كراوەن؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬خودی‮ ‬دەستوور دەڵێت‮ : ‬پابەندبوون بەم دەستوورە مەرجە بۆ مانەوەی‮ ‬ئێراق بەیەكگرتوویی،بێگومان ئەگەر ئێراق بۆ دیكتاتۆرییەت گەڕایەوە بەیەكگرتوویی‮ ‬نامێنێتەوە‮ ‬،‮ ‬مەرجی‮ ‬سەرەكیی‮ ‬مانەوەی‮ ‬ئێراق بەیەكگرتوویی‮ ‬پابەندبوونە بەم دەستوورە و پابەندبوونیش بەم دەستوورە واتا هەبوونی‮ ‬حوكمێكی‮ ‬دیموكراسیی‮ ‬فیدراڵیی‮ ‬فرەلایەن لەئێراقدا‮.‬ ‮

* ‬بەسەرۆك ئۆباماتان گوت ئێراق بەرەو دیكتاتۆرییەت هەنگاو دەنێت؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬من دیدی‮ ‬خۆم ومەترسییەكانی‮ ‬خۆم لەبارەی‮ ‬ئایندەی‮ ‬ئێراق بۆ سەرۆك ئۆباما شیكردەوە‮ ‬،هەموو وردەكارییەكانم بۆی‮ ‬باسكرد‮.‬ ‮

* سەرۆك ئۆباما ئاگاداری‮ ‬ئەو وردەكارییانە بوو‮ ‬یان نا؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬پێموانییە ئەو‮ ‬ڕاستییانە لەسەرۆك ئۆباما شاراوە بێت بەڵام ئەو دووپاتی‮ ‬پەیوەندیی‮ ‬نێوان ئەمەریكا وئێراق وئەمەریكا و كوردستان كرد وپابەندبوونی‮ ‬خۆی‮ ‬بەرامبەر ئێراقی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬فرەلایەن وبەرامبەر بەكوردستان وگەلی‮ ‬كورد دووپاتكردەوە‮.‬ ‮

* ‬لەو دەمەی‮ ‬ئێوە لێرەن سەرۆك ئۆباما پەیوەندیی‮ ‬بەسەرۆك وەزیرانی‮ ‬ئێراقەوە كرد و پیرۆزبایی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬لووتكەی‮ ‬عەرەبی‮ ‬لێكرد وپابەندبوونی‮ ‬خۆی‮ ‬بەیەكبوونی‮ ‬ئێراق دووپاتكردەوە‮ ‬،‮ ‬پێتانوانییە ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە پەیامێكی‮ ‬بۆ ئێوە تیادایە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮ : ‬نەخێر من پێموانییە ئەمە پەیامێكە‮. ‬من وای‮ ‬تێناگەم‮.‬

‮* ئەو پرسیارەی‮ ‬من بەهۆی‮ ‬لێدوانی‮ ‬بەڕێزتان بوو لەنەورۆزی‮ ‬ئەمساڵ كە زۆر كەس وای‮ ‬بۆ دەچوو ئێوە دەتانەوێ مژدەیەك بەگەلی‮ ‬كورد بدەن لەبارەی‮ ‬بڕیاری‮ ‬چارەی‮ ‬خۆنووسین وڕاگەیاندنی‮ ‬دەوڵەت‮ ‬،‮ ‬پێتان وانییە ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە بەم هۆیەوە بووبێت؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮ : ‬نەخێر بەڵكو لێدوانی‮ ‬ئیستسفزازیی‮ ‬هەندێ بەرپرس لە بەغدا وایكرد وەڵامیان بدەمەوە،‮ ‬وەڵامەكەشم زۆر‮ ‬ڕون بوو بەوەی‮ ‬ئێراق بەرەو تاكڕەوی‮ ‬و دیكتاتۆرییەت دەچێت وقەیرانێكی‮ ‬ڕاستەقینە هەیە،‮ ‬دەبێ ئێراق بەشەراكەتێكی‮ ‬ڕاستەقینە حوكم بكرێت كەواتای‮ ‬هەبوونی‮ ‬وەزیرێك‮ ‬یان چەند وەزیر نییە‮ ‬،‮ ‬بەڵكو هاوبەشییە لەبڕیاردان لەبارەی‮ ‬پرسە چارەنوسساز و سەرەكییەكان وپابەندبوون بەدەستوور،‮ ‬من‮ ‬ڕاستییەكانم بۆ گەلی‮ ‬كورد و گەلی‮ ‬ئێراق‮ ‬ڕوونكردەوە و داوام لەلایەنە سیاسییەكان كرد،‮ ‬ئێستاش داوا دەكەم ئاگاداری‮ ‬بارودۆخەكە بن وچارەسەریی‮ ‬گونجاو بدۆزنەوەی‮ ‬چونكە ئامانجی‮ ‬ئێمە چارەسەركردنی‮ ‬بارودۆخە،‮ ‬بەڵام بێگومان بارودخۆی‮ ‬ئێستا بەدلێ ئێمە نییە‮.‬

‮* ‬بە چارەسەری‮ ‬و دەستپێشخەریی‮ ‬تازە دەگەڕێنەوە؟ ئایا واشنتۆن هیچ داوایەكیان لەتۆ كرد؟ بۆ نموونە ئەمڕۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬یو ئێس ئەی‮ ‬تو دەی‮ ‬باسی‮ ‬ئەوە دەكات ئەمەریكا داواتانی‮ ‬لێكردووە پەیوەندییەكانتان لەگەڵ بەغدا باش بكەن،‮ ‬وایە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮ : ‬سەرۆك و جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا داوایان كرد‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬ئیجابییانەی‮ ‬كورد لە پرۆسەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬ئێراق و لەشەراكەتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬بەردەوام بێت،‮ ‬ئێمەش بێگومان هیچ نییەتێكمان بۆ‮ ‬ڕەتكردنەوەی‮ ‬ئەم شەراكەتە و وەرگرتنی‮ ‬هیچ بڕیارێكی‮ ‬دیكە نییە ئەگەر بێت و بوار هەبێت بۆ چارەسەركردنی‮ ‬بارودۆخ،‮ ‬بەڵام چاوەڕوانیی‮ ‬تاهەتایە و بەڵێنی‮ ‬بێ ئەنجام و پابەند نەبوون بەبەڵێنە دراوەكان و رێككەوتنەكان و پێشێلكردنی‮ ‬دەستوور ناكرێ قبووڵبكرێ‮ .‬ ‮

* ‬كێ لەم بارودۆخە بەرپرسە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮ :‬بێگومان سەرۆك وەزیران و ئەوانەی‮ ‬لە دەوروپشتیدان،‮ ‬ئەوان لەو بارودۆخە بەرپرسن‮. ‬ ‮

* ‬لەبەرچی؟ ئەوانیش دەڵێن ئێمە دەمانەوێ بەپێی‮ ‬دەستوور مامەڵە بكەین و پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬بەڕێوە ببەین بەڵام لایەنی‮ ‬دیكە هەن پرۆسەكە پەكدەخەن؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮ : ‬با كۆ ببینەوە و هەموو پرسەكان بخەینە‮ ‬ڕوو بابزانین كێ دەستووری‮ ‬پێشێلكرد‮ ‬،‮ ‬ئێمە هیچ لارییەكمان لە دانیشتن و كۆبوونەوە نییە و دەمانەوێ‮ ‬ڕێككەوتننامەی‮ ‬هەولێر جێبەجێبكرێت كە تەنها بە پێكهێنانی‮ ‬حكوومەتەوە پەیوەست نەبوو،‮ ‬بەڵكو چەندین خاڵی‮ ‬گرنگی‮ ‬لەخۆوە گرتبوو لەوانەش‮: ‬جێبەجێكردنی‮ ‬دەستوور‮ ‬،‮ ‬گەڕاندنەوەی‮ ‬هاوسەنگی‮ ‬بۆ دامو دەزگاكانی‮ ‬دەوڵەت‮ ‬،‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬ماددەی‮ ‬140 پرسی‮ ‬یاسای‮ ‬نەوت وغاز‮ ‬،‮ ‬پرسی‮ ‬پێشمەرگە‮ ‬،‮ ‬هەموو ئەو پرسانە دەبێ جێبەجێبكرێن‮.‬ ‮

* ‬بەڵام پرسی‮ ‬نەوتیش چەندین تۆمەتباركردنی‮ ‬دوولایەنەی‮ ‬تیادا هەبوو لەنێوان ئێوە و بەغدا،بەڕێز شەهرستانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بەوە تۆمەتباركرد كە نەوتی‮ ‬لەو هەرێمەوە بەرەو ئێران بەقاچاخ دەڕوات وبەغداش بەوە تاوانبار دەكرێت كە نەوت بەرەو ئیسرائیل لەڕێگەی‮ ‬ئەردەنەوە دەڕوات‮ ‬،‮ ‬ئایا ئەم پرسە ئەو قەیرانەی‮ ‬ئێستای‮ ‬قووڵتر نەكردووە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮ ‬‮: ‬بەداخەوە‮ ‬،‮ ‬زۆر بەداخەوە بەڕێز شەهرستانی‮ ‬بەدوای‮ ‬دەستوورییەت ویاساییبوونی‮ ‬گرێبەستە نەوتییەكان ناگەڕێت بەڵكو هەرشتێك بە پێشكەوتنی‮ ‬كوردستانەوە پەیوەست بێت ئەو لەدژی‮ ‬دەوەستێت،‮ ‬ئەوەش بەبۆچوونی‮ ‬من هیچ لە تاوانە دوژمندارییەكانی‮ ‬ئەنفال وكیمیاباران كەمتر نییە،‮ ‬ڕێگەگرتن لە پێشكەوتن وبەرەوپێشچوونی‮ ‬گەلێك واتای‮ ‬دوژمندارییەكی‮ ‬سەرسەخت دەدات،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە داوامان لە پەرلەمانی‮ ‬فیدراڵ وپەرلەمانی‮ ‬كوردستان كرد لیژنەیەكی‮ ‬هاوبەش لەچەند شارەزایەك بۆ لێكۆڵینەوە لەهەموو ئەو پرسانە پێكبێت‮.‬ ‮

* ‬لێكۆڵینەوەكان بەتەنها گرفتەكە چارەسەر دەكەن؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮ : ‬نەخێر تۆمەتی‮ ‬زۆر خراونەتە‮ ‬پاڵ هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بۆیە پێویستە لێكۆڵینەوەی‮ ‬لەبارەوە بكرێت،‮ ‬هەركاتێكیش سەلمێنرا هەرێمی‮ ‬كوردستان تاوانبارە ئێمە ئامادەین هەر سزایەك قبووڵ بكەین‮. ‬بەڵام‮ ‬ڕێگەم پێبدە ئەم خاڵە‮ ‬ڕوونبكەمەوە،‮ ‬ماوەی‮ ‬چەندین ساڵە ئەم هەموو پارە زۆرە سەرفدەكرێت وبەفیڕۆ دەچێت كە خۆی‮ ‬لەنزیكەی‮ ‬نیو تریلیۆن دۆلار دەدات‮ ‬،‮ ‬لەو بەڕێزانە بپرسن كە هەرێمی‮ ‬كوردستان تاوانبار دەكەن و‮ ‬ڕەخنەی‮ ‬لێدەگرن‮ : ‬بارودۆخ لەهەرێمی‮ ‬كوردستاندا چۆنە ؟ خزمەتگوزارییەكان لەهەرێمی‮ ‬كوردستاندا چۆنن ولەبەشەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬ئێراقدا چۆنن؟ مافی‮ ‬خۆشییەتی‮ ‬گەلی‮ ‬ئێراق بپرسێت ئەو هەموو پارەیە چیی‮ ‬بەسەرهات وبۆكوێ‮ ‬ڕۆیشت‮.‬

‮* بەڕێز بارزانی‮ ‬باسی‮ ‬كۆبوونەوەی‮ ‬لایەنە سیاسییەكان وخستنەڕووی‮ ‬هەموو گرفتەكانت كرد،‮ ‬ئەم پرسەش چەندینجار باسی‮ ‬لێوەكرا و خرایە‮ ‬ڕوو،‮ ‬پلانێكیش بۆ بەستنی‮ ‬كۆنگرەی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬هەبوو بەڵام شكستی‮ ‬هێنا و ئێستاش ئێوە لەئەمەریكان‮ ‬،‮ ‬هیچ پلانێكی‮ ‬تازەتان لەلا نییە لەكاتی‮ ‬گەڕانەوەتان بیخەنەڕوو؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮ : ‬بێگومان كەگەڕامەوە هەوڵێكی‮ ‬زۆر دەدەم بۆ ئەوەی‮ ‬لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬ئێراق و هێزە نیشتیمانپەروەرەكان بەیەكەوە كۆببنەوە و دابنیشن بۆ باسكردنی‮ ‬هەموو پرسەكان ودانانی‮ ‬كاتێكی‮ ‬دیاریكراو بۆ جێبەجێكردنی‮ ‬ڕێككەوتنەكان چونكە ناكرێ تاهەتایە چاوەڕوان بین،‮ ‬هیوادارین بگەینە ئامانجی‮ ‬ویستراو ئەگینا ئەگەر بەپێچەوانەوە بوو هەڵوێستی‮ ‬دیكەمان دەبێت‮.‬ ‮

* ‬بڕیاری‮ ‬ڕیفڕاندۆم و چارەی‮ ‬خۆنووسین بڕیارێكی‮ ‬جیددیە‮ ‬یاخود تەنها بۆ ئەوەیە بزانن بەغدا چ كاردانەوەیەكی‮ ‬دەبێت ؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬نەخێر ئەمە نە هەڕەشەیە و نە ئیپتیزازە‮ ‬،‮ ‬ئێمە زۆر لە بەڵێنی‮ ‬جێبەجێنەكراو ماندوو بووین وبێتاقەت بووین،‮ ‬ماوەی‮ ‬6 ‮ ‬ساڵە ئێمە چاوەڕوانین ئیتر بەسە چاوەڕوانی،ئێمە هەست بەئیحراجی‮ ‬دەكەین بەرامبەر بە گەلی‮ ‬خۆمان،‮ ‬تاكەی‮ ‬چاوەڕوان بین؟كەی‮ ‬ڕێككەوتنەكان جێبەجێ دەبن؟بۆیە ئەگەر ئەو‮ ‬ڕێككەوتننامانە جێبەجێ نەكرێن،ئەگەر پێشێلكردنی‮ ‬دەستوور بەردەوام بێت بێگومان بۆ وەرگرتنی‮ ‬بڕیاری‮ ‬گونجاو ئێمە پەنا بۆ گەلی‮ ‬خۆمان دەبەین‮.‬ ‮

* پێتان وایە گەلی‮ ‬كورد ئێستا بۆ بڕیاری‮ ‬جیابوونەوە ئامادەیە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ئەوكات ئەوە دەبێتە بڕیاری‮ ‬گەلی‮ ‬كورد وبەرپرسیارێتییەكە لەدەستی‮ ‬ئێمە دەردەچێت،‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بڕیار دەدات وئێمە جێبەجێی‮ ‬دەكەین‮.‬ ‮

❊ ‬لایەنە سیاسییە كوردستان لەسەر ئەو پرسە هاوڕان بەتایبەتی‮ ‬من پرسیار لەبارەی‮ ‬سەرۆك جەلال تاڵەبانییەوە دەكەم كە ئایا لەگەڵ ئێوەدا لەمبارەیەوە هاوڕایە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬هیچ ناكۆكییەك لەمبارەیەوە لەنێوان هێز و لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستاندا نییە و هیچ كەسێكیش ناتوانێ لەدژی‮ ‬گەڕانەوە بۆ گەلی‮ ‬كوردستان بوەستێ چونكە گەلی‮ ‬كوردستان خۆی‮ ‬مەرجەعە‮.‬ ‮

* ‬گەلی‮ ‬كورد چیی‮ ‬دەوێ؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ئەگەر پرسیاری‮ ‬لێكرا لەڕیفڕاندۆمێكی‮ ‬جەماوەریی‮ ‬سەرتاسەریدا ئەوكات خۆی‮ ‬ئاشكرای‮ ‬دەكات كە چیی‮ ‬دەوێ‮.‬ ‮

* بەڵام بێگومان ئێوە خەڵك بەرەو هەڵبژاردەیەك ئاراستە دەكەن،‮ ‬پێتانوایە گەیشتن بەو ئامانجە واتای‮ ‬بێئومێد بوونە لەئێراقی‮ ‬یەكگرتوو؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ئەوانەی‮ ‬پابەندی‮ ‬دەستوور نابن و پێشێلی‮ ‬دەكەن ئەوان ئێراق دابەش دەكەن نەوەكو كورد،‮ ‬كورد هەمیشە سەلماندوویەتی‮ ‬لەسەختترین بارودۆخدا لەگەڵ مانەوەی‮ ‬ئێراقە بەیەكگرتوویی،‮ ‬ئێمە دوای‮ ‬ڕووخانی‮ ‬ڕژێمی‮ ‬بەعس لەساڵی‮ ‬2003 دا ئێراقمان پاراست،‮ ‬ئێمە‮ ‬ڕۆڵمان لەدووبارە بونیادنانەوەی‮ ‬سوپای‮ ‬ئێراق هەبوو،‮ ‬ئێمە كارمان بۆ هێنانەكایەی‮ ‬دامودەزگاكانی‮ ‬ئێراق كرد،‮ ‬بەڵام ئێستا لە هەموو دامو دەزگاكاندا لەدژی‮ ‬كورد كار دەكرێ،‮ ‬بەڵێ‮ ‬ڕاستە وەزیری‮ ‬كوردمان هەیە و سەرۆكی‮ ‬كۆمار كوردە،‮ ‬بەڵام بەپێی‮ ‬دەستوور دیارە كە كێ خاوەنی‮ ‬دەسەڵاتە،دژایەتییەكی‮ ‬بەرچاو بۆ شەراكەتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬وكورد بەشێوەیەكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬هەیە‮.‬ ‮

* ‬كەواتە ئێوە خودی‮ ‬مالیكی‮ ‬بەو دژایەتییە تۆمەتبار دەكەن،‮ ‬چونكە پرسەكە وادیاری‮ ‬دەخات كە گرفتەكە لەگەڵ خودی‮ ‬نووری‮ ‬مالیكی‮ ‬بێت؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬نەخێر مەسەلەكە شەخسی‮ ‬نییە‮ ‬،‮ ‬مالیكی‮ ‬كەسێكی‮ ‬زۆر نزیك بوو لەمن،‮ ‬پەیوەندییەكی‮ ‬دۆستانەمان لەنێواندا هەبوو ئێستاش من بە دۆست و برایەكی‮ ‬خۆمی‮ ‬دادەنێم وهیچ شتێكی‮ ‬شەخسیم لەگەڵ بەڕێز مالیكیدا نییە،‮ ‬بەڵكو من لەدژی‮ ‬شێوازی‮ ‬حوكمی‮ ‬ئێستا و هەوڵی‮ ‬تاكڕەوی‮ ‬وپەراوێزكردنی‮ ‬بەرامبەرم،‮ ‬من لەدژی‮ ‬قۆرخكردنی‮ ‬دەسەڵاتم لە هەموو دامو دەزگاكانی‮ ‬دەوڵەت لەلایەن كەسێك‮ ‬یان لایەنێكی‮ ‬دیاریكراوەوە‮.‬

‮* ئایا ئەمە وا دەكات ئێوە پرسی‮ ‬ڕووخاندی‮ ‬مالیكیتان لەبەرچاو بێت؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬بێگومان هەموو هەڵبژاردەیەك لەئارادایە‮.‬ ‮

*  ‬ئەمەیان مەرجی‮ ‬ئاشتبوونەوەیە بەڕای‮ ‬جەنابتان؟

* سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬هەڵبژادەی‮ ‬سەرەكی‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬بارودۆخە‮.‬

