بانكی ناوه‌ندی عێراق ساڵی رابردوو ئاشكرای كرد كه پلانێكیان له‌به‌رده‌سته بۆ لابردنی سێ سفری سه‌ر دراوی عێراقی كه‌چی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، حكوومه‌ت بڕیاریداوه جارێ بابه‌تی لابردنی سێ سفره‌كه‌ی سه‌ر دینار نه‌خاته واری جێبه‌جێكردنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارودۆخی ئابووری عێراق ئه‌وه ناخوازێت و ئه‌م بڕیاره بۆ كاتێكی نادیار دواده‌خه‌یه‌ن ئه‌مه‌ش به‌و مه‌به‌سته ناێت كه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه جارێكی دیكه ناخرێته‌وه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه.