پرۆفیسۆر تید گه‌لن كارپێنته‌ر له وتارێكیدا كه له گۆڤارى گوڵاندا بڵاوى كردۆته‌وه تیایدا باسى له سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى و ستراتیژیه‌تى پارسه‌نگدانه‌وه‌ى له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه كردوه.
نووسه‌ر له‌سه‌ره‌تاى بابه‌ته‌كه‌ى نووسیویه‌تى، سه‌ردانه‌كه‌ى به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ره‌تاى نیساندا بۆ ئه‌مه‌ریكا چه‌ند لایه‌نێكى شاراوه، به‌ڵام گرنگى هه‌بوو. یه‌كێك له‌لایه‌نه به‌رچاوه‌كانى بریتى بوو له كۆبوونه‌وه باڵاكانى له واشنتۆن، سه‌رۆك بارزانى ته‌نیا له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا جۆزێف بایدن و جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ولیه‌م بێرنز دانیشتنى ئه‌نجام نه‌دا، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌شدا هیلارى كلینتۆن كۆبۆوه و ته‌نانه‌ت سه‌رۆك ئۆباماش كاتی خۆى ته‌رخان كرد بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵیدا. ئه‌وه تا راده‌یه‌ك له سیاسه‌تى ئه‌مه‌ریكادا شتێكى باو نیه كه كه‌سایه‌تیه‌كى سیاسی، ته‌نانه‌ت كه‌سایه‌تیه‌كى دیاریش بێت، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكى وڵاتێكى سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت و ئه‌و هه‌موو كاته‌ى بۆ ته‌رخان بكرێت له‌لایه‌ن جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه. ته‌نانه‌ت شتێكى ناوباوتره كه له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆكدا دابنیشیت. هه‌روه‌ها به راستى شتێكى نائاساییه كه كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه یان سه‌رۆكدا ئه‌نجام بده‌یت، چ جاى ئه‌وه‌ى بارزانى له‌گه‌ڵ هه‌ردووكیاندا كۆبۆه‌وه. مامه‌ڵه‌كردنى به‌رپرسانى ئیداره‌ى ئۆباما له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانیدا هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى سه‌رۆكێكى گرنگى ده‌وڵه‌ت بێت، ئاماژه‌یه به‌وه‌ى واشنتۆن زۆر ناڕازییه له به‌ره‌وپێشچوونه‌كانى عێراق و ناوچه‌كه و ده‌وروبه‌رى. هێشتا سیاسه‌تى ره‌سمى ئه‌مه‌ریكا بریتیه له پشتیوانیكردنى عێراقێكى یه‌كگرتوو كه حكومه‌تێكى مه‌ركه‌زى به‌هێزى هه‌بێت له به‌غدا، كه به‌رپرسانى ئیداره‌ى ئۆباما هانى بارزانیاندا كه ((دووباره گفتوگۆ)) له‌گه‌ڵ به‌غدا بكاته‌وه، به‌ڵام ره‌فتاره‌كانى دیكه‌ى ئیداره‌كه له‌ماوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ن به گرتنه‌به‌رى ستراتیژیه‌تى ((پارسه‌نگدانه‌وه)). ئه‌وه نهێنى نییه له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكادا كه واشنتۆن به شێوه‌یه‌كى ڕوو له زیاد باوه‌ڕ و متمانه‌ى به سه‌رۆك وه‌زیران نورى مالكى كز ده‌بێت. نه‌ك ته‌نیا نیگه‌رانن له مه‌یله تاكڕه‌وییه هه‌ڵكشاوه‌كه‌ى حكومه‌تى مالكى، به‌ڵكو به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكاش تا ئه‌ندازه‌یه‌كى زۆر نیگه‌رانن له په‌یوه‌ندییه گه‌رم و گوڕه‌كانى ئه‌و حكومه‌ته له‌گه‌ڵ تاران‌دا. به‌رهه‌ڵستى ئاشكراى به‌غدا بۆ سه‌پاندنى سزاى سه‌ختتر به‌سه‌ر ئێران‌دا و لێدوانى بێ پێچ و په‌ناى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كه به‌رهه‌ڵستى پشتیوانى ده‌ره‌كى ده‌كه‌ن بۆ هێزه‌كانى موعاڕه‌زه‌ى سورى كه له هه‌وڵى ڕۆخاندنى ڕژێمه هاوپه‌یمانه‌كه‌ى ئێران، رژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ده‌ن، نائومێدیه‌كى تاڵ بوو بۆ ئیداره‌كه‌ى ئۆباما. به‌له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونانه، رێ و ره‌سمى راخستنى فه‌رشى سوور بۆ سه‌رۆك بارزانى خزمه‌تى به دوو ئامانج كرد. یه‌كه‌میان: ئه‌و په‌یامه‌ى به به‌غدا گه‌یاند كه جگه له به‌رده‌وامى بۆ حكومه‌ته‌كه‌ى مالكى ئه‌مه‌ریكا رێگاچاره‌ى دیكه‌ى له‌به‌رده‌مدایه. دووه‌م: ئه‌و په‌یامه‌ى به هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاند كه ئیداره‌ى ئۆباما نه‌ك هه‌ر ته‌نیا ئاماده‌یه به‌ڵكو په‌رۆشیشه بۆ فراوانكردنى پێوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌ولێردا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ندى له‌و هاوكاریانه‌ش له‌سه‌ر حسابی به‌غدا بن.
له درێژه‌ى وتاره‌كه‌یدا نووسه‌ر نووسیویه‌تى، پێده‌چێت به‌رپرسه‌كانى ئیداره‌كه سه‌رقاڵى دانانى ((پلانى بی)) بن، كه تێیدا پێوه‌ندییه سیاسی و ئه‌منیه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ولێردا گرنگتر و به‌رچاوتر بن به به‌راورد به رابردوو. ره‌نگه سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى یه‌كه‌م هه‌نگاوى سه‌ره‌كى بووبێت له‌و پرۆسه‌یه‌دا.