ئەگەر پرسە هەڵواسراوەكان بەوجوودی‮ ‬مالیكی‮ ‬چارەسەر كرا هیچ گرفتێكتان نابێ؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮:‬‮ ‬ئەگەر پابەندبوونمان بەڕێككەوتنەكان بینی‮ ‬،‮ ‬ئەگەر بینیمان ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران بووە خاوەنی‮ ‬پەیڕەوی‮ ‬ناوخۆ ئەوكات گرفتمان نابێت،‮ ‬بەڕێز مالیكی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وزیرانە و حاكمی‮ ‬ڕەهای‮ ‬ئێراق نییە ئەگەر پابەندبوو بەڕێكخستنی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران و‮ ‬ڕێككەوتنەكان وهاوبەشیی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬ودەستوور من هیچ گرفتێكم لەگەڵ بەڕێز مالیكیدا نییە‮.‬ ‮

*  ‬ئێوە ئێستا بەحاكیمی‮ ‬ڕەهای‮ ‬ئێراقی‮ ‬دەبینن؟ دیكتاتۆرە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬بەڵێ،ئەو سەرۆك وەزیرانە و سەركردەی‮ ‬گشتیی‮ ‬هێزی‮ ‬چەكدارە و حاكمی‮ ‬سەربازیی‮ ‬ئێراقە‮.‬ ‮

*  ‬ئەمە دژی‮ ‬دەستوورە؟ ‮

‬سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬بەڵێ،‮ ‬بێگومان بەتەواوی‮ ‬لەدژی‮ ‬دەستوورە‮.‬ ‮

*  ‬دەستوور ئەو دەسەڵاتەی‮ ‬پێنەداوە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ئەو پێدرێژیی‮ ‬لەدەسەڵاتی‮ ‬خۆیدا كردووە،بۆ نموونە،‮ ‬قائید فیرقەكانی‮ ‬سوپا پێویستە بەڕەزامەندیی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەران دابمەزرێن،‮ ‬بڕۆن پریار لە سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەران وئەندامانی‮ ‬ئەنجوومەن بكەن،‮ ‬چ قائید فیرقەیەك لەڕێگەی‮ ‬پەرلەمانەوە دامەزراوە؟ ‮

*  ‬لەبەرچی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پەرلەمان وئێوە و ئەوانی‮ ‬دیكە لەشوێنی‮ ‬خۆیان دەمێننەوە ئەگەر سەرۆكی‮ ‬وەزیران بەوشێوەیە‮ ‬ڕەفتار بكات؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬منیش ئەو پرسیارە دەكەم،‮ ‬من‮ ‬ڕووی‮ ‬گلەییم ئاراستەی‮ ‬برایانی‮ ‬دیكە دەكەم كەلەبەرچی‮ ‬بێدەنگ بوون ولەبەرچی‮ ‬ڕێگەیان پێدا بگاتە ئەو ئاستە؟گلەیی‮ ‬لە هەموو لایەك دەكەین‮ ‬،‮ ‬لەئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران لەپەرلەمان لەسەرۆكایەتی،‮ ‬حكوومەت،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەموو لایەكە وپێكهاتەكەی‮ ‬ئیئتیلافییە و حكوومەتی‮ ‬یەك تاكەكەس نییە،‮ ‬بەڵام هەموو فەرمانەكان لە نووسینگەی‮ ‬سەركردەی‮ ‬گشتیی‮ ‬هێزە چەكدارەكانەوە دەردەچێت‮. ‬ئەمەش شتێكی‮ ‬دیارو بەرچاوە‮.‬ ‮

* ‬ئەو گلەییانەتان‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬خۆی‮ ‬كردۆتەوە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬چەندین جار‮ ‬ڕووبەڕوومان كردۆتەوە،‮ ‬هەرجارێكیش بەڵێن بەجێبەجێكردنی‮ ‬ڕێككەوتنەكان دەدات،‮ ‬بەڵام دواتر جێبەجێی‮ ‬ناكات‮ . ‬ ‮

* ‬دان بەدیدی‮ ‬ئێوەدا دەنێت‮ ‬یاخود بۆچوونێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬هەیە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ئێمە لەمافی‮ ‬دەستووریی‮ ‬خۆمان زیاتر هیچمان ناوێت وئامادەین لەگەڵ هەموو لایەنەكان دابنیشین وبزانین هەرێمی‮ ‬كوردستان لەكوێ لەدژی‮ ‬دەستوور بووە و لەهەر خاڵێكدا ئێمە لەدژی‮ ‬دەستوور بووبین ئامادەین پاشەكشە بكەین‮. ‬لەهەموو دیدارەكاندا كە‮ ‬ڕاستەوخۆ بووبێت‮ ‬یان ناڕاستەوخۆ‮ ‬یان لەگەڵ نێردراوان بەڵێن بەجێبەجێكردنی‮ ‬خاڵەكانی‮ ‬ڕێككەوتنامەی‮ ‬هەولێر دەدرا لەوانەش ماددەی‮ ‬140‮ ‬پرسی‮ ‬پێشمەرگە،یاسای‮ ‬نەوت وغاز و پرسی‮ ‬شەراكەتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬وخاڵەكانی‮ ‬دیكە بەڵام دوای‮ ‬ماوەیەك هیچمان نەدەبینی،بەڵام ئێستا واخەریكە دیسان كولتووری‮ ‬قسەكردن بەزمانی‮ ‬فڕۆكە و تانك و چەك سەرهەڵدەداتەو كە بەڕاستی‮ ‬كولتوورێكی‮ ‬ترسناكە و بەهیچ شێوەیەك لەلایەن ئێمەوە قابیلی‮ ‬قبووڵ نییە،‮ ‬بەڵام دووپاتیدەكەمەوە كەمن لەدژی‮ ‬هیچ كەسێك نیم‮.‬

* لێدوانی‮ ‬لەمجۆرەتان كەوتۆتە بەرگوێ؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮:‬‮ ‬نامەوێ بچمە نێو وردەكارییەكان،‮ ‬بەڵام بەڵێ زانیاریی‮ ‬تەواوم لەبەردەستدا هەیە كە خەریكە ئەو كولتوورە جارێكی‮ ‬دیكە دەگەڕێتەوە نێو دەزگا هەستیارەكانی‮ ‬بەغدا‮. ‬ ‮

*  ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك ئێوە لەوتاری‮ ‬نەورۆدا باسی‮ ‬ئەوەتان كرد گوایە حكوومەتی‮ ‬ئێراقی‮ ‬دەیەوێ بەفڕۆكەی‮ ‬F16 لەكورد بدات ئەم قسەیە تاچەند‮ ‬ڕاستە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬بەڵێ لەدیدارێكی‮ ‬فەرمیدا ئەو پرسە خرایە بەرباس هەروەها لەدیدارێكدا لەسەر ئاستێكی‮ ‬باڵا بەئامادەبوونی‮ ‬ئەفسەر و پلەدارانی‮ ‬سوپا باسی‮ ‬ئەوە كرابوو كە دەبێ چاوەڕوان بین تا فڕۆكەی‮ ‬F16 دێت بۆ ئەوەی‮ ‬ئەركی‮ ‬ئێمە ئاسان بكات كورد بۆ دوای‮ ‬سەڵاحەددین بكشێنینەوە‮ ‬،‮ ‬ئێمە واماندەزانی‮ ‬ئەو كولتوورە كۆتایی‮ ‬پێهات‮. ‬ئێمە برای‮ ‬یەكین وئێراقی‮ ‬تازە بونیاد دەنێینەوە بەڵام بەداخەوە عەقلییەتەكە هەرماوە،‮ ‬فڕۆكەی‮ ‬F16 ‮ ‬لای‮ ‬ئێمە هیچ جیاوازییەكی‮ ‬لە مێك‮ ‬23 و25 ‮ ‬ومیراج‮ ‬F1 و سیخۆی‮ ‬24 نییە،‮ ‬هەموویا‮ ‬یەك شتن‮. ‬هەموویان دەكوژن و وێران دەكەن،‮ ‬بەڵام ئێمە چۆك دانانوێنین‮.‬ ‮

* ‬ڕووی‮ ‬ئەو قسانەتان ئاراستەی‮ ‬مالیكییە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ئەو قسەیە گوتراوە و من دەزانم كێ گوتوویەتی،‮ ‬بەڵام بمبورە حاڵی‮ ‬حازر ناتوانم بچمە نێو وردەكاریی‮ ‬زیاترەوە‮.‬ ‮

*  ‬ئەوەی‮ ‬وەك گوتتان‮ (‬كودەتایە لەدژی‮ ‬كورد‮) ‬بەئیرادەیەكی‮ ‬تەواوەوەیە‮ ‬یاخود سیاسەتێكی‮ ‬ڕێكخراوە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ئەوە پڕۆگرامێكی‮ ‬ڕێكخراوە،كاتێك سوپای‮ ‬ئێراق دوای‮ ‬ڕووخانی‮ ‬ڕژێم دروستكرایەوە بە‮ ‬3 لیوای‮ ‬پێشمەرگە هاتەكایەوە،‮ ‬چونكە هەموو لایەنەكان بەتەحەفوزەوە باسیان لێوە دەكرد،‮ ‬دوای‮ ‬سەقامگیربوونی‮ ‬بارودۆخ و فراوانبوونی‮ ‬یەكە سەربازییەكان دژایەتییەكی‮ ‬زۆری‮ ‬ئەفسەرانی‮ ‬پلەدارانی‮ ‬كورد كرا بە گواستنەوە‮ ‬یان لەكارلادان‮. ‬واتا ئێستا كورد لەسوپای‮ ‬ئێراقدا نامۆیە،‮ ‬ئەو سوپایەی‮ ‬لەسەرشانی‮ ‬ئەو دروستكرایەوە ئەو تیایدا نامۆیە.جگە لەوەش لێدوانی‮ ‬زۆر ئیستیفزازی‮ ‬وئیهانەكار لەدژی‮ ‬كورد دا دەدرێت،‮ ‬دەڵێن گوایە كورد بەخێر و بێری‮ ‬باشووری‮ ‬ئێراقدا دەژی،‮ ‬لەكاتێكدا هەموو ئێراق بەخێرو بێری‮ ‬كوردستانەوە بونیادنرا‮. ‬چۆن كورد بەخێر و بێری‮ ‬باشووری‮ ‬ئێراق دەژین؟ ‮

*  ‬بەڵام ئەوەش دەگوترێت گوایە ئێوەش ئیستیفزازی‮ ‬بەغدا دەكەن بەتایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬پرسی‮ ‬تاریق هاشمی‮ ‬هاتە ئاراوە،‮ ‬ئەو لەلایەن دادگاوە داواكراوە و ئێوەش پێشوازیتان لێی‮ ‬كرد و لەوكاتەی‮ ‬ئێوە لێرەن لەئەمەریكا ئەو چووە قەتەر،‮ ‬ئایا ئێوە تەحەممولی‮ ‬ئەو بەرپرسیارێتییە دەكەن؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬من تەحەممولی‮ ‬هیچ بەرپرسیارێتییەك ناكەم،‮ ‬گرفت بەهیچ شێوەیەك گرفتی‮ ‬ئێمە نییە‮ ‬،‮ ‬بەڕێز هاشمی‮ ‬تاوەكو ئێستاش جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كۆمارە وبەداوەتی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كۆمار هاتە كوردستان،‮ ‬ئەگەر تاوانبار بێت لەبەرچی‮ ‬ڕێگەیان پێدا بەغدا بەجێبهێڵێت؟ وەكو من لەبەڕێز مالیكی‮ ‬تێیگەیشتم ئەو چەندین ساڵە دۆسێی‮ ‬وای‮ ‬لەبەردەستدایە كە هاشمی‮ ‬دەستی‮ ‬لەكردە تیرۆریستییەكانی‮ ‬ئێراقدا هەبووە،‮ ‬كەوابێ لەبەرچی‮ ‬لەو تاوانانە بێدەنگ بوو؟ بۆ زانیاریش ماوەیەك لەمەوبەر كەسێك لەژێر ئازار و ئەشكەنجەدا لە بەندیخانەدا مرد بێگومان ئەو دانپێدانانانەی‮ ‬بە ئەشكەنجەدان لەهاووڵاتیانەوە وەردەگیرێت هیچ بەهایەكیان نییە و واشی‮ ‬لێهاووە زۆر بەئاسانی‮ ‬كەسێكی‮ ‬تاوانبار بێتاوان دەبێت و كەسێكی‮ ‬بێتاوانیش تۆمەتی‮ ‬دەخرێتە پاڵ‮ ‬،‮ ‬بۆیە من هیچ متمانەیەكم بە نەزاهەت وسەربەخۆیی‮ ‬دەزگای‮ ‬قەزایی‮ ‬نەماوە‮. ‬بۆ زانیاریش بەڕێز هاشمی‮ ‬بۆ دیداری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كۆمار هاتبووە كوردستان،‮ ‬هەمووان‮ ‬یاسا و دەستوور دەپارێزن بەقسەی‮ ‬خۆیان كەواتە بۆ ئەركی‮ ‬دەستگیركردنی‮ ‬هاشمییان خستەسەر شانمەوە؟لەبەرچی‮ ‬لەبەغدا نەیانگرت؟ بۆیە ئەو ئازادە،‮ ‬ئەو جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كۆمارە بۆ دەرچوونیش لەو ئیحراجییە من داوامكرد هەرسێ سەرۆكایەتی‮ ‬لەگەڵ سەرۆكی‮ ‬لیستی‮ ‬ئێراقییە كۆببنەوە و بڕیاربدەن چۆن لەگەڵ ئەو پرسەدا مامەڵە دەكەن بەتایبەتی‮ ‬كە پرسەكە دوو لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬و قەزایی‮ ‬هەیە،‮ ‬لایەنی‮ ‬قەزایی‮ ‬دادگا چارەسەری‮ ‬بكات‮ ‬،‮ ‬لایەنی‮ ‬سیاسیش سێ سەرۆكایەتییەكە لەگەڵ سەرۆكی‮ ‬لیستی‮ ‬ئێراقییە بڕیاری‮ ‬لەسەر بدات‮. ‬ئایا دەستگیری‮ ‬دەكەن ئایا سەفەری‮ ‬بۆ دەرەوەی‮ ‬ئێراق پێدەكرێت،‮ ‬ئایا لەهەرێمی‮ ‬كوردستاندا‮ ‬دەمێنێتەوە ئەوە گرفتی‮ ‬من نییە و قبووڵ ناكەم وەكو گرفتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و گرفتی‮ ‬مسعود بارزانی‮ ‬لەسەرماندا تۆماربكرێت‮. ‬ ‮

*  ‬ئایا نێردراوانی‮ ‬مالیكی‮ ‬داوایان لەتۆ كرد ئەركی‮ ‬دەرچواندنی‮ ‬هاشمی‮ ‬بۆ دەرەوەی‮ ‬وڵات ئاسان بكەن؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬بەڵێ ئەو داوایەیان كرد و منیش زۆر پێیەوە ئیستیفزاز بووم ومن بەئیهانەی‮ ‬تێگەیشتم بەڕاستی‮.‬ ‮

*  ‬دەكرێ بۆمان باس بكەیت چی‮ ‬ڕوویدا؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ئەو هەواڵی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ناردبوو،‮ ‬گوایە ئێمە لێرە لەكوردستاندا ئەركی‮ ‬ئاسان بكەین بۆ ئەوەی‮ ‬بچێتە توركیا،‮ ‬ئێمە قاچاغچی‮ ‬نین،ئەگەر ئەو تۆمەتبارە چۆن داوا دەكات ئەركی‮ ‬ئاسان بكەین بۆ ئەوەی‮ ‬بچێتە توركیا؟ بەڕاستی‮ ‬من ئەمەم بەئیهانە زانی‮ ‬ومنی‮ ‬زۆر ئیستیفزاز كرد‮.‬ ‮

*  ‬كەواتە لەڕووی‮ ‬سیاسییەوە بە چ شێوازێك دەكرێ ئەمە رووخساری‮ ‬مالیكی‮ ‬بپارێزێت پرسە چارەسەر بكرێ؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬وەكو گوتم هەرسێ سەرۆكایەتییەكە لەگەڵ سەرۆكی‮ ‬لیستی‮ ‬ئێراقییە كۆببنەوە ئایا دەدرێتە دادگا؟دەنێردرێتە دەرەوەی‮ ‬وڵات؟ هەربڕیارێك خۆیان دەیدەن دەبێ جێبەجێ بكرێت،‮ ‬بەڵام لەگەڵ ئەوەی‮ ‬من پاسەوانەكانی‮ ‬هاشمی‮ ‬بێتاوان ناكەم و لەوانەیە دەستیان لە تیرۆردا هەبووبێت،‮ ‬بەڵام بەزۆر وەرگرتنی‮ ‬دانپێدانان لە لێكۆڵینەوەدا هیچ بەهایەكی‮ ‬نییە وشێوازی‮ ‬مامەڵەكردن لەگەڵ كەیسەكە ئەگەر‮ ‬ڕاستیش بووبێت میسداقییەتەكەی‮ ‬ون كرد‮. ‬

* داوای‮ ‬دۆسێی‮ ‬تاوانباركردنی‮ ‬هاشمیتان كردووە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬چەند پەرلەمانتارێك لیژنەیەكی‮ ‬هاوبەشیان پێكهێنا چوون وداوایان كرد لەگەڵ گومان لێكراوان كۆببنەوە،‮ ‬بەڵام‮ ‬ڕێگەیان لێگیراو نەیانهێشت لەگەڵیان كۆببنەوە‮. ‬ئەمەش لەخۆیدا خاڵێكی‮ ‬لاوازی‮ ‬پرسەكەیە‮.‬ ‮

*  ‬بەڕێز بارزانی‮ ‬لەو كاتەی‮ ‬ئێوە دەڵێن كودەتا لەدژی‮ ‬كورد دەكرێت وپرسی‮ ‬هاشمیش متمانەی‮ ‬پێی‮ ‬نەماوە چارە چی‮ ‬دەبێت؟ئایا مامەڵە لەگەڵ شیعەی‮ ‬دیكە دەكەن؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ژیان وخوێنی‮ ‬مرۆڤ گرانترین شتە كە پێشكەشی‮ ‬بكات،ئێمە قوربانی‮ ‬و خوێنێكی‮ ‬زۆرمان لە پێناو ئێراقێكی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬دا‮ ‬،ئێمە هاوبەشین لەحوكم وبەغداش هی‮ ‬هەمووانە و ناكرێ بەغدا بۆ ئەوانی‮ ‬دیكە بەجێبهێلێن چونكە بەغدا هی‮ ‬هەمووانە،‮ ‬ئێمە بەوپەڕی‮ ‬ڕاشكاوی‮ ‬و شەفافییەتەوە لە بارودۆخەكە دەكۆڵینەوە و لەسۆنگەی‮ ‬بەرپرسیارێتیمان لەبارەی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ئێراقەوە ئەو كارە دەكەین،‮ ‬ئەگەر وەڵامی‮ ‬ئیجابیمان لەلایەنی‮ ‬بەرامبەرەوە بینی‮ ‬بۆ چارەسەركردنی‮ ‬بارودۆخ ئەوە باشترین هەڵبژاردەیە،‮ ‬بەڵام ئەگەر قبووڵی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬ئێستا كرا بۆ گەلی‮ ‬كورد دەگەڕێمەوە و بابڕیاری‮ ‬خۆی‮ ‬بدات،‮ ‬من زۆر بەڕونی‮ ‬و‮ ‬ڕاشكاوییەوە لەمبارەیەوە قسە دەكەم‮.‬ ‮

* ‬ئەگەر سەرۆك جەلال تاڵەبانی‮ ‬قسەیەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬هەبوو و داوای‮ ‬لەئێوە كرد ئارام بگرن چ هەڵوێستتان دەبێ ئەوكاتە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬هەموو شتێك بەتەفاهوم دەكرێت و هیچ ناكۆكییەكمان لەگەڵ سەرۆك تاڵبانیدا نییە،‮ ‬گەل مەرجەعی‮ ‬ئەو و مەرجەعی‮ ‬منیشە‮.‬ ‮

*  ‬كەواتە لەئایندەیەكی‮ ‬نزیكدا ئەو‮ ‬ڕیفڕاندۆمە بۆ سەربەخۆیی‮ ‬دەكرێت؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ئەوە دوایین هەڵبژاردەیە،ئەگەر لە‮ ‬ڕێوشوێن و ئەنجامەكاندا بێئومێد بووین بێگومان پەنا بۆ‮ ‬ڕیفڕاندۆم دەبەین،بەڕاستی‮ ‬هیچ هەڵبژاردەیەكی‮ ‬دیكەمان لەبەردەمدا نەماوە و گەلی‮ ‬كوردیش لەوە زیاتر ئەو بارودۆخەمان لێ قبووڵناكات‮ ‬،بەس نییە‮ ‬6 ساڵ چاوەڕوانی‮ ‬تەنها بۆ دەستپێكردن بە جێبەجێكردنی‮ ‬بەڵێنەكان؟ تەنها دەستپێكردن چونكە هەموو ئەو بەڵێنانەی‮ ‬دراون وەكو خۆیان تەنانەت بەبێ دەستكردن بەجێبەجێكردنیان ماونەتەوە.بەراستی‮ ‬من بە مافی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردی‮ ‬دەزانم لەو بارودۆخەدا دوای‮ ‬ئەو تەحەممولە لەدژی‮ ‬ئێمە‮ ‬ڕابپەڕێ‮.‬ ‮

*  ‬بەبەردەوامبوونی‮ ‬ئەو بارودۆخە،مەترسیتان لەبەهارێكی‮ ‬كوردی‮ ‬هەیە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ناخۆشە‮ ‬6 ساڵ بەبێ چارەسەركردنی‮ ‬ئەو گرفتانەی‮ ‬ماونەتەوە،‮ ‬پرسی‮ ‬ماددەی‮ ‬140‮ ‬پرسی‮ ‬پێشمەرگە،‮ ‬پرسی‮ ‬سوپا‮ ‬،هەر جارێك بەڵیێنك بدرێت بیانووێك دێتە ئاراوە جارێكیان هەڵبژاردن جارێكیان لووتكەی‮ ‬عەرەبی‮ ‬،‮ ‬6 ‮ ‬ساڵە ئێمە بەو بیانووانە‮ ‬ڕادەكێشن‮.‬

* دوای‮ ‬6 ساڵ،ئایا بەهاری‮ ‬عەرەبی‮ ‬پەیوەندیی‮ ‬بەو توندكردنەوەیەوە هەیە لەلایەن ئێوەوە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬بەهاری‮ ‬عەرەبی‮ ‬هیچ پەیوەندییەكی‮ ‬بە بارودۆخی‮ ‬ئێمەوە نییە،‮ ‬بەهاری‮ ‬ڕاستەقینە لەساڵی‮ ‬ 1991 لە ئێراقدا‮ ‬ڕوویدا‮.‬ ‮

* بەگەڕانەوە بۆ پرسی‮ ‬هاوپەیمانییەكان،ئێوە هاوپەیمانی‮ ‬كێن لەئێراقدا؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ئێمە هاوپەیمانی‮ ‬هەموو ئێراقین،‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬هەموو ئەو كەس وهێز و لایەنانەین كەبڕوایان بەدیموكراسییەت هەبێت لەئێراقدا بە شیعە و سوننە و كوردەوە‮. ‬ ‮

* هەر لە پەیامی‮ ‬نەورۆزتاندا ئێوە دووپاتتان لەسەر پابەندبوون بەهاوپەیمانیتان لەگەڵ شیعەدا كردەوە بەو پێیەی‮ ‬لەدژی‮ ‬دیكتاتۆرییەتدا خەباتتان كردووە و قوربانیی‮ ‬زۆرتان داوە بەتایبەتی‮ ‬لایەنگرانی‮ ‬هەردوو شەهید حەكیم وسەدر،‮ ‬ئەمە واتای‮ ‬ئەوە دەدات ئێوە دەتانەوێ هاوپەیمانیتان لەگەڵ حزبەكانی‮ ‬شیعەدا بگۆڕن؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬لەماوەی‮ ‬ڕابردوودا دەنگی‮ ‬زۆر بەرز بۆوە،‮ ‬گوایە ئێمە لەهەڵوێستێكی‮ ‬هاودژی‮ ‬شیعە‮ ‬ڕەفتار دەكەین‮. ‬ئەمەش لەخۆیدا زوڵمێكی‮ ‬گەورەیە من دووپاتیدەكەمەوە ئێمە هاوپەیمانی‮ ‬شیعەین‮ ‬،‮ ‬هاوبەشین لە زوڵم و پەیوەندیی‮ ‬مێژووییمان هەیە كە نایكەینە قوربانیی‮ ‬هیچ شتێك‮ ‬،‮ ‬من گوتم ئەو شیعانەی‮ ‬ئێمە ناسیومانن لە ناخۆشترین بارودۆخدا لەگەڵ ئێمەدابوونە و لەیەك سەنگەردا بووینە،‮ ‬بەڵام من نەمگوتووە مەجلیسی‮ ‬ئەعلا‮ ‬یان تەییاری‮ ‬سەدری،من گوتم ئێمە لەگەڵ ئەو شیعانە لەیەك خەندەقداین‮ ‬،‮ ‬بەڵام بێگومان هەر كوردێك‮ ‬یان سوننەیەك‮ ‬یانیش شیعەیەك تاكڕەوی‮ ‬لە لووتكەی‮ ‬دەسەڵاتدا بكات ئێمە لەدژی‮ ‬دەوەستینەوە‮.‬ ‮

* وا تێدەگەین ئێوە دەتانەوێ مالیكی‮ ‬پەراوێز بخەن و لەگەڵ عەرەبی‮ ‬سوننە هاوپەیمانی‮ ‬پێكبهێنن و ببنە زۆرینە لەپرۆسەی‮ ‬سیاسیدا؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬من‮ ‬ڕێزم بۆ خەبات و قوربانیدانی‮ ‬حزبی‮ ‬دەعوە هەیە و دەزانم ئەم حزبە چیی‮ ‬كردووە و چ‮ ‬ڕابردووێكی‮ ‬خەباتگێڕانەی‮ ‬هەیە وچەند شەهیدی‮ ‬داوە،‮ ‬من ئێستاش ولە ئایندەشدا هەر‮ ‬ڕێز لە خەباتی‮ ‬ئەو حزبە دەگرم،ئێمە هیچ كاتێك لەدژی‮ ‬حزبی‮ ‬دەعوە نەبووینە و نابین بەڵام من دەڵێم ئێستا لادانێكی‮ ‬بەرچاو لەپرۆسەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬ئێراق وپرۆسەی‮ ‬دیموكراتیدا هەیە،چونكە ئێستا قۆرخكارییەكی‮ ‬بەرچاو لەلایەنێكی‮ ‬دیاریكراوەوە بەدیدەكرێت،‮ ‬كەواتە برایان دێن بارودۆخەكە چارەسەر بكەین‮ ‬یان نا؟ بەڵام ئەگەر بێدەنگی‮ ‬لەمبارەیەوە هەبوو ئێراق بەرەو كارەسات هەنگاو دەنێت كە ئێمە بەهیچ شێوەیەك قبووڵمان نەكردووە و قبووڵی‮ ‬ناكەین‮.‬ بەڵام مالیكی‮ ‬وتیمەكەی‮ ‬ئەوە دووپاتدەكەنەوە ئەو سیاسەتەی‮ ‬ئەوان پاڵپشتییەكی‮ ‬جەماوەریی‮ ‬لەلایەن شیعەوە هەیە؟ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ئەو ئازادە لەوەی‮ ‬دەیڵێت،‮ ‬بەڵام بەسەیركردنی‮ ‬ڕاستیی‮ ‬بارودۆخ دەبینین ئەو سەرۆكی‮ ‬وەزیرانە،‮ ‬سەركردەی‮ ‬گشتیی‮ ‬هێزی‮ ‬چەكدارە‮ ‬،وەزیری‮ ‬بەرگری‮ ‬و ناوخۆیە و دواجاریش داوا لە بەڕێوەبەری‮ ‬بانكی‮ ‬ناوەندیش دەكات بەرپرسیارێتییەكەی‮ ‬بۆ ئەو بگوازێتەوە‮ ‬،‮ ‬بەو‮ ‬ڕەفتارەی‮ ‬ئەگەر پاڵپشتیی‮ ‬هەموو جیهانی‮ ‬هەبێت لەلایەن ئێمەوە‮ ‬ڕەتكراوەتەوە‮.‬ ‮

* نەمانی‮ ‬یان گۆڕانی‮ ‬مالیكی‮ ‬دەكەنە مەرج بۆ مانەوەتان لە پرۆسەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬ئێراق؟ ئەگەر وانەكرا بۆ گەلی‮ ‬كورد دەگەڕێنەوە بۆ‮ ‬ڕیفڕاندۆم؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮:‬‮ ‬لەگەڵ هێزەكانی‮ ‬دیكە گفتوگۆ دەكەین و پرسەكە بە بەرپرسیارێتییەكی‮ ‬بەرزەوە باس دەكەین وهەموو هەڵبژاردەكان دەخەینە سەر مێزی‮ ‬گفتوگۆ و لێیان دەكۆڵینەوە و هەوڵدەدەین باشترین بارودۆخ بۆ هەموو ئێراق هەڵبژێرین بەشێوەیەكی‮ ‬زامنكار بۆ جێبەجێكردنی‮ ‬ئەم دەستوورە،‮ ‬بەڵام ئەگەر ئەو ئەرك و كارانە سەرنەكەوتن،‮ ‬بەڵێ بۆ‮ ‬ڕیفڕاندۆمی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان دەگەڕێمەوە‮.‬

* دان بەوەدا دەنێن هەڵەتان لەبەرامبەر بەغدا دا كردبێت؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮:‬‮ ‬من ناڵێم هەڵە نەبووە و هەر هەڵەیەكیش هەبێت ئینكاریی‮ ‬ناكەم وهەر كاتێكیش هەڵەیەكمان لەسەر دا سەلمێنرا ئێمە ئامادەین‮ ‬ڕاستی‮ ‬بكەینەوەو داوای‮ ‬لێبووردن لەگەلی‮ ‬ئێراق بكەین‮.‬

* بەداوای‮ ‬لێبووردنەوە،‮ ‬هیچ‮ ‬یەك لە سیاسەتەكاندان بەرامبەر بەغدا ئیپتیزازی‮ ‬تیادا دەبینرێت؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮:‬‮ ‬بەهیچ شێوەیەك ئەو شتە نەبووە و نەمانكردووە،‮ ‬بەپێچەوانەوە ئێمە نەرمییەكی‮ ‬زۆرمان لەئاست داواكارییەكانی‮ ‬خۆمان نواندووە‮.‬ ‮

* ‬بەڕێز مسعود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان پێتانوایە هەلومەرجی‮ ‬ئێستای‮ ‬كوردستان بۆ‮ ‬ڕاگەیاندنی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬لەبارە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬من بەو قوڵییە بیر ناكەمەوە،‮ ‬من دەمەوێ گەلی‮ ‬كورد ئەوە بزانێت كە ئێمە هەموو ئەرك وتوانایەكمان خستەگەڕ‮ ‬بۆ هێنانەدیی‮ ‬ئایندەیەكی‮ ‬گەش بۆ ئەو گەلە و هەموو ئێراق بەگشتی،نەرمییەكی‮ ‬زۆرمان نواند وئارامێكی‮ ‬زۆرمان گرت تا گەیشتینە ئەو قۆناغەی‮ ‬ئەمڕۆمان وهەڵبژاردەكە ئەوكات بەدەستی‮ ‬ئەو گەلەوە دەبێت وئەو بڕیاری‮ ‬خۆی‮ ‬دەدات،‮ ‬منیش هیچ بەرپرسیارێتییەكی‮ ‬ئەخلاقی‮ ‬و ویژدانی‮ ‬وئەدەبیم لەسەر نامێنێ‮. ‬ ‮

* پێتان وایە دوای‮ ‬ئەم هەموو خەباتە گەلی‮ ‬كورد شایستەی‮ ‬دەوڵەتە؟ من ناڵێم تەنها كوردی‮ ‬ئێراق بەڵكو كوردی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬دیكەش بۆ نموونە ئێستا كوردی‮ ‬سووریا چاویان لەئێوەیە بەوەی‮ ‬كار بۆ گۆڕانی‮ ‬بارودۆخەكەیان بكەن،‮ ‬بۆ ئێوە ئەو دەرفەتە ناقۆزنەوە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬من هەمیشە گوتوومە و دەیڵێمەوە،ئێمە ئوممەیەكین بەبێ ویستی‮ ‬خۆمان دابەشكراوین،ئێمە پرسمان پێنەكراوە بەوەی‮ ‬سەربەخۆییمان دەوێ‮ ‬یانیش مانەوەمان لەگەڵ ئەو دەوڵەتە‮ ‬یان ئەوەی‮ ‬دیكەدا دەوێ،‮ ‬ئەم دابەشكارییە بەسەر ئێمەدا سەپێنرا و ئێمەش باش لە كاردانەوەكانی‮ ‬ئەم دابەشكارییە ئاگادارین،‮ ‬بەڵام مافی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بۆ كورد مافێكی‮ ‬خواییە،‮ ‬مافێكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬و‮ ‬ڕەوایە مافێكی‮ ‬یاساییە بۆ ئەو نەتەوەیە‮ ‬،‮ ‬من لەگەڵ مافی‮ ‬بڕیاردانی‮ ‬چارەنووسم بۆ ئەو گەلە و لەگەڵ دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆدام بۆ ئەو نەتەوەیە،‮ ‬بەڵام بەبێ پەنابردن بۆ توندوتیژی‮ ‬بەڵكو بەگفتوگۆ لەكاتی‮ ‬گونجاودا لەگەڵ ئەو گەلانەی‮ ‬لەگەڵیاندا دەژین‮.‬ ‮

* مەبەستتان لەكاتی‮ ‬گونجاو چییە؟ بارودۆخی‮ ‬ئیقلیمییە بۆ نموونە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬كاتی‮ ‬گونجاو ئەوەیە كە بەبێ توندوتیژی‮ ‬كارەكە بكرێت بەتەفاهوم هاوشێوەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە چیكۆسلۆڤاكیای‮ ‬جاران‮ ‬ڕوویدا‮.‬ ‮

* ئەگەری‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬هەیە بەبێ توندوتیژی؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬بەڵێ ئەو ئەگەرە هەیە چونكە لەماوەی‮ ‬ڕابردوودا چەندین پەرەسەندنمان بینی‮ ‬ئەگەر‮ ‬20 ساڵ لەمەوبەر بیرمان لێی‮ ‬بكردبوایە پێمان وانەبوو بەهیچ شێوەیەك بێنەدی‮ ‬،‮ ‬دونیا لەگۆڕانە‮.‬ ‮

* بەڕێز بارزانی،‮ ‬ئێوە گوتتان مافی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كورد مافێكی‮ ‬خواییە‮ ‬،‮ ‬لەبەرچی‮ ‬ئێستا ئێوە ئەو دەستپێشخەرییە بەبێ تووڕەكردنی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬ناخەنەڕوو،‮ ‬چونكە بەڕاستی‮ ‬ئەمە ساتێكی‮ ‬مێژووییە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬دوای‮ ‬جەنگی‮ ‬یەكەمی‮ ‬جیهان كاتێك ناوچەكە بەكوردستانیشەوە دابەشكرا بەداخەوە واقیعێكی‮ ‬تاڵ هاتەدی،كۆدەنگییەك لەلایەن دەوڵەتانی‮ ‬ناوچەكەوە بەدیدەكرا بۆ وەستان لەدژی‮ ‬ویست وخواستەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد،تەنانەت لەهەندێ دەوڵەتدا مافی‮ ‬هاووڵاتیبوونیشیان پێنەدەدرا،‮ ‬بەڵام ئێستا بارودۆخ بەتەواوی‮ ‬گۆڕاوە و زیاتر بەرەوپێش دەچێت‮ ‬،‮ ‬لەماوەی‮ ‬ڕابردوودا ئێمە خەباتمان بۆ پاراستنی‮ ‬وجوود وناسنامەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬خۆمان كردووە و لەوەشدا سەركەوتین وقوربانییەكی‮ ‬زۆرمان لەمبارەیەوە دا قوربانیی‮ ‬وا كە بایی‮ ‬20 سەربەخۆیی‮ ‬بێت نەوەكو‮ ‬یەك سەربەخۆیی،دەوڵەتانیش هەموو چەك وسیاسەتێكیان بۆ لەناوبردنی‮ ‬ئەو گەلە و بێدەنگكردنی‮ ‬بەكار هێنا بەڵام سەرنەكەوتن،كەواتە هیچ چارەسەرییەكی‮ ‬سەربازی‮ ‬بۆ لەناوبردنی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد سەرناكەوێت وهەمان چارەسەری‮ ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردیش سەرناكەوێت،بەڵام كە من گوتم ئەوە مافێكی‮ ‬خواییە مەبەستم ئەوە بوو خوای‮ ‬گەورە ئێمەی‮ ‬بە كورد خوڵقاند،‮ ‬من داوا لە بەندەیەك‮ ‬یان لەدەوڵەتێك ناكەم مافی‮ ‬خۆمم پێبدات بەڵكو داوا دەكەم دان بەمافی‮ ‬مندا بنێت‮.‬

* تەسەوری‮ ‬ئێوە بۆ دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬چییە كە وەكو مافێكی‮ ‬ڕەوای‮ ‬دەبینن؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ئێستا ئێمە لەقۆناغێكدایە كەتیایدا دەمانەوێ پرسی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لەو دەوڵەتانەی‮ ‬كوردستانیان بەسەر دابەشكراوە بەپێی‮ ‬تایبەتمەندیی‮ ‬هەریەك لەو دەوڵەتانە چارەسەر بكرێت،‮ ‬داواش ناكەین بارودۆخی‮ ‬كوردی‮ ‬ئێراق بۆ كوردی‮ ‬توركیا و سووریا وئێراق كۆپی‮ ‬بكرێت،‮ ‬بەڵام لەئەنجامدا كورد‮ ‬یەك نەتەوەیە،ومافی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬وەكو هەر نەتەوەیەكی‮ ‬ناوچەكە ببێتە خاوەن دەوڵەتی‮ ‬خۆی‮.‬ ‮

* زۆر كەس دەپرسێت لەبەرچی‮ ‬ئێوە بەهاری‮ ‬عەرەبی‮ ‬بۆ توندتركردنی‮ ‬ویست وداواكانتان ناقۆزنەوەی‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لەسووریا كە ئێستا لە‮ ‬ڕاپەڕیندایە لەدژی‮ ‬ڕژێمەكەی؟ پێتان وانییە دەوڵەتی‮ ‬كوردستان دەبێتە‮ ‬یەكێك لەئەنجامەكانی‮ ‬بەهاری‮ ‬عەرەبی؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬من بەهاری‮ ‬عەرەبی‮ ‬بە‮ ‬ڕاگەیاندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردییەوە نابەستم،ئێمە لەگەڵ كوردی‮ ‬سووریا دانیشتین و هانمان دان بۆ ئەوەی‮ ‬لەگەڵ سیستەمی‮ ‬سیاسیدا گفتوگۆ بكەن بەتایبەتی‮ ‬كە ئەوان تائێستا لەمافی‮ ‬هاووڵاتیبوون بێبەشكراون‮.‬ ‮

* بەشێك لەو ئەو مافەی‮ ‬پێدرا،وایە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ژمارەیەكی‮ ‬زۆر كەمیان و هیچ كام لە حكوومەت وئۆپۆزیسیۆن دان بەمافی‮ ‬ئەو گەلەدا نانێت،‮ ‬هیچ‮ ‬یەكیان پرۆژەیان نییە بۆ ئایندەیەكی‮ ‬ئیجابی‮ ‬بۆ كورد،‮ ‬بەڵێ لەماوەی‮ ‬دواییدا دەستیان بە گفتوگۆ كرد لەگەڵ سەركردەكانی‮ ‬ئۆپۆزیسیۆن،ئێمە پاڵپشتیی‮ ‬وەرگرتنی‮ ‬مافی‮ ‬ڕەوایان دەكەین ولەوەش زیاتر هیچ شتێك نەویستراوە لەسووریا‮.‬ ‮

* هەڵوێستتان لەبارەی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬ئێستای‮ ‬سووریاوە چییە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬بەڕاستی‮ ‬لەڕژانی‮ ‬خوێنی‮ ‬ئەو خەڵكە بێتاوانەوە نیگەرانم وپێویستە گەلی‮ ‬سووریا بڕیار لە چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬بدات‮ ‬،‮ ‬بڕیار بدات كێ حوكمی‮ ‬دەكات‮ ‬،ئەوەی‮ ‬لەسووریا دەكرێ لە كوشتن و وێرانكردن مایەی‮ ‬نیگەرانییە وئێمەش ئیدانەی‮ ‬دەكەین‮.‬ ‮

* ‬لەلایەن‮ ‬ڕژێمەوە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬بێگومان‮.‬

ئێوە لەگەڵ‮ ‬ڕووخاندنی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬سووریان؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮:‬‮ ‬من لەگەڵ بڕیاری‮ ‬گەلی‮ ‬سووریام،‮ ‬ئەگەر ئەو گەلە ئەو بڕیارەی‮ ‬دا من پاڵپشتیی‮ ‬دەكەم‮.‬ ‮

* پاڵپشتیی‮ ‬ڕووخانی‮ ‬ڕژێمی‮ ‬سووریا دەكەن بە هاوشێوەی‮ ‬ڕووخاندنی‮ ‬سەددام واتا بە تەدەخولی‮ ‬سەربازیی‮ ‬دەرەكی؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ئەوەی‮ ‬لەئێراق‮ ‬ڕوویدا من بۆ كەسانی‮ ‬دیكەی‮ ‬ئینكار ناكەم،‮ ‬بەڵام ئەوەش گەلی‮ ‬سووریا بڕیاری‮ ‬لێدەدات وگرفتی‮ ‬من نییە‮.‬ ‮

* ‬بەڵام بارودۆخی‮ ‬ئێستای‮ ‬سووریا بە بارودۆخی‮ ‬ساڵی‮ ‬1991ی‮ ‬ئێراق دەشوبهێندرێت كاتێك‮ ‬ڕاپەڕینی‮ ‬ئێراق لەلایەن‮ ‬ڕژێمی‮ ‬ئەوكاتەوە كپرا و خەڵكێكی‮ ‬زۆریش كوژران؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮:‬‮ ‬بۆیە من دەڵێم دەبێ گەلی‮ ‬سووریا ئەم بڕیارە بدات بۆ من لەهەر شوێنێك و لەهەر دەوڵەتێك پێویستە بەدیلی‮ ‬هەر‮ ‬ڕژێمێك بەدیلێكی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬بێت.ئەگەر ئەو بەدیلە مافی‮ ‬هەموو نەتەوە و ئایین ومەزهەبەكان زامن بكات و كەس لە مافی‮ ‬هاووڵاتیبوون بێیەش نەكات ئەوەیان بەدیلی‮ ‬ویستراو دەبێت،‮ ‬بەڵام گۆڕانكاریی‮ ‬شاراوە‮ ‬،‮ ‬ئەمە پرسێكی‮ ‬دیكەیە‮.‬

‮* بارودۆخی‮ ‬ئێستای‮ ‬سووریا پێتان دەڵێت ئەو وڵاتە بەرەو دیموكراسییەت دەڕوات؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬شتەكە بۆ من تاوەكو ئێستاش نادیارە و تەمو مژاوییە‮.‬ ‮

* هەندێك لایەنی‮ ‬ئۆپۆزیسیۆنی‮ ‬سووریا بەوە تۆمەتبارتان دەكەن كە ئێوە‮ ‬ڕێگرن لەوەی‮ ‬كورد بەشداریی‮ ‬كارای‮ ‬ئۆپۆزیسیۆن بكات‮ ‬،‮ ‬ئەو تۆمەتانەتان پێگەیشتووە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬نەخێر بەپێچەوانەوە،ئێمە چاودێریی‮ ‬كۆنگرەیەكمان كرد بۆ كوردی‮ ‬سووریا لەهەولێر وهانمان دان بۆ ئەوەی‮ ‬سوود لەو دەرفەتە وەربگرن بۆ وەرگرتنی‮ ‬مافیان،‮ ‬بەڵام ئوپۆزیسیۆنی‮ ‬سووریا دان بەمافی‮ ‬هاووڵاتیبوونی‮ ‬كورد نانێت لەسووریا‮ ‬،‮ ‬كورد ناچێتە‮ ‬ڕێزی‮ ‬ئۆپۆزیسیۆنێك كە دان بەمافی‮ ‬نەتەوەییدا نەنێت ولەگەڵ ئەوەشدا ئەوان ئازادن و ئەگەر ئەو شتەیان هەڵبژارد ئێمە پیرۆزباییان لێدەكەین‮.‬

‮* ‬بەڵام باس لەوەش دەكرێت ئێوە پێتان گوتوون‮ ‬ڕێگە بدەن‮ ‬ڕژێم بڕوخێ وپاشان هەموو كوردی‮ ‬سووریا بێنە لاتان؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬بەهیچ شێوەیەك‮ ‬ڕێگە نادەین وقبووڵی‮ ‬ناكەین هیچ كوردێك‮ ‬یەك بستی‮ ‬خاكێكی‮ ‬كوردی‮ ‬بەجێبهێڵێت‮ ‬ڕێگە نادەین خاك و گەلی‮ ‬كوردستان بەجێبهێلن وبێنە لامان‮.‬ ‮

* ‬نا،‮ ‬مەبەستی‮ ‬من ئەوەیە ئێوە پێتان گوتوون بێلایەنی‮ ‬بپارێزن ودوای‮ ‬ڕووخانی‮ ‬ڕژێم ئنجا‮ ‬ڕۆڵتان هەبێت؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬نەخێر ئەمە‮ ‬ڕاست نییە،‮ ‬من پێمگوتن ئێوە بڕیار لەچارەنووسی‮ ‬خۆتان دەدەن وئێوە بڕیاری‮ ‬ئەوە دەدەن لەگەڵ كێ‮ ‬ڕێكدەكەون‮ ‬،‮ ‬من هانم دان‮ ‬یەك دەنگ ویەك هەڵوێست بن و جەختیشم لەسەر داننان بەمافی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لەسووریا كرد‮.‬

* ئەگەر دان بەمافی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد نرا لەسووریا ئامۆژگاریی‮ ‬ئەوەیان دەكەن ئەولەوییاتیان كوردی‮ ‬بێت‮ ‬یان سووری؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ئەوان كوردی‮ ‬سوورین نەوەكو سووریی‮ ‬كورد،‮ ‬كوردایەتی‮ ‬بەر لەهەموو شتێك لەسووریا بێت‮ ‬یان لەئێراق‮.‬

* ئەو پرسە لەئێراقدا تووشی‮ ‬گرفتتان ناكات؟ واتا گرفتی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانی؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬برا ئێمە نەتەوەیەكی‮ ‬جیاوازین،لەیەكێتییەكی‮ ‬ئارەزوومەندانەدا دەژین،‮ ‬ناسنامەی‮ ‬نیشتیمانیمان ئێراقییە،‮ ‬بەڵام ناسنامەی‮ ‬نەتەوەییمان كوردییە‮.‬ ‮

* ماوەیەك لەمەوبەر بەڕێز نێچیرڤان بارزانی‮ ‬لەئێران بوو،‮ ‬ئایا هیچ داوایەك هەیە بۆ ناوبژیكاریی‮ ‬نێوان ئێوە و مالیكیدا؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ئێران دەوڵەت ودراوسێیەكی‮ ‬گرنگە بۆ ئێمە و ئێمەش هەمیشە چاومان لەهەبوونی‮ ‬پەیوەندیی‮ ‬باشە لەگەڵ ئێران بەڵام ئەوان سیاسەتی‮ ‬خۆیان هەیە و ئێمەش سیاسەتی‮ ‬خۆمان هەیە،هەندێجار هاوڕاین وهەندێجاریش نا،‮ ‬بەڵام لەهەموو بوارەكاندا پێویستە پەیوەندیی‮ ‬نێوان ئێمەو ئێران پەیوەندیی‮ ‬دۆستانە بێت بەپاراستنی‮ ‬بەرژەوەندیی‮ ‬هاوبەش‮.‬

‮* ‬پەیوەندیتان لەگەڵ توركیا؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬پەیوەندییەكانمان لەگەڵ توركیا زۆرباشن ولەپێشكەوتندان‮.‬ كاتێك لووتكەی‮ ‬سەرانی‮ ‬عەرەب لە بەغدا گرێدرا ئێوە ئامادە نەبوون و چوونە بوڵگاریا‮ ‬،‮ ‬

* ئایا ئەمەش پەیامێكە بۆ مالیكی؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ئەركی‮ ‬من نەبوو بەشداریی‮ ‬لووتكەی‮ ‬سەرانی‮ ‬عەرەب بكەم،‮ ‬داوەتنامەكەش لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬28/3 ‮ ‬بەدەستم گەیشت ئەو‮ ‬ڕۆژە من كوردستانم جێهێشت‮.‬

* بەڵام دیارە بەخاوەن ماڵیان دانای؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬من نامەوێ فزووڵی‮ ‬بم وسەربەخۆم بڕۆ،‮ ‬بەغدا پایتەختی‮ ‬خۆمە و كەس بۆی‮ ‬نییە‮ ‬ڕێگەم لێبگرێت بچمە بەغداو سەردانیی‮ ‬بكەم وبەشداریی‮ ‬كۆنگرە و دانیشتنەكانی‮ ‬بەغدا بكەم،بەڵام ئەوە ئەركی‮ ‬دۆستانی‮ ‬دیكەیە‮.‬ ‮

* ‬بەڵام ئێوە خۆشحاڵبوون بەوەی‮ ‬كۆنگرەكە لەبەغدا گرێدرا؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬گرێدانی‮ ‬ئەم كۆنگرەیە لەبەغدا هەنگاوێكی‮ ‬ئیجابی‮ ‬بوو و لەخوا بەزیاد بێ میوانەكان بەسەلامەتییەوە گەڕانەوە وڵاتانیان‮.‬

* ئەوەیان بەهۆی‮ ‬ئەو پلانە ئەمنییە بوو كەسەرۆك وەزیرانی‮ ‬خاوەنی‮ ‬ئەم هەموو دەسەڵاتە سەرپەرشتیی‮ ‬دەكات؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬بە سەد هەزار سەرباز بۆ پاراستنی‮ ‬كۆنگرەكە خوابكەم سەرنەكەوێت‮! ‬هەر كۆنگرەیەك ئەم هەموو ژمارە سەربازەی‮ ‬تیادابێت وئەو‮ ‬ڕێوشوێنە ئەمنییانەی‮ ‬تیادا بگیرێت ئەمە شتێكی‮ ‬قبووڵكراوە؟ گرنگ ئەوەیە میوانان بەسەلامەتی‮ ‬گەڕانەوە وڵاتانیان سوپاس بۆ خوا‮.‬ ‮

* پەیوەندییەكانتان لەگەڵ توركیا،‮ ‬ئایا توركیا هیچ نیگەرانییەكی‮ ‬لەبارەی‮ ‬ئەو مژدەیەوە هەیە كە بەنیازبوون‮ ‬ڕایبگەیەنن؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬نەخێر،‮ ‬من لەگەڵ توركیا و ئێران وهەموو جیهان‮ ‬ڕوون وئاشكرام،‮ ‬مافی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد چاوەڕوانیی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬خۆی‮ ‬بكات،‮ ‬بەڵام پێویستە ئەم ویستە لەگەڵ واقیع بگونجێت ولەكاتی‮ ‬گونجاودا‮ ‬ڕابگەیەنێت،‮ ‬هەموو لایەك داوای‮ ‬لێدەكردم ئەو مژدەیە لە نەورۆزدا‮ ‬ڕابگەیەنم،‮ ‬بەڵام من پێیانم گوت ئەو مژدەیە لەكاتی‮ ‬گونجاودا دێت وهەر دەبێ بێت،‮ ‬جائەو ساڵە بێت ساڵی‮ ‬دادێ‮ ‬یان دوای‮ ‬دەساڵ،‮ ‬بەڵام هەردەبێ ئەو ئامانجە بێتەدی،‮ ‬من گوتم ئێوە چاوەڕوانی‮ ‬مژدەیەك بوون كەلەكاتی‮ ‬گونجاودا دێتەدی‮.‬

* پێتانوایە توركیا،سووریا‮ ‬،‮ ‬ئێران‮ ‬ڕێگە بە دروستبوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬دەدەن؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬لە توركیا هەرشتێكی‮ ‬پەیوەست بەكورد لەجل و زمان وخوێندن وقسەكردن قەدەغەبوو،تەنها ئاماژەدان بەكورد قەدەغە بوو،‮ ‬ساڵی‮ ‬ڕابردوو سەرۆك وەزیرانی‮ ‬توركیا هاتە هەولێر ولەبەرچاوی‮ ‬هەموو جیهان دووپاتیكردەوە ئەو سەردەمە بەسەرچوو كە تیایدا ئینكاری‮ ‬لە وجوودی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد دەكرا،ئەمە گۆڕانێكی‮ ‬ئیجابییە‮.‬

* ئایا ئێوە لەگەڵ توركیادا لەدژی‮ ‬پەكەكە شەڕ‮ ‬دەكەن؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮:‬‮ ‬ئێمە پێمانوایە مەسەلەكە بەڕێگەی‮ ‬سەربازی‮ ‬چارەسەر ناكرێت،‮ ‬ئێمەش هەموو ئەركێك دەخەینەگەڕ‮ ‬بۆ چارەسەركردنی‮ ‬ئاشتییانەی‮ ‬مەسەلەكە‮.‬

* ئایا واشنتۆن پاڵپشتیی‮ ‬هەر هەوڵێكی‮ ‬ئاشتەوایی‮ ‬لەئێراقدا دەدات؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬واشنتۆن گرنگی‮ ‬بەبارودۆخ دەدات وپاڵپشتیی‮ ‬هەموو ئەركێكی‮ ‬ئاشتەوایی‮ ‬دەكات‮.‬ ‮

*  ‬ئایا سوننە پەراوێز خراون لەئێراق؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬هیوادارین ئەو شتە نەبێت،‮ ‬بەڵام بارودۆخی‮ ‬ئێستا وانیشاندەدات كە بەڵێ گرفتی‮ ‬تایفەیی‮ ‬لەئێراقدا هەیە،وبەداخەوە خەریكە مۆركێكی‮ ‬هەرێمایەتی‮ ‬وەربگرێت،‮ ‬ئێمە هەموو هەوڵێك دەدەین كە شەڕ‮ ‬لەئێراقدا‮ ‬ڕوونەدات چونكە ئەوە خوانەخواستە دەبێتە مایەی‮ ‬وێرانی‮ ‬بۆ هەموومان‮.‬ ‮

* ‬چەند ساڵێك لەمەوبەر لەدیمانەیەكدا كە من لەگەڵ ئێوەدا كردبووم گوتتان ئێمە شەڕ‮ ‬بۆ ماددەی‮ ‬140 دەكەین،ئایا ئەم هەڵبژاردەیە ئێستاش لەئارادایە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬با هیوای‮ ‬ئەوە بخوازین شەڕ‮ ‬ڕوونەدات ئینشائەڵلا ناچار نابین پەنا بۆ شەڕ‮ ‬ببەین‮.‬

 
- مه‌سرور بارزانى: پڕۆژه‌ ده‌ستووری هه‌رێم قۆناغه‌ یاساییه‌كانی تێپه‌ڕاندووه‌ و هیچ لایه‌نێك ده‌سه‌ڵاتی نییه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ په‌رله‌مان +++ ڤیدیۆ
- ده‌قى وته‌ى نێچیرڤان بارزانى له‌ ڕێوڕه‌سمى دانانى به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌ى ئاوى بارزان
- فازل میرانى: ناكرێ لایه‌نى دیكه‌ ناڕه‌زایى به‌رامبه‌ر خۆپاڵاوتنه‌وه‌ى بارزانى ده‌رببڕێت
- پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌ كوردستاندا به‌ره‌و دواوه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌
- نێچیرڤان بارزانی: هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ شه‌و و ڕۆژێك چاره‌سه‌ر نابن
- كوردستان تیڤى له‌ فه‌یس بووكدا , ته‌نیا خاوه‌نى په‌یجی (Kurdistan TV/official)ـه‌
- وتاری سه‌رۆك وه‌زیران له‌ رێوڕه‌سمی ده‌رچوونی خولی 4ـه‌می ئه‌فسه‌رانی كۆلێژی پۆلیسی سلێمانی (تێكست و ڤیدیۆ)
- وتارى نێچیرڤان بارزانى له‌ یادى 26ـەمین ساڵەی كیمیابارانكردنی بالیسان وشێخ وەسانان
- یه‌كگرتووى ئیسلامى : بارزانى به‌ ده‌نگى میلله‌ت سه‌رۆكى هه‌رێمه‌ و كه‌س خێرى پێنه‌كردووه‌ +++ راپۆرت
- نێچیرڤان بارزانى بۆ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت: سیاسه‌تی مالیكی لێكگه‌یشتن نییه،‌ به‌ڵكو خۆسه‌پاندنه‌ و ئه‌مه‌ش قبووڵ ناكرێت
- خافیه‌ر سۆلانا و كاترین كامێرۆن رۆڵى سه‌رۆك بارزانى له‌ پڕۆسه‌ى ئاشتیدا به‌رزده‌نرخێنین (راپۆرت)
- په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و ئه‌نكه‌را پاش دابڕانێكى قوڵ دامه‌زرایه‌وه‌ (راپۆرت)
- رۆشه‌نبیران و سیاسه‌تمه‌دارانى توركیا: هه‌رێمى كوردستان رۆلێكى گرینگ له‌ پرۆسه‌ى ئاشتى توركیا ده‌گێڕێت (راپۆرت)
- سه‌رۆك بارزانى ڕۆڵى میحوه‌ریی له‌ پرۆسه‌ى ئاشته‌وایی ناوچه‌كه‌دا گێڕاوه‌ (راپۆرت)
- سه‌رۆك بارزانى هه‌موو لایه‌نه‌كانى تورك و كوردى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى كرانه‌وه‌ به‌ڕووى كورددا له‌ توركیا هانداوه‌ (راپۆرت)





زانست
KTV ... رۆژانه‌ فشاری‌ ده‌روونی‌ لاى مرۆڤ به‌دیده‌كرێت  
ئابووری
KTV ... 45 پرۆژه‌ی گه‌شتیاری به‌ بڕی 77 ملیار و نیو له‌ساڵی 2013 ده‌ست ده‌كرێ به‌ جێبه‌جێكردنیان  
وه‌رزش
KTV ... سه‌د وه‌رزشڤانێن دێرین پارێزگه‌ها كه‌كروكێ هاتنه‌ خه‌لات كرن  
هه‌مه‌ڕه‌نگ
KTV ... دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی هۆشداری له‌ په‌یدابوونی به‌رنامه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له‌ناو تۆرى ئه‌نته‌رنێت ده‌دات  
Copyright © 2005 - 2013 Kurdistan Television. Developed by SoftMax